سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 99)

هەمەڕەنگ

ماكرۆن به‌ڵێنی قه‌ده‌غه‌كردنی مۆبایل ده‌باته‌ سه‌ر

روسیا توده‌ی وابڕیارە حکومەتی فەرەنسا لە سه‌ره‌تای مانگی سێپتەمبەری 2018ەوە بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنی بردنی مۆبایل بۆ قوتابخانه‌ له‌ لایه‌ن قوتابیانی فه‌ره‌نساوه‌ بخاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌موو قوتابخانه‌ و قۆناغه‌كانی پێش خوێندنی زانكۆیی ده‌گرێته‌وه‌. پاساوی ده‌ركردن و جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ قوتابیەکان ناتوانن بەشێوەیەکی گونجا و سوودبه‌خش مۆبایل بەکاربهێنن و كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی قوتابیان و پرۆسه‌ی خوێندنیش. ...

زیاتر »

له‌سه‌ر میدیای نوێ له‌زانكۆی سلێمانی

به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی رۆژی 19/12/2017 ناوه‌ندی به‌صیره‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی پێنجه‌مین كۆنفرانسی نیوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر میدیای نۆێ و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ڕێكخست. له سه‌ره‌تای‌ كۆنفرانسه‌دا‌ كه‌ سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و راگره‌كانی زانكۆی سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی به‌صیره‌ بۆ توێژینه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی میدیای و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان و خوێندكاران و میدیاكاران ئاماده‌یبوون پیشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی خوێندكارانی ...

زیاتر »

لە کەرکوک نیشتمانێك بێ هاوڵاتی نمایشکرا

نوسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد بەڕێوەبەڕایەتی رۆشنبیری‌و هونەریی كەركوك بەهاوكاریی تیپی شانۆیی ئاشتی، شانۆگەریی «نیشتمانێك بێ هاووڵاتی» لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتیەكە نمایشكرد. شانۆگەرییەكە لەنووسینی «سەلام زەنگەنەیە» بوو لەدەرهێنان‌و نواندنی سیروان بێلانەو بەبەشداریی تانیا وەلی بوو. لەو بارەیەوە سیروان بێلانە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی‌و هونەریی كەركوك بەكوردستانی نوێی وت: «ئامانج لەشانۆگەرییەكە جوڵاندنی رەوشی هونەرییە لەشارەكە، چونكە زۆر گرنگە هونەرمەندان لەم دۆخەی ئێستادا پەرە بەكارو چالاكییەكانیان ...

زیاتر »

خاك و لیڤەرپوڵ كار بۆ ئێزیدییەكان دەكەن

تەلەفزیۆنی خاك و زانكۆی لیڤەرپول-ی بەریتانیا، لە ئێستادا لە ڕێگەی ۆرك شۆپێكی تایبەت بە فلمی دیكۆمێنتاری لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە بەبەشداربونی ژمارەیەك كوڕو كچی ئێزیدی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چەند كورتە فلمێكن كە تایبەتە بە ژیان و كەلتورو ئاین و مێژووی ئێزدیەكان. ئاشكرایە ئێزیدیەكان بە درێژایی مێژوو ڕووبە ڕووی چەندین شاڵاوی جینۆسایدو لە ناوبردن بونەتەوە و بۆ ئەم مەبەستە دكتۆر سەمەد ...

زیاتر »

کەکۆن نووسەرانی خەڵات کرد

رۆژی 17/12/2017 بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەنووسەران و هونەرمەندان، لەهۆڵی سەنتەری چالاكی گەنجانی كۆیە مەراسیمێک بۆ خەڵاتكردنی ئەو نووسەرانە سازكرا كە زۆرترین بابەتیان لە 50 ژمارەی گۆڤاری كەكۆن- دا هەبووە. لەسەرەتای مەراسیمەکەدا وتاری رەهبەر سەید برایم خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤارەكەو قایمقام‌و سەرۆكی زانكۆی كۆیەو چەند نووسەرێك سەبارەت بەدەرچوونی گۆڤارەكەو هاوكاتی مەراسیمەکە كە لەگەڵ رۆژی ئاڵای كوردستان و رۆژی پێشمەرگەو ساڵیادی كۆچی ...

زیاتر »

دووەمین پیشانگەی تایبەتی ساهیرە محەمەد

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی لەسلێمانی بەڕێودەچن، سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 21/12/2017 لەمۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە بەڕێوەبەرێتی شێوەکاریی سلێمانی دووەمین پیشانگەی تایبەتی شێوەکاریی بۆ ساهیرە محەمەد دەکاتەوە. لەم پیشانگەیەدا ساهیرە محەمەد نوێترین بەرهەمە شێوەکارییەکانی خۆی نمایشدەکات.

زیاتر »

رێوڕەسمی فەرهەنگی و هونەریی لە مەریوان بەڕێوەچوو

شەشەمین ڕێوڕەسمی فەرهەنگی- هونەریی «كولتوور»، لە شاری مەریوان، بە بەشداریی هونەرمەندانی كورد بەڕێوەچوو. رێورەسمەكە لەژێر ناوی بووژانەوەی فەرهەنگ و هونەری نەتەوەی كوردبوو، كە لە هۆڵی زاگرۆسی شاری مەریوان بەڕێوەچوو، تێیدا هونەرمەندانی شارەكانی كرماشان، ئیلام، مەهاباد، سلێمانی، هەورامان و مەریوان بەمەبەستی بووژانەوەی فەرهەنگ و نەریتی نەتەوەی كورد بەشدارییان كردبوو.

زیاتر »

له ‌سه‌ماوه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسرائیل به‌ رێكه‌وت

جوبرائیل له ‌سه‌ماوه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسرائیل به‌ رێكه‌وت فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتی ئیسرائیل به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات. ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند: «فیلمه‌كه‌ به‌شداری له‌فێستیڤاڵی سینه‌مایی نزیك ناسره‌ (NNF) له‌وڵاتی ئیسرائیل ده‌كات». وتیشی: «فیلمه‌كه‌ له‌به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ به‌شداره‌و كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كانی به‌شی ...

زیاتر »

كەركوك و مام

ئەی مەهدی ساڵی حەفتا و پێنج… تەنیا ئومێدی قەومی كورد بۆ ئەوەی كورد سەربەست بژی… چیما نەی كەی، تۆ چیت نەكرد؟! لە نەتەوە یەكگرتووەكان … خەون و دەنگ و رەنگی كورد بووی سەرۆكێكی وریا و ورد بووی خوا بۆ كوردی خوڵقاند بووی سەوداسەری شاری كەركوك… پارێزەری رۆژی نۆی دوو… لە حەفتا ساڵی خەباتا… رۆژێ‌ كەركوت بیر نەچوو كەركوك ئێستا تازێبارە ...

زیاتر »

هونەر وەک ئارەزوویەک یان وەک پیشە؟

ئا: رێزان کچە شێوەکارێک بە فڵچەکەی دەستی وێنەی ئەو دیمەنانە دەکێشێت، کە سەرنجی ڕادەکێشێت و نیگەرانیشە لەوەی کە گرنگی بە هونەری شێوەکاری نادرێت و وەک پیشە ناناسێندرێت و دەڵێت: « گرنگینەدان بە هونەرمەندان وایکردووە، کە هونەر وەک ئارەزوویەک سەیری بکرێت نەک وەک پیشە». تارا خەلیل خانمێکی شێوەکارە و لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە زانکۆی بەغداد بڕوانامەی بەکالریۆسی هەیە لەپەروەردەی ...

زیاتر »