سەرەکی » زانست (پەڕە 31)

زانست

شێوازێكی نوێ بۆ رێگریی لە پەتاكان

توێژەرەوەكانی زانكۆی ئێكستەر شێوازێكی نوێ ئاشكرادەكەن كە ڕەنگە لەداهاتوودا رێگریی لە بڵاوبوونەوەی پەتاكان بكات. توێژینەوەیەكی نوێی بەریتانیی ئاماژە بەوە دەدات كە چارەسەركردنی زەوییە نیشتەنییە خولگەییەكان (بیتمۆزی)یەكان كە لە ئەنجامی بارانی زۆر و راماڵینی لق و گەڵا و قەوزە دروست دەبن دەتوانێت یارمەتیدەرێكی باش بێت بۆ ڕێگریی لە نەخۆشییە گواستراوە و پەتاكان، ئەویش لە ڕێگەی سنوورداركردنی گواستنەوەی هەندێك نەخۆشی لە ئاژەڵانەوە ...

زیاتر »

چاو و قاوەی گەرم لە كوپی كاغەزیدا مەترسیدارە

خواردنەوەی چاو قاوەی گەرم لە كوپی كاغەزیدا وا دەكات (٢٥) هەزارگەردیلەی پلاستیكیی قووت بدەین. زانایانی هیندی هۆشداری دەدەن لەوەی خواردنەوەی قاوە و چا لە ناو كوپی كاغەزیدا تەنها بە فیڕۆدانی پارە و هۆكارێك نییە بۆ پیسبوونی ژینگە، بەڵكو لە پێش ئەوانەوە زیانی تەندروستی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، چونكە لەگەڵ خواردنەوەی ئەو چاو قاوەیە بە هەزاران گەردیلەی پلاستیكیش قووت دەدرێت. بەپێی ...

زیاتر »

WHO بۆ لیكۆڵینەوە دەچێتە چین!

سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی تیمێك ڕەوانەی چین دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا. ئەو ڕێكخراوە جیهانییە هیواخوازە ئەو تیمەی پێكیهێناوە بۆ دۆزینەوەی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ئەو ڤایرۆسەی بووە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای(كۆڤید-19 ) بتوانن لە زووترین كاتدا سەردانی چین بكەن. (مایك راین)ی لێپرسراوی حاڵەتە لە ناكاوەكان لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی ...

زیاتر »

نەیزەكێك پیاوێكی هەژاری دەوڵەمەند كرد

پیاوێكی هەژاری ئەندۆنیزی بە هۆی كەوتنە خوارەوەی نەیزەكێكەوە دەوڵەمەند بوو. بەم دواییە نەیزەكێك لە شارۆچكەی (كولانگ)ی باكوری ئەندۆنیزیا كەوتە خوارەوە و بەر ماڵی پیاوێك كەوت كە پیشەی دروستكردنی تابووتە. ئەم ڕووداوە بووە مایەی خۆشیی بۆ ئەو پیاوە و خێزانەكەی و لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا بە تەواوی ژیانی گۆردرا و بووە پیاوێكی دەوڵەمەند. ئەو پیاوە ناوی یوشواهوتا گالۆنگە چیرۆكەكەی خۆی بەم ...

زیاتر »

بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئەڵماسێك دروستكرا

هەرچەندە ئەڵماس بەردە بەنرخەكانی دیكە لە سروشتدا بە ماوەی چەندین ملیار ساڵ لە قوڵایی زەویدا دروست بووە، بەڵام زاناكان لەتاقیگەدا بەچەند خوولكێك ئەڵماسێكیان دروست كرد. تیمێكی نێودەوڵەتی بەهاوكاریی زانایانی هەردوو زانكۆی نیشتمانیی ئوستورالیا(ANU)و زانكۆی (RMIT)ئەو وڵاتە لە لە تاقیگەدا و لە ژینگەیەكی تاقیگەییدا و بە بەكارهێنانی گەرمیی زۆر ئەڵماسێك دروست بكەن. ئەو تیمە لەپلەی گەرمای ژوور و بە بەكارهێنانی سندانێكی ...

زیاتر »

داهێنانێكی مێژوویی كۆتایی بە شێرپەنجە دەهێنێت

لەهەنگاوێكی گەورەی بواری زانستی پزیشكییدا، زاناكان توانیان لەڕێگەی تەكنیكێكەوە كە خانەشیرپەنجەییەكان دەكاتە ئامانج هەنگاوێكی تر بچنە پێشەوە لە شەڕی دژ بە شێرپەنجەدا. تیمێكی زانایانی زانكۆی تەل ئەبیب لە ئیسرایل توانیان تەكنیكێكی نوێ بەكاربهێنن بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان كە پشت بەئامڕازەكانی ڕێككردنەوەی (DNA) دەبەستێت و هیچ زیان بە خانە ساغەكانی دەوری خانە نەخۆشەكە ناگەیەنێت. ئەو زانایانە ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەو ...

زیاتر »

لە كۆتایی ئەمساڵدا مشتەریی و زوحەل دەبنە هەسارەیەكی دووسەرە

لە (٢١)ی كانونی یەكەمی ئەمساڵدا هەسارەكانی مشتەریی و زوحەل دیاردەیەكی گەردوونی ناوازە دروست دەكەن كە (٨٠٠) ساڵە نەبینراوە. سەدان ساڵە هەردوو هەسارەی مشتەری و زوحەل زانایانی گەردوونناسییان سەرسامكردووە، بەڵام ئەم دوو گەورە هەسارەیە لە كۆتاییەكانی ئەمساڵدا دیاردەیەك دروست دەكەن كە لە چاخەكانی ناوەراستەوە نەبینراوە، بە پێی گەردوونناسان لە (٢١)ی مانگی داهاتوودا هەردوو هەسارەكە وەك هەسارەیەكی دوو سەرە دەردەكەون. (پاتریك هارتیگان) ...

زیاتر »

ئیكیا لە سەرەتاوە تائەمڕۆ

بەشی یەكەم چیرۆكی كۆمپانیای ئیكیا(IKEA) چیرۆكی سەركەوتنی پیاوێكە كە لە فرۆشتنی شقارتەوە دەستیپێكردووە و دواتر بووەتە خاوەن كۆمپانیایەكی دروستكردنی مۆبیلیات كە پلەی چوارەمی هەیە لە سەرانسەری جیهاندا. زۆربەمان ناوی كۆمپانیای(IKEA)مان بیستووە كە یەكێكە لە بەناوبانگترین كۆمپانیاكانی دروستكردن و فرۆشتنی مۆبیلیات كە خاوەن ماركەی بازرگانی خۆیەتی، كێ خاوەنی بیرۆكەی دامەزراندنی ئەم كۆمپانیایە و نهێنی سەركەوتنەكەی چییە؟ خاوەنی كۆمپانیای ئیكیا كە كۆمپانیایەكی ...

زیاتر »

چەند زانیارییەك لەبارەی ڤاكسینی (فایزەر)ەوە

(9)ی ئەم مانگە هەواڵی سەركەوتنی ڤاكسینی(فایزەر) بووە خۆشترین هەواڵ بۆ جیهان كە ماوەی نزیكەی ساڵێكە بەدەست ڤایرۆسی كۆرناوە دەناڵێنێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت كە كۆمپانیای( فایزەر)ی ئەمریكی بەرهەمهێنەری دەرمان رایگەیاند، ڤاكسینە تاقیكراوەكەیان كە تایبەتە بە نەخۆشانی (كۆڤید-19) لەگەڵ گەورە كۆمپانیای(بایۆنتیك)ی ئەلمانیدا كاریان لەسەر گەشەپێدانی كردووە سەركەوتنی بەدەست هێناوە و ڕێژەی كاراییەكەی (%90)ە. تەكنیكی ئەم ڤاكسینەش پشتی بەستووە بەوەی ماددەیەكی بۆماوەیی ...

زیاتر »

چاكبۆوەكانی نەخۆشی كۆڤید19 سیستمی بەرگرییان بە هێز دەبێت

نوێترین توێژینەوە لە ئەمریكا كراوە ئاشكرایدەكات ئەوانەی لەپەتای كۆڤید-19 چاكدەبنەوە بەرگرییەك لە لەشیاندا گەشەدەكات لە كاتی دووبارە تووشبوونەوەیان بە ڤایرۆسەكە زۆر زوو كاردانەوەی دەبێت. توێژەرەوەكانی زانكۆی )روكفلەر( لە شاری نیویۆركی ئەمریكا ئاماژەیان بەوە داوە ئەوانەی لەپەتای كۆڤید-19 چاك دەبنەوە سیستمی بەرگریی لەشیان بەتەنها ڤایرۆسەكە ناناسێتەوە، بەڵكو جۆرە دژە تەنێكیش دروست دەكات كە زۆر بەسوود دەبێت بۆ كەسەكە و سیستمی بەرگریی ...

زیاتر »