سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 68)

هەمەڕەنگ

كەركوك، پیشانگەیەكی فۆتۆگرافی بۆ كۆڕەوەكەی ساڵی 1991

بەسەرپەرشتی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك، رۆژی 31/3/2021، لە (30)مین ساڵیادی كۆڕەوە مەزنەكەی ساڵی 1991 پیشانگەیەكی فۆتۆگرافی بەناونیشانی «كۆڕەو زامێكە لە جەستەی نیشتماندا» بۆ هونەرمەند مەهدی شەفیق لەهۆڵی چالاكی قوتابخانەكان كردەوەو پیشانگەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو. لەمبارەیەوە هونەرمەند مەهدی شەفیق بەكوردستانی نوێی وت: لەپیشانگەكەدا زیار لە 85 تابلۆ نمایشكران كە سەرجەمیان گوزارشت بوون لە كۆڕەوەكەی بەهاری ساڵی 1991 كە ...

زیاتر »

كتێبخانەی گشتیی سلێمانی بەشداریی پێشبڕكێی ئەدەبی دبلن دەكات

ساڵانە لە شاری دبلن-ی پایتەختی ئێرلەندا، خەڵاتی ئەدەبیی دبلن پێشكەش بە رۆمانێكی نووسراو یان وەرگێڕدراو بۆ زمانی ئینگلیزی دەکرێت. کتێبە بەشداربووەكانی ئەم پێشبڕكێیە لە لایەن کتێبخانە گشتییەكانی جیهانەوە هەڵبژێردراون بۆ ریزبەندی و بەدەستهێنانی خەڵاتی یەكێك لە شەش كتێبە براوەكە. ناونیشانی كتێبەکان لەسەر بنەمای شایستە ئەدەبییە بەرزەکان دەپاڵێورێن بەو شێوەیەی لەلایەن کتێبخانەی کاندیدکراوەوە دیاری دەکرێت. ئەمساڵیش لە خولی 26هەمینی ئەو پێشبڕكێیەدا ...

زیاتر »

کلیپێک بۆ پێکەوەژیان بڵاودەکاتەوە

رووبار رەشید کاکەیی ھونەرمەندێکی دیاری خەڵکی کەرکووکە، کلیپێکی گۆرانی بە چوار زمانی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و سریانی بڵاوکردەوە، رووبار لەڕێی ئەو کلیپەوە دەیەوێت پەیامی پێکەوەژیان بگەیەنێت. لەمبارەیەوە ئەم خانمە گۆرانیبێژە راگەیاندووە: لەسەرەتادا دوو کاری ھونەریم لەسەر نەھامەتی کاکەییەکان بوو کە کاکەییەکان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق کەمینەن و گرنگیان پێنادرێت، ویستیشم دەنگی کاکەییەکان بگەیەنم. ئەم گۆرانییە نوێیەشم بە ...

زیاتر »

کۆتایی بە خولێکی رۆژنامەنووسی هات

رۆژی31/3/2021 لەناوەندی راگەیاندنی هەولێر کۆتایی بەخولی پەیامنێری و هونەری نووسینی هەواڵ و راپۆرت هات کە بۆ 26 بەشداربووی بواری راگەیاندن رێکخرابوو. وانەکانی خولەکە لەلایەن مامۆستا سامان جەلال-ەوە بەتێوری و پراکتیکی دەوترانەوە، لەکۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە بەشداربووان. لەمبارەیەوە مەسعود مەلا هەمزە لێپرسروای ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی لەوتەیەکدا، دەسخۆشی لە بەشدابووان و مامۆستا سامان کردو وتی: هەردەم لەخزمەتی بواری میدیاداین ...

زیاتر »

بەرنامەکانی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان

ئەم بەرنامەیە هەموو رۆژانێكی سێشەممە سەعات 2.20 خولەكی دوای نیوەڕۆ پێشكەش دەكرێت. خەڵاتی گەلی كوردستان لەلایەن مرواری سامان-ەوە ئامادەو پێشكەش دەكرێت. فۆتۆ – ڤینۆس تۆفیق  848 جار بینراوە

زیاتر »

دیمەنەکانی فیلمە نوێکەی بڵاوکرایەوە

لە زوومی کامێرای رۆژنامەنووسەکانی ئیتالیاوە نوێترین وێنەی «لەیدی گاگا» ئەستێرەی دیاری بواری سینەما و گۆرانی و میوزیکی جیهانی بڵاوکرایەوە کە سەرقاڵی وێنەگرتنە لە دیمەنەکانی فیلمێکی نوێدا. وێنەکان رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردۆتەوەو نووسیووێتی کە ئەم خانمە هونەرمەندە لە یەکێک لە شەقامەکانی رۆما لە ئیتالیا سەرقاڵی وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمە نوێکەیەتی. «House of Gucci» ناوی فیلمەکەیەو چیرۆکی فیلمەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1995 ...

زیاتر »

لە کۆیلایەتییەوە بۆ کۆیلایەتی

لەدووتووێی 248لاپەڕەدا کتێبی «لە کۆیلایەتییەوە بۆ کۆیلایەتی- بانکەکان و دەزگاکانی هەواڵگری و مافیاکان»، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە نووسینی «ڤالنتین کاتاسانۆڤ و نائوم چۆمسکی»یە و «عەبدوڵڵا مەحموود زەنگنە» کردوویەتی بەکوردی. لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: ئایا کۆیلایەتی کۆتایی هاتووە و مرۆڤ گەیشتووە بە دنیای خۆشگوزەرانی و بەختەوەری و ئازادی و دیموکراسی بەو مەرجەی لەسەر حسابی خەڵکی تر چەوسێنراو نەبووبێت، هەروەها ...

زیاتر »

بە هۆی کۆرۆناوە نمایشی فیلمەکەیان راگرت

کۆمپانیای سۆنی کە بەرهەمهێنەری بەشی دووەمی فیلمی «Venom: Let There Be Carnage» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، جارێکی تر راگرتنی نمایشی فیلمەکەی راگەیاند کە بڕیاربوو بەمنزیکانە لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش بکرێت. هەرچەندە وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمەکە تەواوبووە، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرناوە هێشتا مۆنتاژی فیلمەکە تەواو نەبووە، کە ئەمەش وایکردووە فیلمەکە لەکاتی خۆیدا نمایش نەکرێت.  535 جار بینراوە

زیاتر »

رۆڵی کارەکتەرێکی شەڕەنگێز بەرجەستە دەکات

بەرهەمهێنەرانی بەشێكی نوێی فیلمی «Shazam! Fury of the Gods» «هیلین میرین» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهانیان دیاریکرد تا بەشداریی لەم فیلمەدا بکات، لە فیلمەکەشدا «هیلین میرین» رۆڵی کارەکتەرێکی شەڕانگێز بەرجەستە دەکات. لەم بەشە نوێیەی فیلمەکەدا کە دەیڤد ساندبێرگ دەرهێنەرێتی، جگەلە «هیلین میرین» چەندین ئەکتەری دیاری تر رۆڵی تێدا دەبینن لەوانە: «زکاری لیڤی، ئادەم برادوای» بڕیاریشە دوای تەواوبوونی سەرجەم کارەکانی فیلمەکە لەسەر ...

زیاتر »

گفتوگۆ لەبارەی كتێبی (كاری تەلەفزیۆنی)

بەشی نەخشەدانان لە مەكتەبی راگەیاندن، سیمینارێكی بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی كتێبی (كاری تەلەفزیۆنی) بۆ رۆژنامەوان دیدار لەتیف لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ رێكخست. لە سیمینارەكەدا، سەرەتا ئاریان محەمەد بەرپرسی بەشی نەخشەدانان كورتەیەكی لەبارەی بایەخ و گرنگی كتێبەكە باس كرد، دواتر دیدار لەتیف نووسەری كتێبەكە، بەشەكانی كتێبەكەی باسكرد لەگەڵ هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم بابەتە بۆ كتێب كە كەمترین سەرچاوە هەیە لەبارەی میدیای تەلەفزیۆنیی. ...

زیاتر »