سەرەکی » ئابووری (پەڕە 70)

ئابووری

لە توركیا بازاڕی كڕینی دۆلار گەرمە

دوای داواكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ وازهێنان لەكڕینی دۆلارو مامەڵەكردن بە دراوی رەسمی وڵاتەكەی، هاووڵاتییانی توركیا زیاتر دەستیانكرد بە كڕینی دۆلار. دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە بانگەوازێكیدا داوای لە هاووڵاتییان وڵاتەكەی كرد، واز لە مامەڵەكردن بە دۆلار بهێنن‌و تەنها مامەڵە بە پارەی لیرەوە بكەن، بە پێچەوانەی ئەوەوە بەردەم بانكەكانی توركیا پڕ بوون لە ...

زیاتر »

هاوردەكردنی سەوزە و میوە لە دەرەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رێنمایی داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەهۆی كەمی بەرهەمی ناوخۆییەوە رێگا بەهارەودەكردنی چەند بەرهەمێكی سەوزە لەدەرەوە بدرێت. مەهدی زەمەد قەیسی بریكاری وەزیری كشتوكاڵی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەرگا بەڕووی هاوردەكرنی بەرهەمەكانی تەماتە‌و پەتاتەو شوتی‌و كاڵەك لە دەرەوە كراوەتەوە، بەمەرجێك نرخەكانیان بەرز نەبێتەوە. روونیشیكردۆتەوە، لەڕێگەی لیژنەكانی چاودێری سەر بەوەزارەتی كشتوكاڵ لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق جگە لەهەرێمی كوردستان بۆیان روون بۆتەوە، ئەو ...

زیاتر »

ئێران ئامادەكاری بۆ رووبەڕوبوونەوەی گەمارۆكانی ئەمریكا دەكات

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بڕیاری گەڕاندنەوەی گەمارۆ ئابوورییەكانی بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران ئیمزا كردو هەڕەشەی لە سەركردەكانی ئێران كرد، كە ئەگەر بێتو گۆڕانكاری لە هەڵسوكەوتە هەڕەشەئامێزەكانیاندا نەكەن ئەوا سزاكانیان زیاد دەكەن. بەردەوام دەبین لەسەر گوشارە ئابوورییەكانمان ترامپ وتیشی: «ئێرانیش دەبێت ئەوە بزانێت یەك بژاردەی لەبەردەستدایە، یاخود دەبێت هەڵسوكەوتە هەڕەشەئامێزەكانی كە سەقامگیری تێكداوە بگۆڕێت‌و پەیوەندی بكاتەوە بە ئابووریی ...

زیاتر »

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی 27 شوێن دادەخەن

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری مانگی حەوتی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە، بەپێی یاساو ریێنماییەكان هەر شوێن كارێك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبووبێت، رووبەڕووی سزای ماددی و یاسایی كراونەتەوە. بەپێی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە، لەمانگی 7ی 2018دا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سێ هەزارو 393 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجامداوە، لەكۆی ئەو سەردانانەش 360 شوێن ئاگاداركراوەنەتەوە كە پابەندبن بەمەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤێترنەرییەكانەوە. هەروەها، ...

زیاتر »

پڕۆژە راگیراوەكان چاوەڕێی بودجەی 2019ی حكومەتی هەرێمن

بەڕێوەبەری گشتی بودجەی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم، پلانە ستراتیژییەكانی ئاوەدانكردنەوەو جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان‌و رەوشی بەڵێندەران بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەخاتەڕوو، راشیدەگەیەنێت بەغدا زوڵمی گەورەمان لێدەكات، بۆ وەرگرتنی قەرز هاوبەشیمان پێناكات‌و تەنها لەدانەوەی قەرزەكان پشكی هەرێم دیاریدەكات. 300 ملیۆن دۆلار قەرزاری بەڵێندەران ماوین لەدێدارێكیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سلێمانی، زاگرۆس فەتاح بەڕێوەبەری گشتی بودجەی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ...

زیاتر »

گومرگی هەرێم روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی هەرێم سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی دەنگۆیەك لەبارەی فشارێكی عیراق لەسەر هەرێم هاتەدەنگ‌و بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمیش روونكردنەوە لەبارەی یەكخستنی پێناسەی گومرگی هەرێم لەگەڵ بەغدا بۆ خاڵە سنوریەكان دەدات، رەتیشیدەكاتەوە، «بەغدا هیچ فشارێكی لەسەر هەرێم لەبارەی ئەو پێناسەیەو كارپێكردنی لەهەرێم دروستكردبێت». ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایگەیاند، «لیژنەی هاوبەش لەنێوان هەرێم‌و بەغدا بەردەوام لەكۆبوونەوەدان سەبارەت بەچۆنێتی یەكخستنی پێناسەی گومرگی ...

زیاتر »

كرانەوەی دەرگای بازرگانی‌و ئابووری سعودیە بەڕووی هەرێمدا

عەبدوڵڵا حاجی سەعید ماوەیەك لەمەوبەر لەسەر بانگهێشتی (یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان) كە پێكهاتووە لە ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی (سلێمانی – هەولێر – دهۆك) كە پەیوەندییەكی بازرگانی‌و ئابووریی باشیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی‌و بیانی‌و دەوروبەر‌و ژوورە بازرگانیەكانی عیراقدا هەیە وەفدێكی بازرگانی‌و وەبەرهێنان لەئاستی وزە‌و پیشەسازی‌و بازرگانی گشتی‌و كشتوكاڵی وڵاتی سعودیە هاتنە هەرێمی كوردستان وەفدێكی باڵابوو لەسەر ئاستی كەرتی تایبەتی ئەو وڵاتە عەرەبیە، ...

زیاتر »

ئایا جەنگی بازرگانی قەیرانی ئابووری لێدەكەوێتەوە؟

فەیسەل عەلی* هەر لە دەستپێكی شارستانییەتەوە، لەگەڵ زیادبوونی ئاستی پسپۆڕێتی ئاستی گوزەران‌و ژیانی خەڵك باشتر دەبێت، كشتوكاڵ بەشێوەیەكی بەرفراوان دەرفەتی بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە رەخساند بۆ ئەوەی كاری هەمەجۆر راپەڕێنن لەبری ئەوەی فۆكەس بخەنە سەر كۆكردنەوەی خۆراك. كاتێك تاكەكان خۆیان بۆ كارێكی دیاریكراو تەرخان دەكەن هێندە باشتر ئەو كارە رادەپەڕێنن‌و باشتر ئەنجامی دەدەن، ئەم باشتر ئەنجامدان‌و راپەڕاندنە كاریگەریی لەسەر كوالێتی بەرهەمەكان ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: فڕۆكەخانە یەكێكە لە سەرچاوەكانی داهات و ئابووری بۆ وڵات

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و سەرمایەداران و بازرگانان، تێرمیناڵی نوێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كرایەوە، كە رووبەرەكەی زیاترە لە هەزارو 500 مەترەو لەوتەیەكیشیدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی ئاڕاستەی حكومەتی توركیا كردو وتی:»چاو بەبڕیارەكانی بەرامبەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بخشێنێتەوەو قەدەغە لەسەر گەشتی فڕۆكەخانەكانی وڵاتەكەی‌و فڕۆكەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت‌و گەشتەكان‌و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاسایی ...

زیاتر »

هاوتاكردنی مووچەی هەرێم و بەغدا

فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان زانیاریەك لەبارەی رێكخستنەوەو هاوتاكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم‌‌و عیراق لەگەڵ سیستمی بەغدا دەدات‌‌و سەرۆكی فراكسیۆنەكەش رایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەت باری دارایی باشبێت، دەتوانین بڕیارێك دەربكەین‌و دواتریش حكومەت جێبەجێی بكات. دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاندوە، بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، چاوەڕوانی گەڕانەوەی دەستەی سەرۆكایەتی دەكەین كە لەئێستادا لەدەرەوەی وڵاتن، هەركاتیش بگەڕێنەوە ئەوا دانیشتنەكان دەستپێدەكاتەوە. سەبارەت ...

زیاتر »