سەرەکی » مانشێت (پەڕە 162)

مانشێت

قوباد تاڵەبانی: قەیرانی دارایی بەرەو چارەسەر دەڕوات ‌و پڕۆژەكان دەستپێكراونەتەوە

لەچوارچێوەی سەردان‌و بەسەركردنەوەكانیدا بۆ پارێزگاكان‌و شارو قەزاو ناوچەو فەرمانگەو دامودەزگاكانی حكومەت‌و رێكخراوەكان‌و كەسایەتییەكان، دوێنێ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەزگای ئاسایش‌و بەڕێوەبەرایەتییەكانی نشینگەو پاسپۆرت‌و رەگەزنامە‌و باری شارستانی‌ سلێمانی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە ئاگاداری چۆنێتی بەڕێوەچوونی كارەكان بوو و گوێی لەكێشەو گرفتەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەش گرت. لەكۆبوونەوەیەكیشدا لەگەڵ مەكتەبەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جەختیكردەوە كە دەبێت درێغی نەكەن لە خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان. هەروەها ...

زیاتر »

مێژوو سەلماندوویەتی کەرکوک کوردستانییە

پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، فاتح یەڵدز باڵوێزی توركیا لە عێراق، سەردانی شاری كەركوكی كرد و کە ئاشکرایە بێگانەیە بەو شارە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیشدا زۆر بێشەرمانە وتی:- كەركوك شاری باو و باپیرانمانە.! جەنابی باڵوێز….مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە کەرکووک شارێکی کوردستانیە ،لەتەک ئەوەشدا وا ناسراوە کە شاری فرە نەتەوەو فرەئاینیەکانە،شاری پێکەوە ژیانە،شارێکە لە چەشنی مۆم خۆی دەسوتێنێو ...

زیاتر »

״كۆبوونەوەی (نوێنەران) و پێكهێنانی حكومەت لە وادەی دەستووریدا״

گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان چڕتربوونەتەوە گفتوگۆكانی سەركردە و لایەنە عیراقییەكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، چڕتر بوونەتەوە. هاوكات وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لە بەغدایە و كەناڵەكانی راگەیاندنیش باس لە سەردانی چەند وەفدێكی لایەنە عیراقییەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەكەن. سەرۆك كۆمار: بانگهێشتكردنی (نوێنەران) بۆ كۆبوونەوە، بەگوێرەی دەستوور دەبێت دوێنێ د.فوئاد مەعسوم سەرۆك ...

زیاتر »

چاره‌سه‌ری خێرای كێشه‌كان ‌و تەواوکردنی پڕۆژه‌كان

راپۆرتی‌: یادگار عه‌لی-گه‌رمیان له‌میانی سه‌ردانه‌كانی‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان‌و به‌تایبه‌تیش سنووری پارێزگاکانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌کانی گه‌رمیان‌و راپه‌ڕین، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سەردانی ئیدارەی گه‌رمیانی کردو له‌گه‌ڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان‌و لێكۆڵینه‌وه‌‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و داواكارییه‌كان، به‌ڵێنی پێدان زۆرترین هه‌وڵه‌كانی به‌ئاراسته‌ی كۆتاییهێنان به‌كێشه‌كان ده‌بێت‌و چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌. سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كان له‌ڕۆژانی جه‌ژن‌و رۆژانی رابردووشدا، قوباد تاڵه‌بانی، به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی ماڵی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و ژماره‌یه‌ك ...

زیاتر »

هەفتەیەکی چڕ لە کوردستان و بەغدا

گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق لە ئەمڕۆوە بە جددی دەستپێدەكات، هەرچەندە لەوكاتەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەنراوە، تەنانەت پێشتریش هێزە سیاسییەكان گفتوگۆكانیان دەستپێكردبوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە گفتوگۆكان چڕتر دەبنەوە تا ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە، گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێكبهێنرێت و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەستپێبكات. هەنگاوەكانیش بەوە دەستپێدەكەن كە سەرۆك كۆمار داوا دەكات ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە. بە گوێرەی ...

زیاتر »

تا یەكشەممەی داهاتوو جەژنتان پیرۆز بێت

جەژنی قوربانی هەموو لایەك پیرۆز بێت لە كوردستان تا تەواوی جیهان. جەژنەكە وابێ كە خۆشی و ئاوەدانی و گوزەرانی باشتری بەدواوە بێت بۆ هەمووان بێ جیاوازی. بۆ پێشمەرگەی سەربەرز، سەلامەتی و بۆ خەڵكی كوردستانیش؛ لە سایەی بێداریی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكاندا، ئاسوودەیی و ئاشتی بە نسیبی هەمووان بێت. جا رۆژنامەنووسانیش پێشمەرگەی قەڵەم و هزرن. ئەوانیش جەژنیان هەیە. وەك بەشەكەی كوردستانی ...

زیاتر »

(وردە كووت) زنجیرەیەك وتار لە بارەی دەستووری عیراق و پڕۆسەی سیاسییەوە

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، زنجیرە وتارێكی تایبەتی بۆ كوردستانی نوێ نووسیوە لەبارەی مادەكانی دەستووری عیراق. نەخاسمە ئەوی تایبەتە بە مافەكانی كوردەوە. زنجیرە وتارەكە دەرفەتە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو بڕگە و مادانەی پێویست دەكات كورد لەم نۆبەتەی پڕۆسەی سیاسیی عیراقدا كار بۆ چەسپاندنی بكات بۆ ئەوەی نە مافی بخورێ و نە بە پێشێلی دەستوور تۆمەتبار بكرێت. زنجیرە وتاری ...

زیاتر »

رۆژی چه‌پله‌ره‌كان

له‌رۆژی 13ی ئاب، به‌ رۆژی جیهانی چه‌پله‌ره‌كان (ئه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی كاره‌كان به‌ ده‌ستی چه‌پ ئه‌نجام ده‌ده‌ن) ناسراوه‌. هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌م رۆژه‌ ده‌كرێته‌وه‌و ئامانج له‌م یاده‌ش رێزگرتن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حورمه‌ته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چه‌په‌وانه‌ن (چه‌پله‌ر)ن و به‌ هه‌ر هۆیه‌ك و له‌ لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ بوبێت به‌ درێژایی مێژوو بێحورمه‌تییان پێكراوه‌ . ئه‌م رۆژه‌ له‌ ساڵی 1976ه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكادا یادی ده‌كرێته‌وه‌ ...

زیاتر »

خەبەردار!

فه‌نتازی *باوه‌ڕی پێ ده‌كه‌یت وا ده‌زانێ غه‌شیم‌و له‌دونیا نازانی، خه‌نجه‌ری ژه‌هرت له‌پشته‌وه‌ لێ ده‌دا‌و وا ده‌زانێ میعلانه‌.ڕه‌نگه‌ میعلان بێت، به‌ڵام مه‌علوم ره‌وشتی رۆشنبیر شك نابات ئه‌گینا باوه‌ڕی خۆی نه‌ده‌دۆراند. *وا له‌ خه‌به‌ردار خه‌به‌رمان له‌سه‌ر دا، به‌س كه‌س داوای ناوی نه‌كات چونكه‌ گرنگ باسی دیارده‌كه‌یه‌ نه‌ك سه‌ڵه‌وات له‌ دیداری كاكم. مه‌به‌ست رونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌موو نووسینێك ڕاست بێ ته‌نها له‌به‌ر ...

زیاتر »

تیرۆریستان لە گورزی ئاسایش دەرباز نابن

راپۆرتی: کوردۆ عەلی دوای ئاشكراكردنی پیلانی تیرۆریستانی داعش، بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێم‌و دەستگیركردنی چەندین تیرۆریستی نێو گروپ‌و شانە نەنوستووەكانیان لە سلێمانی‌و گەرمیان لەساڵی 2017و 2018 و شكستپێهێنانی مەرامی تیرۆریستان لە سنووری پەڵكانەو غەرەو قۆری چای‌و حەمرین. دەزگای ئاسایشی هەرێم پلانی بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان گۆڕی، چەندین تیمی هاوبەش پێكهێنرا بۆ چاودێری‌‌و كۆكردنەوەی زانیاریی ورتر لەسەر چەكدارانی داعش لەسنوورەكە. پاش بەرچاوڕوونی‌ لە ...

زیاتر »