سەرەکی » ئابووری (پەڕە 40)

ئابووری

تەنیا یەك دۆلار عیراق لە قەیرانی دارایی رزگار دەكات

یەکەی ئابووری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، كۆتایی بە قەیرانی ئابووری و دارایی عیراق دەهێنێت و پسپۆڕێكی ئابووریش دەڵێت: «دەبێت حكومەتی عیراق تەنها چاوی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا نەبێت». هاوكات بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە (ساكسۆ بانك)ی دانیماركی رایگەیاندوە، لە ساڵی 2021دا پێشبینی ئەوە دەكەین بەهای بەرمیلێك نەوتی خاو لەنێوان (40 بۆ 60) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەبكرێت، ئەگەری لەوە زیاتریش هەیە ئەگەر ...

زیاتر »

دانوستانەكانی بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا بەردەوامە

دانوستانەكانی تایبەت بە پرسی بازرگانی نێوان بەریتانیا و رێكخراوی یەكێتیی ئەوروپا بەردەوامە و لە چوارچێوەیەشدا وەفدی هەردوولا لە برۆكسل كۆبوونەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەكانی بڵاویانكردۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی كۆبوونەوەكانی پێشووی نێوان بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا بێ ئەنجام بوون، بەڵام سەركردەكانی هەردوولا ئومێدیان هەیە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا سەبارەت بە پرسی بازرگانی بگەنە رێكەوتنێكی گونجاو بۆ سەرجەم لایەنەكان. هاوكات، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ...

زیاتر »

بە بڕی زیاتر لە 2 ملیار دۆلار كاڵا لە گومرگی باشماخەوە ترانزێت كراوە

سەرپەرشتیاری گومرگەكانی پارێزگای سنە دەڵێت، لە 9 مانگی رابردوودا بەبڕی نزیكەی دوو ملیارو 349 ملیۆن دۆلار كاڵا لە رێگەی گومرگی باشماخەوە ترانزیت كراوە. بەختیار رەحمانی پوور بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی پارێزگای سنە بە ئاژانسی میهری رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دوو ملیۆن و 305 هەزار و 539 تۆن كاڵا بە بڕی 964 ملیۆن و 985 هەزار دۆلار لە گومرگەكانی پارێزگاكەیانەوە ...

زیاتر »

״عیراق هەنگاو دەنێت بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی وزەی نوێ״

لە وتارێكدا لە كۆنگرەی لوتكەی كەشوهەوای جیهانیدا، سەرۆك كۆمار رایگەیاند، عیراق هەنگاوی خێرا دەنێت بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی وزەی نوێ‌و خستنەگەڕی میكانیزمی تەندروست بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكاری كەشوهەوا. د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەی بەوەشدا، ‎لە رۆژی 22ی 9ی 2020 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پڕۆژە یاسای چوونەپاڵ رێككەوتننامەی پاریسی بۆ كەشوهەوای پەسەندكرد، ئەم هەنگاوە گەورەیە بووە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە پشتبەستن بە ...

زیاتر »

كار و پڕۆژەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی…

كار و پڕۆژەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی كورد خرایەڕوو هەڵسەنگاندن بۆ كار و پڕۆژەكانی هەریەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا و هەوڵ و هەنگاوەكانیان بۆ داكۆكیكردن لە داواكاری هاووڵاتیان لە ماوەی ساڵێكدا خرایەڕوو. رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان شەشەم راپۆرتی ساڵانەی لە بارەی كار و پڕۆژەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی كورد لە ...

زیاتر »

خانەنشینی ئارەزوومەندانە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەستیپێكردەوە

یەکەی ئابووری وتەبێژی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، خانەنشینبوونی ئارەزوومەندانە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كراوەتەوە كە پێشتر بەهۆی شەڕی داعشەوە راگیرابوو، تەئكیدیش دەكاتەوە هەر پێشمەرگەیەك لە دایكبووی ساڵی 1970 بێت، دەتوانێت خۆی خانەنشین بكات ئەگەر 15 ساڵ خزمەتی هەبێت. عەمید ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە رایگەیاندوە، پێشتر بەهۆی شەڕی داعشەوە خانەنشینبوونی هێزەكانی پێشمەرگە راگیرابوو، بەڵام ئێستا خانەنشینبوونی ئارەزوومەندانە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ...

زیاتر »

وەزیری كشتوكاڵ بڕیارێكی لە بەرژەوەندی جووتیاران دەركرد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی هاوردەی هەنار بۆ هەرێمی كوردستان، تا ئەوكاتەی بەرهەمی ناوخۆیی هەنار تەواو دەبێت. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندوە، وەك پاڵپشتی و دەرفەتی زیاتر بۆ ئەو جووتیارانەی بەرهەمی هەناریان هەیە‌و هەروەها داواكاری ئەو خاوەن ساردكەرەوانەی بەرهەمی ناوخۆیی هەناریان لە جووتیاران كڕیووەو ...

زیاتر »

عیراق بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكات

وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت: «ئامانجمانە تا ساڵی 2027 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەننە هەشت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە». ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، ئامانجی عیراق ئەوەبوو تا ساڵی 2025 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیاد بكرێت، بەڵام گۆڕانكاری لەو ئامانجەدا كراوە‌و پلانیان هەیە تا ساڵی 2027 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ هەشت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرز بكەنەوە. ...

زیاتر »

پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەكرێت

یەکەی ئابووری ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردوە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بە فەرمی وەك لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدادیان كرد بۆ چارەسەر كردنی كێشەی پارەی گەنمی جوتیاران، بەڵێنی تەواویان وەرگرتووە بۆ خەرجكردنی ئەو پارەیە. عوسمان سێدەری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، لە دوا سەردانمان بۆ بەغدا كە ماوەی سێ رۆژی خایاند، لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی ئەنجومەنی ...

زیاتر »

نرخی بەرمیلێك نەوت بە 42 دۆلار لە بودجەی 2021 جێگیر دەكرێت

یەکەی ئابووری وەزارەتی نەوتی عیراق پابەندبوونی تەواوەتی خۆی بە رێكەوتنەكانی ئۆپیك پڵەسەوە رادەگەیەنێت‌و ئاشكراشیدەكات، كۆمپانیای سۆمۆ دەرئەنجامێكی باشی هەبووە بۆ فرۆشتنی نەوت بە پارەی پێشەكی. هاوكات، وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بودجەی ساڵی داهاتوو بە بڕی 42 دۆلار دیاری دەكات. نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: «عیراق بە ...

زیاتر »