سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 129)

هەمەڕەنگ

کەلوپەلە تایبەتەکانی مایکڵ جاکسۆن بۆ فرۆشتن

لەمانگی داهاتوودا لەویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، لەزیادکردنێکی ئاشکرادا ئەو پێڵاوانە دەفرۆشرێت کە گۆرانیبێژی جیهانیی مایکڵ جاکسۆن لەئاهەنگی مۆن ۆوڵ سەمای پێوە کردووە. ئەم پێڵاوە تائێستا نەخراوەتە هیچ زیادکردنێکی ئاشکراوەو هەر کەسێکیش لەم زیادکردنەدا ئەم پێڵاوە بکڕێت، نامەیەکی سەماکاری جیهانی لیستەر ویلسن-ی پێدەدرێت کە تێیدا نووسراوە (ئەم پێڵاوە جاکسۆن دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکە پێی بەخشیوم).  152 جار بینراوە

زیاتر »

بەموزیك و شێوەكاری ساڵیادی هونەرمەند سامان تاهیر کرایەوە

لەڕۆژانی رابردوودا منداڵپارێزی كوردستان، سەنتەری چالاكی گەنجانی كۆیە مەراسیمێکی بۆ رێزلێنان لە 18 ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەند سامان تاهیر رێکخست. لەسەرەتای مەراسیمەکەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خانەوادەی سامان تاهیری كۆچكردوو، دواتر لەلایەن تیپی موزیكی سەنتەری گەنجانەوەو بەسەر پەرشتی مامۆستا سەفین عەبدولڕەزاق چەندین بەرهەمی گۆرانی و موزیك پێشكەشكران كە بەشێكیان ئاوازو گۆرانی سامان تاهیر بوون، دوا بڕگەی مەراسیمەکەش بریتیبوو لەكردنەوەی پیشانگەیەكی شێوەكاری ...

زیاتر »

وێنەو دۆکیۆمێنتەکانی شۆڕشی بەخشی

ئەرشیفی وێنەو دۆکیۆمێنتەکانی شۆڕشی کوردستان دەبەخشرێتە ماڵباتی هەڤاڵ مام جەلال سەعات 11ی سەرلەبەیانی سبەینێ 26/4/2018 لەمەراسیمێکدا کە لەکۆفی نێتی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسووەرکە بەڕێوەدەچێت، لەلایەن (د. فێردیناند هینەر بیشلەر) ئەرشیفی وێنەو دۆکیۆمێنتەکانی شۆڕشی کوردستان دەبەخشرێتە ماڵباتی هەڤاڵی تێکۆشەر مام جەلال.  124 جار بینراوە

زیاتر »

زاهیر سدیق دیواربەندێك پێشكەشی كەریم ئاغای هەمەوەند دەكات

هاوكات لەگەڵ ساڵیادی كۆچی دوایی كەسایەتی ناودارو ئاشتی خوازو خۆشەویست كەریم ئاغای هەمەوەند لە شارۆچكەی چەمچەماڵ و لە مۆزەخانەی كەریم ئاغا رێورەسمێكی شایستە بەئامادەبونی ژمارەیەك كەسایەتی ناوداری ناوچەكە بەرێوەچو. سەرەتای مەراسیمەكە لەلایەن خاتوو سینەم بەدرخان پەردە لەسەر دیوار بەندی كەریم ئاغا لادرا كە هونەرمەند زاهیر سدیق كردبویە دیاری بۆ مۆزەخانەكە. لەمبارەیەوە زاهیر سدیق ڕاگەیاند ئەم كارە هونەرییە لەپێناو رێز گرتن ...

زیاتر »

شاعیرە عاشقەکەی قەڵادزێ ماڵئاوایی لێکردین

‌شه‌وی 24/4/2018 خاتوو که‌ژاڵ ئیبراهیم-ی شاعیر به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌شارى سلێمانى و له‌ته‌مه‌نى 50 ساڵیدا کۆچى دوایکردو به‌یه‌کجارى دنیاى شیعرو ئه‌ده‌بى ‌جێهێشت. که‌ژاڵ‌ ئیبراهیم ساڵى 1968 له‌ قه‌ڵادزێ له‌دایکبووه‌و خوێندنى سه‌ره‌تایى تا ئاماده‌یى له‌وێ ته‌واو کردووه‌و ده‌رچووى شه‌شى ئاماده‌ییه‌. ژیانى هاوسه‌رى پێکهێناوه‌و به‌رهه‌مى هاوسه‌رگیرییه‌که‌یان سێ منداڵه‌ به‌ناوه‌کانى نامرى، نواڵه‌ و داریاس. که‌ژاڵ ئیبراهیم، له‌کۆتایى هه‌شتاکانه‌وه‌ له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا ده‌ستیکردووە به‌بڵاوکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانى و ...

زیاتر »

لە یادی 120 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی

چەندین چالاكی جۆراجۆر لە یادی 120 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی لەپایتەختی رۆشنبیری بەبۆنەی یادی 120 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی، سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 22/4/2018، لە كافێنێتی نیشتمانیی ئەمنە سورەكە لەسلێمانی، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و دەزگای ئایدیا بۆ فكرو لێكۆڵینەوە و زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی و تۆڕی ئەكادیمیاو دیلۆگی میدیا، مەراسیمێكیان بەڕێوەبرد. لەمەراسیمەكەدا، خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی ...

زیاتر »

کلاسیکۆ دەچێت بۆ فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر

فیلمی سینه‌مایی «ئێل کلاسیکۆ» کە له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد «هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا»یە له‌به‌شی «زه‌نگی حه‌وته‌م»ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی «چارسوو» له‌ تاران نمایش ده‌کرێت. فیلمی «ئێل کلاسیکۆ» El clásico به‌رهه‌می‌ وڵاتانی عيراق و نه‌رویج، یه‌کێکه‌ له‌ بژارده‌ سه‌رنجڕاکێشه‌کانی لیستی فیلمه‌کانی به‌شی «زه‌نگی حه‌وته‌م» که‌ چیرۆکی «ئالان» و براکه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ له‌ کوردستانی عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسپانیا ...

زیاتر »

دوو چالاكیی تری كوردستانی نوێ‌…

دوو چالاكیی تری كوردستانی نوێ‌ بۆ یادی رۆژنامەگەریی كوردی لەدرێژەی ئەو چالاكییانەی بڕیارە لەیادی 120 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردی كوردستانی نوێ‌ رێكیان بخات لەدوای مانگی هەڵبژاردنەكان, كۆڕێك بۆ نووسەرو لێكۆڵیار بوار نورەدین لەبارەی زانستی بیبلۆگرافیا بەڕێوەدەبات. هەروەها، لە ژمارەی هەینی و شەممەی ئەم هەفتەیەش، دۆسێیەکی تایبەت بە بۆنەی رۆژی رۆژنامەگەری كوردیی بڵاودەكەینەوە، بەناوی (رۆژنامەگەریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدەرەوە- رۆژنامەی كاغەزیی تا ...

زیاتر »

محەمەد فەتاح پیشانگەیەکی کاریکاتێری دەکاتەوە

لەچوارچێوەی ئەو چالاکییانەی بۆ یادی رۆژنامەگەریی کوردی سازدەکرێن رۆژی 22/4/2018 گۆڤاری سیخوڕمە پیشانگەیەکی تایبەتی کاریکاتێری بۆ هونەرمەند محەمەد فەتاح دەکاتەوە. پیشانگەکە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆ لەگەلەری ئەمنەسوورەکە دەکرێتەوەو چەند رۆژێکیش بەردەوام دەبێت.  48 جار بینراوە

زیاتر »

سلێمانی،یادی 120 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی دەكاتەوە

بەبۆنەی یادی 120 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی، ئەمڕۆ سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ 22/4/2018،  لە كافێنێتی نیشتمانیی ئەمنە سورەكە لەسلێمانی، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و دەزگای ئایدیا بۆ فكرو لێكۆڵینەوە و زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی  و تۆڕی ئەکادیمیاو دیلۆگی میدیا، مەراسیمێك بەڕێوەدەبات.بەبۆنەی یادی 120 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی، ئەمڕۆ سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ 22/4/2018،  لە كافێنێتی نیشتمانیی ئەمنە سورەكە لەسلێمانی، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و دەزگای ئایدیا بۆ ...

زیاتر »