سەرەکی » مانشێت (پەڕە 194)

مانشێت

ڕامانێك بۆ مام بڵاوكرایەوە

لەدەستپێكی چالاكی ساڵی 2018 و بەبۆنەی هەڵكردنی مۆمی 26 ساڵەی رۆژنامەی كوردستان نوێ‌-ەوە، رۆژی 7/1/2018 لەساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، مەراسیمی ناساندنی كتێبی ڕامانی مام، بەڕێوەچوو. لەمەراسیمەکەدا هەریەکە لەستران عەبدوڵڵا، نەوزاد عەلی ئەحمەد، هۆمەر شێخموس لەڕێگەی سکایپ-ەوە سەرەتاو چۆنێتی چاوپێکەتنەکەو دۆخی ئەو رۆژگارەو گرنگیدان بەنووسینەوەی ئەو جۆرە دیدارو ئەدەبیاتانەی یەکێتی و مام-یان شیکردەوە، پاشان باس لەوەش کرا کە دەقی ئەو دیدارە پێشتر ...

زیاتر »

مەلا بەختیار: چارەسەركردنی كێشە ئابوورییەكانی خەڵك

نێچیرڤان بارزانی: كوردستانییەكان پێكەوە بەشدار بین لە هەڵبژاردنەكانی عیراقدا دوێنێ لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك لە سلێمانی، وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو. ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە مەلا بەختیار رایگەیاند: دوای ئەو هەموو روداوانە و ئێستاش كە ...

زیاتر »

تید تورنەر

(ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ ئەوەی بێمە مەیدان و بزانم لە مەیدانەكەدا چی روودەدات. چونكە دەمەوێت ماوەیەكی زیاتر لەم بوارەدا بمێنمەوە و ببمە بەڕێوەبەرێكی باش و بزانم چی دەكەم). بە هۆی دەسكەوت و سەركەوتنە یەك لەوای یەكەكانییەوە، میدیایی جیهانی بایەخێكی زۆر بە تید تورنەر دەدەن. بەراستی تورنەر دەزانێت چی دەكات. ئەو كاتەی ریكلام دەكات، ئەوكاتەی لەسەر تەلەفزیۆن دەردەكەوێت، ئەوكاتەی دەبێتە خاوەنی ...

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ عەلی: سوپاسی پەرۆشیی خەڵکی کوردستان دەکەم

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) ئێوارەی دوێنێ لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە، لەلەندەنەوە گەڕایەوە هەرێمی كوردستان. لەكاتی گەڕانەوەیدا، لەلایەن لێپرسراوانی باڵای یەكێتی‌و لایەنە سیاسییەكان‌و لێپرسراوانی دیكەی حزبی‌و حكومی‌و هەڤاڵانی یەكێتی‌و جەماوەرێكی زۆرەوە پێشوازییەكی گەرمی لێكرا‌و لەوتەیەكیشدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان، كۆسرەت رەسوڵ عەلی؛ ئاماژەی بەوەكرد كە هەرچەندە تەندروستیم رۆژ لەدوای رۆژ باشتر دەبێت، بەڵام پێمباشبوو ئەگەر تەندروستیشم باش نەبێت، ...

زیاتر »

تجربة الحكم الذاتي الكردي في العراق

قراءة نقدية* فريد اسسرد _دكتوراه فلسفة في الجغرافيا الملخص في بداية القرن العشرين انشأ الاكراد العراقيون منطقة للحكم الذاتي في عام 1918، قبل قيام الدولة العراقية، وتحت اشراف بريطانيا. لكن تلك التجربة انهارت بسرعة بسبب تدهور العلاقة البريطانية- الكردية. وتكررت التجربة لاحقا في عام 1922 واستمرت لأقل من ستة اشهر. وفي عام 1925 حسم مجلس عصبة الامم الجدل حول مصير ...

زیاتر »

خەبەردار!

*گله‌یی له‌ باس نیوز ناكرێ، چونكه‌ كاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وا بێ، جاسوسی‌و دووبه‌ره‌كی‌و دڵه‌راوكێ بنێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی خه‌به‌ری یه‌كێتی‌و كرماشانی نووسیووه‌، ئه‌وه‌ی دایناوه‌‌و ئه‌وه‌ی هانی داوه‌ هیچ گومانێكی له‌سه‌ر مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ ناسنامه‌ی خۆیان وایه‌ كه‌ پێش پاسدار كه‌وتن له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵات. گومان له‌ ئاوه‌زه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ باوه‌ڕ به‌ هه‌واڵی وا ده‌كات. *قات‌و ریباتی كڕیووه‌و خۆی بۆ حكومه‌تی داهاتووی كوردستان‌و حكومه‌تی داهاتووی ...

زیاتر »

كاك فاتیح‌ و بەندە ‌و نەتەوەبوونی كورد

نووسینی: مام جەلال بەشی یەکەم* كاك فاتیح رەسوڵ، تێكۆشەرێكی دێرینی كۆییە. پەنجا ساڵەی تەمەنی تێكۆشانی خۆی بە سەربەرزیی بردۆتە سەر. خۆشی ناڵێ (ومنیش هەروەها) كە هەموو هەوڵ‌و كۆشش‌و تەقەللا‌و فیداكاریی‌و راوبۆچوونەكانی راست‌و دروست بوونە. بەڵام هەمووی هەر لە رێبازی خەبات‌و فیداكاریدا بوونە. لەدوا كتێبی دا بەناونیشانی (لە كاروانێكی دوورودرێژدا- كورتەی خەبات‌و ئەزموونی پەنجا ساڵ)دا ناوی بەندەشی هێناوە بە كورتی باس ...

زیاتر »

دەباشان:مەزاری مام،نیشتمانی وەفاداری

ئەم وێنەیەی خاتوو هێرۆ خان سەرنجی تۆرە كۆمەڵایەتییەكانی كوردستان، بەتایبەتی فەیسبووکی راكێشا. وێنەكە گرتەیەك لە وەفاداری‌و هاوژیانی‌و هاوڕێیەتی‌و هاوڕێبازییە. درێژەی نەریتی ساڵانەیە كە مام‌و دادە بەڵێنیان دابوو هەموو سەری ساڵێك لە هەر كوێ بن پێكەوە بن ئەمساڵیش هەر وابوو.  154 جار بینراوە

زیاتر »

پیرۆزباییەکان بۆ 18 هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کوردسات

بەبۆنەی 18هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەزگای میدیای كوردسات، چەندین بروسکەی پیرۆزبایی ئارستەی ستافی دەزگاكە كراوە. پەیامی پیرۆزبایی د.فوئاد مەعسوم د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی لە پەیامێكەیدا رایگەیاندوە، كوردسات بە دەنگ و رەنگی هەموان و بە راستگۆیی و پەیامە نیشتمانییەكانی جێگەی خۆی كردەوە ، كوردسات هەر لە سەرەتاوە تا ئەم قۆناغەی تەمەنی كە قۆناغێكی زۆر گرنگ و ناسكە ،رۆڵێكی بەرچاوی ...

زیاتر »

پیرۆزبایی ساڵی نوێ

پیرۆزبایی هاتنەوەی ساڵی نوێ لە گەلی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان‌و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و تەواوی كوردستانیان و هەموولایەک دەكەین، هیوادەخوازین ساڵی 2018 ساڵی كۆتاییهێنان بێت بە كێشەو قەیرانەكان، یەكڕیزیی ‌و تەبایی نێو ماڵی كوردو نێوانی هێزو لایەنە سیاسییەكان بێتەدی. هەر بەوبۆنەیەوە، ئێمەش لە دوو رۆژی داهاتوودا پشوومان دەبێت ‌و رۆژی سێشەممە 2/1/2018 دەوام دەستپێدەكەینەوەو رۆژی چوارشەممە دێینەوە خزمەتتان. کوردستانی نوێ  446 جار ...

زیاتر »