سەرەکی » وەرزش (پەڕە 160)

وەرزش

هه‌واڵه‌كه‌ بوو به‌ڕاست

ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو بووبووه‌وه‌ كه‌ سیرینا ویلیامزی ئه‌مریكی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی درووستكردووه‌ و ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ ناوه‌، به‌ڵام ئه‌م باسه‌ به‌نهێنی مابووه‌وه‌. دواجار ده‌ركه‌وت ئه‌م هه‌واڵه‌ راسته‌و له‌ساڵی 2015-ه‌وه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دروستبووه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی ئاشكرابوو. هاوسه‌رو مێرده‌كه‌ی سیرینا ئه‌لیكسیس ئۆهانیانه‌، دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (ریدیت)ه‌، پاش ئاشكرا بوونی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان دواتر ده‌ركه‌وت کە سیریاناو ئەلیکسیس مانگی دیسه‌مبه‌ری 2016 ئاهەنگی مارەبڕینیان ئەنجامداوە. پاش ...

زیاتر »

له‌ ماوه‌ی‌ 11 سانیه‌دا بووه‌ پاڵه‌وانی جیهان

زۆلانی تیتی ئه‌فریقای باشووری ته‌نیا پێویستی به‌ 11 سانیه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی بۆكسێن بۆ كێشی كه‌ڵه‌شێر بباته‌وه‌. تیتی له‌سه‌ر پشتێنی پاڵه‌وانێتی جیهانی بۆكسێن بۆ كێشی كه‌ڵه‌شێر رووبه‌ڕووی سیبۆنیسۆ گۆنیای هاونیشتمانی بۆوه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ بلفاستی پایته‌ختی ئیرله‌ندای باكوور به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی زۆرینه‌ی‌ چاودێران پێشبینی ده‌كرا ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ زۆر بخایه‌نێت و له‌ كۆتایی به‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ خاڵه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ...

زیاتر »

ره‌تی كرده‌وه‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتالیا وه‌ربگرێت

جیۆڤانی برانكینی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری دیاری تۆپی پێ دوپاتی كرده‌وه‌ ئه‌نچیلۆتی ره‌تی كردۆته‌وه‌ ببێته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیاو ئه‌و بۆنده‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی‌ پێشكه‌شی كردووه‌ ره‌تی كردۆته‌وه‌. دوای شكسته‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا و سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال كارلۆ ئه‌نچیلۆتی له‌لایه‌ن هانده‌ران و ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ دیاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره‌ نایه‌وێت ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ. ...

زیاتر »

دیمیترۆڤ ماسته‌رزی له‌نده‌نی برده‌وه‌

گریگۆری دیمیترۆڤی بولگاری نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ماسته‌رزی له‌نده‌نی برده‌وه‌ كه‌ دوا پاڵه‌وانێتی سه‌ر به‌ رابیته‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی جیهانه‌. دیمیترۆڤ كه‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ئاستی به‌رزی پێشكه‌ش كردوه‌ له‌ یاری كۆتایی رووبه‌ڕووی داڤید گۆفینی به‌لژیكی بۆوه‌ كه‌ له‌ قۆناغی پێشووتر رۆجێر فێدره‌ری كردبووه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا دیمیترۆڤ توانی له‌ماوه‌ی‌ 2 سه‌عات و 32 ده‌قیقه‌ به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ ...

زیاتر »

ئه‌ندی‌ مۆرای‌ بۆجاری‌ دووه‌م ئیڤان لیندلی‌ راهێنه‌ری‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ دورخسته‌وه‌

ئه‌ندی‌ مۆرای‌ به‌ریتانی‌ و یاریزانی‌ تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو و دوای‌ گفتوگۆی‌ نێوانیان ئیڤان لیندلی‌ راهێنه‌ری‌ له‌ئه‌ركه‌كه‌ی‌ دورخسته‌وه‌. ئیڤان لیندل له‌ ساڵی‌ 2011 تا 2014 راهێنه‌ری‌ ئه‌ندی‌ مۆرای‌ بووه‌ و جارێكی‌ تریش له‌ساڵی‌ رابردوودا لیندلی‌ بانگهێشتكرده‌وه‌ تا سه‌رپه‌رشتی‌ بكات، له‌و ماوه‌یه‌شدا مۆرای‌ له‌گه‌ڵ لیندل چه‌ندین نازناوی‌ گرنگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌وانه‌ش 2 جار نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی‌ ویمبڵدۆن، هه‌روه‌ها 2 میدالیای‌ زێڕی‌ له‌ ئۆڵۆمپیادی‌ ...

زیاتر »

گلانه‌ پێشبینی كراوه‌كه‌ هه‌لێكی زێڕینه‌ بۆ بنیاتنانه‌وه‌

ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌مه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌ 60 ساڵ كه‌متره‌ مۆندیالێك به‌بێ ئیتاڵیا ده‌بینن، ئه‌مه‌ بۆ هانده‌رانی تۆپی پێ قورسه‌و بۆ عاشقانی ئه‌تزۆریش كاره‌ساته‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ راستیه‌ك بوو كه‌ هه‌مومان ده‌مانبینی به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ توانای ئه‌وه‌مان هه‌بێت رایبگرین و نه‌یه‌ڵین روبدات. ئه‌م جاره‌ ئیتاڵیا دوای دوو مۆندیال كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه‌، مێژوویه‌كی خراپتری تۆماركرد ئه‌ویش سه‌ر نه‌كه‌وتنه‌ بۆ دوا یارییه‌كانی ...

زیاتر »

كیانوش رۆسته‌می میداله‌ زێڕینه‌كه‌ی‌ پێشكه‌شی كرماشان كرد

كیانوش رۆسته‌می كه‌ كوردێكی خه‌ڵكی كرماشانه‌و خاوه‌نی میدالی زێڕی ئۆڵۆمپیادی 2016یه‌ رایگه‌یاند میداله‌ زێڕه‌كه‌ی‌ خستۆته‌ زیادكردنێكی ئاشكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ داهاته‌كه‌ی‌ بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شاری كرماشان ته‌رخان بكات. رۆسته‌می له‌ ریۆ دی جانیرۆ توانی ریكۆردێكی نوێی جیهانی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ قورسایی تۆماربكات و میدالی زێڕ بباته‌وه‌، به‌ڵام بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شاری كرماشان وای لێكردوه‌ ئاماده‌ بێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و میداله‌ بێت. رۆسته‌می رایگه‌یاند فرۆشتنی میداله‌كه‌ی‌ هه‌نگاوێكه‌ ...

زیاتر »

نهێنییه‌كی بۆنده‌كه‌ی‌ نێیمار ئاشكرا ده‌كه‌ن

راپۆرته‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا ورده‌كاری نوێ و چاوه‌ڕوان نه‌كراویان له‌سه‌ر بۆندی نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان ئاشكرا كرد. نێیمار هاوینی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رامبه‌ر بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان كرد، ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی‌ شكاندنی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا. به‌رنامه‌ی‌ چیرنگیتۆی به‌ناوبانگ بڵاویكردوه‌ نێیمار له‌كاتی ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ یانه‌ پاریسیه‌كه‌ سوور بووه‌ له‌سه‌ر ...

زیاتر »

ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال دیاری كرا

دوای كۆتایی هاتنی پاشكۆی پاڵاوتن و ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی‌ ئه‌و 32 هه‌ڵبژارده‌یه‌ی به‌شداری مۆندیال ده‌كه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆ پێ دوا پۆلێنكاری هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی‌ رۆژی 1/12 تیروپشكی مۆندیال له‌ شاری مۆسكۆ به‌ڕێوه‌بچێت. دوای سه‌ركه‌وتنی پیرۆ بۆ مۆندیال كه‌ بووه‌ دوا هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ پۆلێن یاخود ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان ئێستا به‌ ئاسانی ده‌توانرێت باس له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌كان بكرێت. ...

زیاتر »

به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سلێمانی به‌شداری خولی‌ عیراق ناكات

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ رۆژی 3 شه‌ممه‌ی‌ خۆی دا دوپاتی كرده‌وه‌ خولی عێراق وه‌رزی نوێ له‌ 20 یانه‌ پێكدێت، به‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی یانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و گازی باكوور له‌ خوله‌كه‌ به‌شدار نابن. یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق سه‌ره‌تا به‌نیازبوو خولی نایابی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ به‌شداری 26 یانه‌ ئه‌نجام بدات و یانه‌ به‌شداره‌كانیش دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر 2 كۆمه‌ڵه‌، به‌ڵام ...

زیاتر »