سەرەکی » وەرزش (پەڕە 140)

وەرزش

نۆڤاك دیۆكۆڤیچ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا

نۆڤاك دیۆكۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی دیاری تێنسی سه‌رزه‌وی رایگه‌یاند نه‌شته‌گه‌ریه‌كی سوكی بۆ ئه‌نشیكی ده‌ستی راستی ئه‌نجام داوه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و ئازاره‌ رزگاری بێت كه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ یاریكردن نه‌دا. دیۆكۆڤیچ به‌هۆی پێكانی ئه‌نیشكی ماوه‌ی‌ 6 مانگ له‌ یاریكردن دابڕاو سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیش گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یاریكردن به‌ڵام وه‌كو خۆی رای گه‌یاندوه‌ ئازاره‌كه‌ی‌ هه‌ر به‌رده‌وامبووه‌، بۆیه‌ بڕیاری نه‌شته‌گه‌ری ئه‌نجام ...

زیاتر »

فیلادلفیا ئیگڵز سوپه‌ر بۆڵی برده‌وه‌

تیپی فیلادلیفا ئیگڵز بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی خۆی دا نازناوی سوپه‌ری بۆڵی برده‌وه‌ كه‌ یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی ئه‌مریكیه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ تیپی نیو ئینگلاند پاتریۆتسی دووچاری شكست كرد. ئیگڵز هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌و توانی تیپی نیو ئینگلاند پاتریۆتسی گه‌وره‌ به‌ 41 خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ 33 خاڵ دووچاری شكست بكه‌ن و بۆ جاری یه‌كه‌م جامه‌كه‌ له‌به‌رده‌م 67 هه‌زار ...

زیاتر »

نازناوی سان بترسبۆرگی له‌ میلادینۆڤیچ سه‌ند

پیترا كڤیتۆڤای چیكی نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی سان بترسبۆرگی روسیای به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانی ساڵی رابردووی دووچاری شكست كرد. كڤیتۆڤا له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ رووبه‌ڕووی كریستینا میلادینۆڤیچی فه‌ره‌نسی و چواره‌می ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌. كڤیتۆڤا كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو به‌هۆی بریندابوونی له‌ رووداوی هێرشكردنه‌ سه‌ری له‌لایه‌ن دزێكه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر ...

زیاتر »

هێرتابه‌رلین ئۆفه‌رێكی مێژوویی ده‌خاته‌ به‌رده‌م هانده‌رانی

یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆند له‌ هه‌نگاوێكی مێژوویی و ناوازه‌دا ئۆفه‌رێكی زێڕینی خستۆته‌ به‌رده‌م هانده‌رانی یانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تا كۆتایی ژیانیان بینه‌ری یارییه‌كانی یانه‌كه‌ بن. هێرتابه‌رلین بڕیاری داوه‌ هه‌ر هانده‌رێكی یانه‌كه‌ لۆگۆی هێرتابه‌رلین له‌سه‌ر ده‌ستی بنه‌خشێنێت ئه‌وا پاداشته‌كه‌ی‌ بریتی ده‌بێت له‌ سه‌یركردنی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ له‌ناو یاریگا به‌بێ به‌رامبه‌ر تا كۆتایی ژیانی . ئه‌و تاتۆته‌یه‌ی یانه‌كه‌ دیاری كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ هانده‌ران له‌سه‌ر ده‌ستیان بیكێشن ...

زیاتر »

وه‌رزشی كوردستان وزه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

ماوه‌یه‌كی زۆر بوو وه‌رزشی كوردستان له‌سوڕی متبوون و بێده‌نگیدا قه‌تیس مابوو، به‌ڵام وه‌رزش به‌گشتی و به‌تایبه‌تی وه‌رزشی شاری سلێمانی ووزه‌ی تێهاتۆته‌وه‌و ده‌ستی به‌ جوڵه‌ كردن كردۆته‌وه‌. باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی * خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عیراق ده‌ستیپێكردووه،‌ تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شداری كردووه‌و دوو یاریی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كی برۆدۆته‌وه‌ یه‌كه‌میان له‌به‌حری و دووه‌م بردنه‌وه‌شی له‌ یانه‌ی گازی باشوور بووه‌ كه‌له‌به‌سرا ...

زیاتر »

شوبات مانگی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كان و مانگێكی سه‌خته‌ بۆ بارسێلۆنا

یانه‌ی‌ بارسێلۆنا كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو قۆناغێكی هه‌ستیاری له‌ ركابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌ست پێكرد. بارسا توانی سه‌ركه‌وتوبێت له‌ تێپه‌ڕاندی یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ڤالانسیا كه‌ ئه‌م به‌ یاریكردن به‌ پلانی به‌رگری ئه‌ركی بارسێلۆنای زۆر ئاڵۆز كردبوو. بارسا وه‌رزی رابردوو نازناوی خولی ئیسپانیای له‌ده‌ستداو نه‌یتوانی چامپیۆنس لیگیش بباته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌كه‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ به‌ ...

زیاتر »

بۆنده‌كانی رۆژی كۆتایی ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌ میركاتۆی زستانه‌ به‌خشی

میركاتۆی زستانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا كۆتایی هات و له‌ رۆژی كۆتایی میركاتۆشدا بازاڕی چون و هاتنی یاریزانان ركابه‌ری به‌هێزی له‌نێوان یانه‌كان به‌خۆوه‌ بینی، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ چه‌ندین بۆند ئیمزا كران و ژماره‌ی پێوانه‌یی خه‌رج كردنی پاره‌ش له‌ میركاتۆی زستانه‌ شكێندرا. وه‌ك هه‌میشه‌ رۆژی كۆتایی میركاتۆ ژماره‌یه‌كی زۆری بۆندی یاریزانان ئیمزا كرا، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌ یانه‌كان خۆیان هه‌ڵده‌گرن بۆ ...

زیاتر »

فێدره‌ر وه‌رزشكارێك كه‌ یاساكانی وه‌رزشی پێشێل کردووە‌

ساڵی 2013 پرسیارێك ئاڕاسته‌ی رۆجییه‌ فێدره‌ری سویسری و ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی تێنسی سه‌رزه‌وی كرا ئه‌ویش ئه‌وبوو بۆچی واز له‌یارییكردن ناهێنیت؟ فێدره‌ریش وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌مجۆره‌بوو: من هه‌رگیز بیر له‌وازهێنان ناكه‌مه‌وه‌، ئه‌و كاته‌ بیر له‌وازهێنان ده‌كه‌مه‌وه‌ كاتێك منداڵه‌كانم بمبینن جامه‌كان به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌. له‌چه‌ند وه‌رزی رابردوودا ئه‌م یاریزانه‌ به‌ده‌ست ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانه‌وه‌ گیری خواردبوو، به‌ته‌واویش له‌ رێگاكانی سه‌ركه‌وتن دوور كه‌وتبووه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش كه‌ دیۆكۆڤیچ و نادال له ...

زیاتر »

سزاكانیان له‌سه‌ر لابرا

ماسیۆ ریپی سكرتێری گشتی دادگای دادوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشیی(كاس) رۆژی پینجشه‌ممه‌ی رابردوو ریگه‌یاند 28 وه‌رزشكاری روسیا سزاكانیان هه‌ڵوه‌شێنرآوه‌ته‌وه‌. ریپ له‌لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ رێكخراوه‌كه‌یان ئه‌وسزای راگرتنه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ بۆ 28 وه‌رزشكاری روسیا دابوویان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌و له‌كۆی ئه‌و 42 وه‌رزشكاره‌ روسیه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ سزای راگرتنی هه‌تا هه‌تاییان بۆ ده‌رچووبوو، 39 یان داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكانیان بۆ ئه‌و دادگایه‌ ...

زیاتر »

ڤێتنامییه‌كان سه‌ره‌ڕای دۆڕان شه‌قامه‌كانیان هه‌ژاند

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ چین پاڵه‌وانێتیی تۆپی پێی لاوانی ئاسیا كۆتاییهات و ئه‌و یاریزانانه‌ تیایدا به‌شدار بوون ته‌مه‌نیان له‌ 23 ساڵ که‌متره‌‌. یاریی كۆتایی كه‌وته‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان و ڤێتنام-ه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ش ئۆزبه‌كستان 2-1 براوه‌بوو ڤێتنام دووه‌می ئاسیا بوو. ئه‌م ئه‌نجامه‌ی ڤێتنامییه‌كان نه‌بووه‌ هۆی سارد بوونه‌وه‌و بێ هیوابوونی هانده‌ره‌ ڤێتنامییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌، ئه‌وان به‌شێوازێكی سه‌رنجراكێش ...

زیاتر »