سەرەکی » زانست (پەڕە 17)

زانست

زه‌رده‌چه‌وه‌ ده‌رمانی چه‌ندین ده‌رده‌

زه‌رده‌چه‌وه‌ كه‌ خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕووه‌كه‌ و دواتر ده‌هاڕدرێت، یه‌كێكه‌ له‌ ڕووه‌كه‌ هه‌ره‌ به‌سووده‌كان و له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو شارستانیه‌تی هیندی و چینیدا گرنگی زۆری پێدراوه‌‌و جگه‌ له‌به‌كارهێنانی بۆ خۆشكردنی تامیی خواردن بۆ مه‌به‌ستی پزیشكیی و له‌ كاری ڕستن و چنینیشدا بۆ ڕه‌نگكردنی ده‌زوو خووریی به‌كارهێنراوه‌. ئه‌م ڕووه‌كه‌ جادوو ئامێزه‌ هه‌میشه‌ جێگه‌ی گرنگیپێدانی زانایان و ئه‌و كه‌سانه‌ بووه‌ كه‌ پسپۆڕن ...

زیاتر »

هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ دووباره‌ زیندووكردنه‌وه‌ی ماموس

تیمێكی زانایانی ژاپۆنیی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كاربكه‌ن بۆ دووباره‌ ژیاندنه‌وه‌ی ماموس. ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و زانایانه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خانه‌یه‌كی ماموسی خوریداریان له‌ چه‌ند مشكێكدا ڕواندووه‌ته‌وه‌ كه‌ خودی ئه‌و جۆره‌ ماموسه‌ به‌ ( یوكا) ناوزه‌دكراوه‌ و به‌رله‌ 28 هه‌زار ساڵ ژیاوه‌ و پێشتر و له‌ ساڵی 2011دا له‌ ژێر خاكێكی به‌ستووی ناوچه‌یه‌كی سیبریادا دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئێستاش ئه‌و خانانه‌ی كه‌ به‌ هۆی ...

زیاتر »

به‌ڕێوه‌به‌ڕێتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ ، یه‌كێكه‌ له‌و دامه‌زراوه‌ گرنگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان ، كه‌ له‌ پێناو پاراستنی سرووشتی كوردوستاندا ، به‌رده‌وام له‌ كێو ماڵكردن و چاودێری هه‌ر بستێكی سنوری چالاكی دیاریكراوه‌ بۆیان . بۆ به‌ئاگابوون له‌ كاروچالاكیه‌كانیان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ ، سه‌ردانمان كردن له‌و بینا نوێیه‌ ی كه‌تایبه‌ت بۆیان درووست كراوه‌ . وه‌ له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ...

زیاتر »

سێیه‌مین تووشبووی ئایدز چاكبووه‌وه‌

ڕاپۆرته‌ پزیشكییه‌كانی هۆڵه‌نده‌ چاكبوونه‌وه‌ی تووشبوویه‌كی نه‌خۆشی (ئایدز)یان ڕاگه‌یاند. توێژه‌رانی سه‌نته‌ری پزیشكیی(ئه‌وته‌خریب)ی هۆڵه‌ندا چاكبوونه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ نه‌خۆشه‌كانی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگریی وه‌رگیراو (HIV) یان ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڤایرۆسه‌ش ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشیی ئایدز ، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین نه‌خۆشی تووشبوو به‌ ئایدزه‌ كه‌ تا ئێستا به‌ ته‌واوی چاكبووبێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زانست له‌م چه‌ند ده‌یه‌یه‌دا به‌ ته‌واوی و خێرایی هه‌نگاوی ...

زیاتر »

چه‌ند هێمایه‌ك پێت ده‌ڵێت گه‌ده‌ت نه‌خۆشه‌

هه‌ندێك جار هه‌ست به‌ ماندوویی و نائارامی ده‌روون ده‌كه‌ین، له‌ هه‌مان كاتدا گه‌ده‌مان تێكده‌چێت و ناتوانین به‌ باشی خواردنه‌كان هه‌رس بكه‌ین یان ڕیخۆڵه‌كانمان ئازاری تێدا دروست ده‌بێت، تووشبوون به‌ قه‌بزی یان سكچوونیش به‌شێكه‌ له‌ تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس. گه‌ر ئه‌م هێمایانه‌ت به‌دی كرد له‌ جه‌سته‌تدا ئه‌وا بزانه‌ كه‌ گه‌ده‌ و كۆئه‌ندامی هه‌رست ته‌ندروست نیه‌: قه‌بزی/ سكچوون سك ئاوسان و با كردنی ...

زیاتر »

گه‌ردوونناسان: هه‌سارۆكه‌كان مه‌ترسیی جدیین بۆ زه‌وی

گه‌ردوونناسان ئاشكرایانكرد مه‌ترسیی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌سارۆكه‌كان له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ پێشبینی كراوه‌ . به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی زانكۆی ( جۆن هۆبكنز) ی ئه‌مریكیی له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌سارۆكانه‌ی ڕێره‌وی خۆپیداكێشانیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زه‌وی كارێكی ئاسان نییه‌‌و مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و هه‌سارۆكانه‌ش زۆر له‌وه‌ زیاترن كه‌ پێشتر پێشبینی كرابوون. چارلز ئه‌لمیر له‌ به‌شی ئه‌ندازه‌ی میكانیكیی له‌ زانكۆی (جۆنز هۆبكنز) وتی» وا ڕاهاتبووین كه‌ بڕوامان وابێت ...

زیاتر »

به‌ها خۆراكییه‌كانی ناو ئه‌م رووه‌كانه‌ له‌بیر مه‌كه‌ن

له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی له‌ناوچونی هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی پرۆتینیان لێ به‌رهه‌مدێت، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ هاتونه‌ته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ ڕزگاركه‌ری مرۆڤ و له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی ده‌یپارێزن. یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی پرۆتین (پاقله‌ی سۆیا ) یه‌ و ئه‌م ڕووه‌كه‌ چاره‌سه‌ری نمونه‌ییه‌ بۆ پشتیوانی ئاسایشی خۆراكی جیهانیی له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا، چونكه‌(پاقله‌ی سۆیا) ڕێژه‌یه‌كی باشی پرۆتین و بیۆتیناتی تێدایه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و ڕووه‌كه‌ پێویستی به‌ ڕوبه‌ری كشتوكاڵیی ...

زیاتر »

فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان ژینگه‌ پارێزی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وزه‌وه‌ گیرایه‌ ئه‌ستۆ، كۆمه‌ڵەكه‌ پێشتر قسه‌ی لێكرابوو له‌ 16/10/ 1991 دامه‌زرا پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌ كشانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ كوردوستان. ئه‌و ده‌مه‌ كوردوستان له‌ قه‌یرانێكی به‌ر فراواندا بوو، چه‌كی ژه‌هری كیمیای ‌له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و بالیسان و گۆپته‌په‌ و چه‌ندین شوێنی تر به‌كار هاتبوو، هه‌زاران گوند خاپوركرابوون، خه‌ڵك له‌ ئۆردوگا ...

زیاتر »

سپرایه‌ك بۆ سارێژبوونه‌وه‌ی سوتاوی

گه‌شه‌پێدانی سپرایه‌ك بۆ زووتر سارێژبوونه‌وه‌ی شوێن سوتاوی كۆمپانیایه‌كی ئیسرایلیی گه‌شه‌ی داوه‌ به‌جۆره‌ ئامێرێك كه‌ یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ بۆ زووتر سارێژبوونه‌وه‌ی برینی سووتاویی بێ ئه‌وه‌ی ئازاری كه‌سه‌ سوتاوه‌كه‌ بدات. كۆمپانیای (نانۆمیدیك)ی ئیسرایلیی گه‌شه‌ی داوه‌ به‌ جۆره‌ ئامێرێكی سپرای ئاسا كه‌ یارمه‌تی كه‌سانی سووتاو ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی ئازاریان هه‌بێت برینه‌كانیان زووتر سارێژ بێته‌وه‌. سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئامێره‌كه‌یان وتی» جگه‌ له‌وه‌ی ...

زیاتر »

زیانه‌كانی نانخواردن به‌خێرایی

خاك – تانیا ئاواره‌ هه‌ندێكجار به‌ هۆكاری جیاواز ناچارده‌بین به‌په‌له‌و خێرایی نانبخۆن، به‌ڵام پزیشكان و توێژینه‌وه‌كان هۆشداری له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م شێوازی نانخواردنه‌ ده‌ده‌ن. د.سۆرام محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناوی به‌ سایتی خاكی راگه‌یاند: مه‌ترسییه‌كانی به‌په‌له‌ نانخواردن بریتین له‌: 1-ترشی گه‌ده‌: خواردنی باش نه‌جوراو ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌و زۆربوونی له‌ناو گه‌ده‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ترشی گه‌ده‌ دووباره‌ چالاك ببێته‌وه‌، واته‌ ترشی ...

زیاتر »