سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 31)

دۆسێ

هاوپەیمانی فەتح لە حكومەتەكەی كازمی ناڕازییە

هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت، لە حكومەتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ناڕازییە، پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانییەكەش دەڵێت، ئەوان تا ئەو كاتە پشتیوانی لە حكومەت دەكەن كە لەسەر رێڕەوێكی دروست رێبكات، بەپێچەوانەوە «ئەركی راستكردنەوەیان دەكەوێتە ئەستۆ، پەرلەمانتارێكی تریان دەڵێت»ناكۆكی نێوان هەردوولا لە رووداوەكەی دۆرەوە سەریهەڵدا». هاوپەیمانی فەتح مەرجی هەیە بۆ پشتیوانی لە حكومەتەكەی كازمی تا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ...

زیاتر »

شێخ محه‌مه‌دی خاڵ:كوردایه‌تی خواپه‌رستییه!

پەیڤێک شێخ محەمەدی خاڵ یەکێکە لە نووسەر و رووناکبیرە گەورەکانی گەلەکەمان، ئەو چ لە بواری زانستی ئایینی و کەلتووری کوردیدا، جێ پەنچەی دیارەو خزمەتێکی گەورەی فەرهەنگی کوردی کردووە. شێخ محەمەدی خاڵ راستە زانایەکی ئایینی بووە، بەڵام ئەمە رێگای لێ نەگرتووە تاوەکو لە بواری فەرهەنگ و رووناکبیری دوور بکەوێتەوە، بگرە بە پێچەوانەوە لە رێگەی کۆمەڵێک بەرهەمەوە، خزمەتی گەورەی کەلتووری کوردی کردووە. ...

زیاتر »

ئەو تەفسیرەى پێویستە لە کتێبخانەکەی هەموو خوێندەوارێکى کوردا هەبێت

د.ئاراس محەمەد ساڵح تەفسیر نووسین لاى شێخ محەمەدى خاڵ پرۆژەی تەمەن بووە، هەربۆیە لە ساڵى (1935ز) دەستى بەو کارە گرنگە کردووە، لە ساڵى (1935) تەفسیر جزمى (عم)ى کردووە، لەگەڵ دەرچوونى گۆڤارى (گەلاوێژ 1939-1949)دا، هەلێکى باشى بۆ رەخساوە، زنجیرەیەک گوتارى تەفسیرى لەو گۆڤارەدا بڵاوکردوەتەوە. لە ساڵى (1955) تەفسیری سورەتى (الفاتحة)ى چاپ و بڵاوکردوەتەوە، لە ساڵى (1957ز) جارێکى تر تەفسیرى جزمى (عم)ى ...

زیاتر »

مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لە كۆڕی تازەكردنەوەی بیری موسڵمانەتیدا

ن/ محەمەدی مەلا كەریم بەشێک لە وتارى مامۆستا (محەمەدى مەلا کەریم) لە کۆڕى چلەى (مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ) لە سلێمانى خوێندراوەتەوە. ئا/ د.ئاراس محەمەد سالح بیری نوێكردنەوەی ئایین توانیبێتی دەوری خۆی بە تەواوی ببینێ‌ یا بە نیوەو ناتەواو نیوەچڵ، كە بەلای منەوە بەشێكی لە ڕۆشنكردنەوەی بیری گشتیدا هەر بووە، لە هەموو لایەكی جیهانی ئیسلامدا سەری هەڵدا. لەم سولەیمانیەی ئێمەیشدا كە ...

زیاتر »

بۆ دانای نەمر و مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ

حەسیب قەرەداغی 1929-1997 مامۆستاى شاعیر حەسیب قەرەداغى لە کۆڕى چلەى کۆچى دوایی مامۆستا شێخ محەمەدى خاڵدا، چامەیەکى زۆر بەرزى بۆ ئەو کۆچە وتوەو لەو چامەیەدا ئاماژە بە خزمەتە ڕۆشنبیریەکانى و کۆڕى ئەدەبی ئێوارانى شێخى خاڵ دەکات لە باخچەى مزگەوتى شێخ ئەمینى خاڵدا لەگەڵ ڕۆشنبیران و نوسەرانى شاردا. قوربانی ناوت، ناوت چەند خۆشە پەیامی بیرەو زادەو لە كۆشە من بۆ مەولەوی ...

زیاتر »

ئەختەر شێخ محەمەدى خاڵ:باوکم زۆر حەزى دەکرد بخوێنین و هاندەرمان بوو

بەڕێز ئەختەر خاڵ کچى مامۆستا شێخ محەمەدى خاڵە، هەرچەندە کچى گەورەى باوکى نەبووە، بەڵام هاوڕێ و خۆشەویستى باوکى بووە، هاوکارى باوکى کردووە لە نووسینەوەى گوتارو کتێبەکانیدا، وەکو ئەڵێن: (کاتب قەڵەم)ى شێخ بووە، ئێمەیش بۆ زانینى ئەو مێژووەو هاوکاری کردنى لە نووسینەوەى شاکارەکانى شێخى خاڵى باوکيدا، هەروەها وەرگرتنى هەندێ زانیارى لەسەر ژیانى خاڵ و بنەماڵەکەیان ئەم دیدارەمان لەگەڵ بەڕێزیان سازکرد. د.ئاراس ...

زیاتر »

لە بەرژەوەندی هەردوولایە

رەوتەكان وتەبێژی هاوپەیمانی (عیراقیون) كە لەلایەن عەممار حەكیمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، باس لە دەنگۆی چووەناوەوەی عیراق دەكات بۆ ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو لە ماوەكانی داهاتوو. حسێن عەرەب، وتەبێژی هاوپەیمانییەكە لە كۆتایی مانگی ئابی رابردوو، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند»تا ئەم ساتە هیچ جموجۆڵێك نییە بۆ چوونەناوەوەی عیراق بۆ نێو ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو لەماوەكانی داهاتوو، رێكەوتنی دووقۆڵی نێوان عیراق و ئەردەن و میسریش، هیچ ...

زیاتر »

واشنتۆن پشتیوانی دەكات رۆژنامەیەكی ئەمریكایی: بەم زوانە تۆڕی كارەبای عیراق بە سعودیەوە دەبەسترێتەوە

رەوتەكان ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژە بە پشتیوانی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات لە نزیكبوونەوەی عیراق و سعودیە لە بواری وزە، لەڕێی بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عیراق لەگەڵ ڕیاز و كوێت. بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (وۆڵ جۆرناڵ)ی ئەمریكایی”عیراق كەوتۆتە ڕەوشێكی نەخوازراوەوە لەو دەمەی سزا ئابورییەكان بەسەر ئێراندا سەپێنرانەوە، ئەمەش وای لە عیراق كرد، داوای لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بكات بەدەر بكرێت لەو سزایانە، بۆ مەبەستی ...

زیاتر »

پێنتاگۆن بڕیارەكەی راگەیاند هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق كەم دەكرێنەوە

رەوتەكان جیسیكا ماك نۆڵتی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، دەستكردن بە كەمكردنەوەی ژمارەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عیراق راگەیاند. (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە 29ی ئابی رابردوو لە زاری نۆڵتی-ەوە بڵاویكردەوە»بڕیاری كەمكردنەوەی هێزەكان دوای ئەو پێشكەوتنەبوو كە لە جەنگی دژ بە داعش هاتەدی». وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دەڵێت»ژمارەی كەمكردنەوەكە دیاریی نەكراوە، بەڵام ئاماژە بە هەماهنگی كراوە لەگەڵ بەغدا لە پرۆسەی كەمكردنەوەی هێزەكان». پێشتر ...

زیاتر »

سەرۆكی حكومەت باسی گروپە لە یاسادەرچووەكان دەكات

رەوتەكان سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتەكەی گەیشتۆتە سەرەداوی د‌وزینەوەی كەیسی كوشتن و تیرۆركردنی چالاكوانان بەدەستی چەكدارە نەناسراوەكان، رەتیشدەكاتەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشەوەخت لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو كاندید بكات. مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەیەكی ئیمارانی كە لەم ماوەیەی دواییدا لەگەڵیدا ئەنجامدرا، باس لە سیاسەتەكانی ئەم قۆناغەی عیراق و خواستنەكانی دەكات بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی كە بە بۆچوونی ...

زیاتر »