سەرەکی » ئابووری (پەڕە 50)

ئابووری

بەختەوەری گەل و سەقامگیریی حكومەت

فەیسەل عەلی* لە رابردوودا حكومەتەكان لەسەر حسابی بایەخدان بە گەشەپێدانی مرۆیی زیاتر بایەخیان بە گەشەی ئابووری دەدا، تا نەتەوە یەكگرتووەكان داوای گرنگیدان بە ئەژماركردنی ئەندیكەیتەری گەشەپێدانی مرۆیی كرد، بۆ ئەوەی زیاتر تیشك بخرێتە سەر گەشەپێدانی مرۆڤ، بە هەمان شێوە زۆرێكی دەوڵەتان بەختەوەری گەلەكەی نەخستۆتە لیستی ئەولەویەتەكانییەوە، بەڵكو هەوڵی سەقامگیری دەسەڵاتەكەی دەدات لەمیانی كۆنترۆڵكردنی گەلەكەی‌و قەناعەت بە تێڕوانینی حكومەت بۆ بەختەوەری‌و ...

زیاتر »

نەوت و غازی سروشتی و بایەخە ستراتیژییەكەی

ناودار زیاد* وزەی نەوت‌و غازی سروشتی لەجیهاندا تائێستاش بێ جێگرەوەیە، هەرچەندە كۆشش هەیە بۆ جێگرتنەوەی بە ‌(وزەی ئاو، با، خۆرەتاو) و…تد، بەڵام نەگەیشتۆتە ئاستی جێلەقكردن بە ‌وزەی نەوت‌و غازی سروشتی. ئەمەش لەبەرئەوەیە كەرتی كەرەباو بەرهەمهێنان‌و پیشەسازی لە‌بوارەكانی تەكنۆلۆجیای ئۆتۆمبێل‌و كارخانە جۆراوجۆرەكان پێویستییەكی بێ سنووریان بەم وزەیە هەیە، وێڕای ئاسانی‌و كەمی تێچوونی گواستنەوەو بەرهەمهێنانی‌ بە بەراورد بە سەرچاوەكانی دیكەی وزە. بۆیە ...

زیاتر »

(60%)ی سەرچاوەی ئاوی هەرێم لەناوخۆوە دەستەبەر دەكرێت

د.غازی فایق، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو بەوەكالەت، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان (KRG)، رەوشی ئاو و كەرتی كشتوكاڵی لەهەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو. ئەو دەڵێت:» نزیكەی 1,220,270 دۆنم زەوی لەهەرێمی كوردستان بەراوە». لەبەشێكی چاوپێكەوتنەكەدا، د.غازی فایق، كە هاوكات بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان‌و بەدواداچوونە لەوەزارتی كشتوكاڵ، هۆكارە سەرەكیەكانی كەمبوونەوەی ئاو لەهەرێمی گەڕاندۆتەوە بۆ چەندین حاڵەت، لەوانە «دروستكردنی چەندین بەنداو ...

زیاتر »

پێنەدانی كارەبای نیشتمانی جێبەجێناكرێت

حەمە ئەمین ھەورامانی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، داواكاری كۆمپانیای داناغاز لەئێستادا جێبەجێ ناكرێت كە داوای كرد بوو بۆ ماوی سێ رۆژ لەم مانگە كارەبای نیشتیمانی نەدەن بەھاووڵاتیان. راشیگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆڵە گەرمایەی رووی لەشارەكانی ھەرێمی كوردستان كردووە، داواكارییەكەی كۆمپانیای داناغاز جێبەجێ ناكرێت‌و دوا دەخرێت بۆ مانگی ئەیلول، ئەوكات جێبەجێ دەكرێت، ئەمیش لەپێناوی چاكسازی‌و نۆژەنكردنەوەی كۆمپانیای داناغازە كە ماوەی ...

زیاتر »

وردەكاریی راگرتنی یاسای خانەنشینكردنی پەرلەمانتارانی عیراق

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عیراق، لەئێستادا هیچ ئەندام پەرلەمانێك مافی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی نییە تا نەگاتە تەمەنی ٥٠ ساڵ‌و ساڵانی خزمەتیشی نەبێتە ١٥ ساڵ. مافی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیان نییە ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی لەدەعوای ژمارە 140 بڕیاریدا بەڕاگرتنی كاركردن بە قانونی ئەنجومەنی ...

زیاتر »

سایلۆی چەمچەماڵ گەنم وەردەگرێت

بڕیارە لەمەودوا سایلۆی چەمچەماڵ دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بكات‌‌و قائیمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت:»سایلۆكە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن دانەوێڵەی هەیە‌و لەئێستاشدا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران». 24 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار سایلۆی چەمچەماڵ لەسەرەتای ساڵی 2014 بەپێی گرێبەستێكی نێوان وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی هەرێم‌و كۆمپانیای یارجانی توركی دەست بە دروستكردنی كرا‌و لەئێستاشدا لەسەدا 100ی كارەكانی تەواوبووە، كە لە 16 خەزانی دانەوێڵە‌و ...

زیاتر »

فەرمانگەکانی كارەبا‌و شارەوانی، هیمەتێ

شوان كەریم كابان ماوەی چەند ساڵێكە دیاردەیەكی ناپەسەند سەریهەڵداوە‌و لەسلێمانی، بەهەر شوێنێكدا دەڕۆیت یەخەت دەگرێت‌و دێتە بەرچاوت، ئەو دیاردەیەش هەڵواسینی ریكلامە بە عەمودی كارەبا‌و عەمودی روناكی سەر شەقامەكانی سلێمانیدا. چ پیادە بێت‌و چ بەسواری ئۆتۆمبێل، زۆر بەئاسانی ئەو دیاردەیە دەبینێت، لە شەقامەكانی ناو شار‌و جادەكانی دەرەوەی شاریش، ریكلامی ماركێت، كاشی، بلۆك، كەل‌وپەلی ناوماڵ، وەستای چاككردنی سپلێت‌و موجەمیدە‌و سەلاجە‌و غەسالە، كول‌وپەلی ...

زیاتر »

هاوین.. دەرفەتی دابینكردنی نان بۆ بێكاران

گەرمیی عیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە تا دێت هەڵدەكشێت، بەتایبەت ناوچەكانی باشوور ئەمەش وایكردووە خەڵكی زیاتر پێویستییان بۆ سەهۆڵ زیاد ببێت. بەبێ سەهۆڵ كارەكان رایی نابن لەگەڵ گەرما بەتینەكەی كە بەتایبەت ئەمساڵی عیراقی كردووە بە یەكێك لە گەرمترین وڵاتانی جیهان، بەڵام هاوین لە كوردەوارییدا كە پێی دەوترێت باوكی هەژاران بازاڕی چەندین بێ بازاڕ دەخاتە جووڵەو دەرفەتی پارووی نانە بۆ هەزاران كەس، ئەو ...

زیاتر »

راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت گورز لەعیراق دەدات

هەندێك جار بەهۆكاری تەكنیكی بێت یاخود سیاسی، هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەوەستن، بەگوێرەی داتای ناوەندێكی ئەمریكی، تەنیا لەساڵی ٢٠١٥دا لە ٨١ پچڕانی ماوەكورتی ئینتەرنێت لە ١٩ وڵاتی جیاجیادا، زیانەكانی بە دوو ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە. ئۆكسجینی سەدەی بیست‌و یەک دەوترێت هێڵی ئینتەرنێت ئۆكسجینی سەدەی (٢١)ە، جگە لەوەی كۆمپانیاو دەزگا حكومی‌و ناحكومیەكان ئیش‌و كارەكانیان لەڕێی ئینتەرنێتەوە رایی دەكەن، هاووڵاتیانیش بۆ سەرگەرمی‌و بەسەربردنی ...

زیاتر »

بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزی (پشتە)

عەبدوڵڵا حاجی سەعید* مەرزی پشتە دەكەوێتە سنووری ناحیەی بەمۆی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەی شەهیدەوە، لەدیوی ئێرانیشەوە دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی جوانڕۆی سەر بە قەزای پاوەی ئوستانی كرماشان. بنیاتنانی فەرمانگەكانی حكومەت ئەم مەرزە ساڵانێكی زۆرە بە نافەرمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ئێرانی تیادا بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەهۆكاری ئەوەی بەفەرمی نەناسرابوو زۆرێك لەكاڵای بازرگانی‌و ترانزێت لەو مەرزەوە بۆی نەبوو تێپەڕێ ئێستا ...

زیاتر »