سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 7)

دۆسێ

لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران دەكرێت

رۆژنامەیەكی قەتەری كە لە لەندەن دەردەچێت، ئاماژە بە بەردەوامبوونی لێكۆڵینەوەكان دەكات كە لەلایەن حكومەتەوە لەبارەی كوشتنی خۆپیشاندەرانەوە ئەنجام دەدرێن، بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكەش، لێكۆڵینەوەكان رەنگە ببنە مایەی سڕكردنی ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری گەورە كە هەندێكییان سەر بە نوسینگەكانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی فالح فەیازن. رۆژنامەی (العربی الجدید)ی قەتەری لە راپۆرتێكیدا لە زاری بەرپرسێكی حكومەتی عیراقەوە كە نەیویستووە ...

زیاتر »

حكومەتی عیراق قەرەبووی خۆپیشاندەرەكان دەكاتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاردەدات بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ كەسوكاری خۆپیشاندەرە شەهیدەكان خەرج بكات، و تێچووچی چارەسەری بریندارەكانیش لەئەستۆبگرێت گەر پێویست بكات ببەرێنە دەرەوەی عیراق، لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەك لە لیژنەی رێكخستنی خۆپیشاندانەكان دەڵێت، بریندارەكان لە ترسی لێپێچینەوەی ئەمنی، ناچاربوون نەخۆشخانە حكومییەكان بەجێبهڵن و بۆ چارەسەر روو لە هەرێمی كوردستان بكەن. قەرەبووكردنەوەی خۆپیشاندەران حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ...

زیاتر »

ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا لە دیدی سیاسەتمەدارانی عیراقەوە

سەبارەت بە هێرش و پەلامارەكانی سوپای توركیا بۆسەر ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، ژمارەیەك لە سیاسەتوانە عیراقییەكان راوبۆچوونی خۆیان دەردەبڕن، هەندێكییان بە مەترسی و تێكدانی رەوشی ناوچەكە و هەندێكی تر پشتیوانی لێدەكەن. خەزعەلی: مایەی مەترسییە لەو بارەیەوە سەركردەی عەسائیبی ئەهلی حەق، هۆشداریی دەدات لە دروستبوونی هەڕەشەیەكی گەورە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عیراقی و هۆكاریی دروستبوونی ئەو هەڕەشەیەش بۆ ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا دەگێڕێتەوە لە ...

زیاتر »

شیكاری سەربازیی: كەركوك‌ و ئەوەی دەتوانرا رزگار بكرێ

پەیڤێک ماوەیەکی زۆرە قسەوباسی بێ مانا و ناڕەوا لە بارەی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە دەکرێت، بەشێکی زۆری ئەوانەی قسەیان لە بارەی ئەم رووداوەوە کردووە، زانیاریی وردو سەربازیی باشیان نەبووە یان ڕق وکینەیەکی زۆریان لە دڵدایە بەرامبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە چەپ و راست ، دەیانەوێت راستییەکان بشێوینن. ئێمە لە کوردستانی نوێ پێمان باشبوو ئەم راپۆرتە شیکارییە سەربازییە بڵاوبکەینەوە، کە لە ...

زیاتر »

ئەگەری هەڵاتنی دیلەكانی داعش لە ئارادایە

گرتوخانەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كە زۆربەیان چەكدارە دیلەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان تێدایە، لەئێستادا و لە دوای بڕیاری پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا، بوونەتە مایەی هەڕەشەیەكی گەورە و وەك بۆمبێكی تەوقیتكراو تەماشا دەكرێن لەحاڵەتی كراونەوەی دەرگاكانی و ئازادبوونی زیندانییەكان، لەو بارەیەشەوە زۆرێك لە لایەنەكان وەك دەروازەیەك بۆ دروستبوونەوە و هاتنەوە كایەی رێكخراوەكە توندڕەوەكە ...

زیاتر »

لەگەڵ پاشەكشەی ئەمریكادا توركیا هێرشەكەی بۆ سەر رۆژائاوا دەستپێكرد

لەگەڵ راگەیاندنی پاشەكشەی ئەمریكا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، دەستپێكردنی هێرشە سەربازییەكەی بۆسەر رۆژائاوا راگەیاند، دەستپێكردنی هێرشەكە سەربازییەكەی ناوناوە «كانی ئاشتی» كە بە گوتەی خۆی «لەپێناو دامەزراندنی ناوچەیەكی سەقامگیر و ئارامە لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا». ئەم هێرشە سەربازییەی توركیا هەرچەندە لە نێوەندە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان ناڕەزایی زۆری لێكەوتەوە، وێڕای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان رەتیدەكاتەوە رەزامەندی لەسەر دەربڕیبێت، دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە ئاماژە بە ...

زیاتر »

عەرەب داوای چوونە دەرەوەی توركیا دەكات لە سوریا

كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە لەبارەی دوایین پێشهات و پەرسەندنی ناوچەكە كۆبوونەوەیەكی بۆ وەزیرەكانی دەرەوەی وڵاتانیلا عەرەبی بە سەركردایەتی عیراق سازكرد، لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای ئیدانەكردنی هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، لەشكركێشییەكەی ئەنقەرەیان وەك هەوڵێك بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەكە لەقەڵەمدابوو. ئەمینداری گشتی رێكخراوی كۆمكاری عەرەبی ڕایدەگەیەنێت، ترسیان لە پاكتاوی نەژادی كوردانی سوریا هەیە لە لایەن توركیاوە. ئەحمەد ...

زیاتر »

به‌شداریی ژنان له‌ کوێی سیستمی حوکمڕانیدایە؟

کنێر عه‌بدوڵا قسه‌کردن له‌سه‌ر چۆنێتی و گرنگی به‌شداری سیاسی له‌ کۆمه‌ڵدا به‌ گشتی و به‌تایبه‌ت به‌شداری ژنان له‌ ئێستادا، جێی بایه‌خی ووڵاتانی دونیایه‌ به ‌شێوه‌یه‌کی گشتی، بوونی‌ ئه‌و بایه‌خه‌ش له‌و گۆڕانکارییانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ به‌وه‌ی که‌ پێشکه‌وتنه‌ دیموکراسی و چاکسازییه‌ سیاسییه‌کان رووی له ‌زیاد بوونه‌. ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی بونیادنانی ده‌وڵه‌تێکی پێشکه‌وتوو و سه‌رکه‌وتوو و هاوڵاتییه‌کی بونیادنه‌ردا. به‌شداری سیاسی، به ‌واتای به‌شداری ...

زیاتر »

ژن له‌ نێوان خواستى سياسى و به‌ربه‌سته‌ كۆمه‌ڵايه‌تيیه‌كاندا

شاناز هيرانى پرسى ژن به‌رده‌وام يه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ هه‌ر گرنگه‌ و گه‌وره‌كان له‌ناو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كاندا، ته‌وه‌رێكه‌ هه‌ميشه‌ جێگه‌ى مشتومڕبوه‌. به ‌تايبه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ داخراوه‌كاندا(كۆمه‌ڵگه‌ ئيسلاميه‌كانيش به‌تايبه‌ت)، چونكه‌ له‌ژێر رۆشنايى پێشكه‌وتن و پێگه‌ى ژنان له‌هه‌ندێك وڵاتدا، ئه‌و پرسه‌ گۆڕانێكى بنه‌ڕه‌تى و قووڵى به‌سه‌ر ديمه‌نى كۆمه‌ڵايه‌تى گشتيدا هێناوه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا له‌ هه‌ندێك وڵاتانى تردا، ئه‌و پرسه‌ تا ئێستاش به‌سته‌يه‌ به‌ چه‌ندين مشتومڕ ...

زیاتر »

بەشداریی ژن لە ئیدارە و سیاسەتدا

ئەمەل جەلال سەرەتا دەبێت لەوە تیبگەین كە نە سیاسەت بە بێ‌ ئیدارە و نە ئیدارەش بە بێ‌ سیاسەت بەڕێوە دەچێت،بۆیە ناكرێت لە یەكیان دابڕینین بە جیا پێناسەیان بۆ بكەین هەردووكی تەواوكەری یەكترەو پێویستی بە لێهاتویی و تواناو ئەزمون و سەلیقەیی و پسپۆری و شارازایی و هونەرییەوە هە یە وەك چۆن دەوتریت سیاسەت هونەری تواناییە ( السیاسە فن الممكنات )كەواتە سیاسەت ...

زیاتر »