سەرەکی » مانشێت (پەڕە 20)

مانشێت

بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكێتی داوای ئیستحقاقی خۆی كردووە، نەك شتێكی نایاسایی

قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندن، لەمیانی وتوێژێكی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا رایگەیاند: بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكێتی داوای ئیستحقاقی خۆی كردووە، نەك شتێكی «نایاسایی‌و ناشەرعی». قادر عەزیز لەمیانی وتووێژەكەدا باسی دوایین كۆبوونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسیی یەكێتی‌و پارتی كردووە‌و دەڵێت: دوایین كۆبوونەوە خراپ نەبوو، باشتربوو لەكۆبوونەوەكانی تر، بەڵام پارتی‌و یەكێتی دوورن لەڕێكەوتن، چونكە پارتی رازی نییە ...

زیاتر »

PUKmedia شانزە ساڵ راستگۆیی و متمانە

ئەمڕۆ 22/1/2019 سایتی پیوكەی میدیا لە كاروانی رۆژنامەگەریی خۆیدا پێدەنێتە 16 ساڵەی تەمەنییەوە. پیوكەی میدیا وەكو یەكەم سایتی زمانحاڵی حزب لە هەرێمی كوردستان هەر لەرۆژی یەكەمی دامەزراندییەوە لە 22/1/2003وە بەدروشمی راستگۆیی و متمانە وەك یەكێك لە ئامڕازەكانی میدیای نوێ، كاریگەری سەنگینی لە بواری رۆژنامەگەرییدا هەبووە و هەیە، بابەت و هەواڵەكانی دەبنە سەرچاوەی رەسمی گرنگی میدیای ناوخۆیی و بیانی، بەو پێیەی ...

زیاتر »

سلێمانی؛ بەڕێوەچوونی چلەی مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم

دوێنێ لەهۆڵی تەوار لەسلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی دەستەی كارگێڕی و مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتیی (ی.ن.ك)‌و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و كەسوكار‌و كەسایەتی‌و هاوڕێ‌و دۆست‌و رۆشنبیران‌، لەڕێوڕەسمێكدا چلەی مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم، بەڕێوەچوو. لەمەراسیمەكەدا، وتاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، لەلایەن رەهبەر سەید برایم لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن خوێنرایەوە، تێیدا وتی: مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم، یەكەم گۆشەنووسی كورد، بە واتای شەهیدانی قەڵای دمدم‌و هونەری كورتەچیرۆك نووسین‌و ...

زیاتر »

یادو وەفا

دووتوێیەکی تایبەتە بە چلەی نووسەرو ئەدیب و رۆژنامەنووس مامۆستا مستەفا ساڵح کەریم بۆ خوێندنەوەی دووتوێکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ: بەبێ‌ یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی كەركوك، چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد ناكرێ‌

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی دوێنێ، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەئامادەبوونی عومەر فەتاح ‌و حاكم قادر حەمەجان كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی ‌و ئاسۆ مامەند و رزگار عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ‌و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سەركردایەتی، لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوك ‌و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سنوورەكە كۆبۆوە. پرسی كەركوك، پرسێكی كوردستانی گشتگیرە لەكۆبوونەوەكەدا، كە لەهۆڵی شازاد سائیب لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ...

زیاتر »

کۆڕێک دەربارەی تەوژمە فکرییەکان و رەنگدانەوەی لە رەوتی رووناکبیریی کوردیدا بەڕێوەچوو

لەچوارچێوەی ئەو چالاکییانەی کە ساڵۆنی کوردستانی نوێ بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەكەوە رێکیدەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 20/1/2019 کۆڕێک لەسەر تەوژمە فکرییەکان و رەنگدانەوەی لەرەوتی رووناکبیریی کوردیدا، بۆ د. هیوا عەزیز بەڕێوەچوو. لەکۆڕەکەدا د. هیوا عەزیز بەشێویەکی گشتی باسی لەقۆناغی نیوەی سەدەی بیستەم کردو شەن و کەوو شێکردنەوەیەکی بابەتیانەی بۆ بابەتی کۆڕکەی کرد. بۆ ئەوەش باسی لەمێژووی کوردو ژێرخانەکەی ...

زیاتر »

دەبێت «كۆمسیار» داوای لێبووردن لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكات

کوردستانی نوێ / نووسینگەی کەرکوک لەچەند رۆژی رابردودا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی یەكێك لە ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كە لەسەر پێكهاتەی كورد هەژمار دەكرێت ‌و سەر بە لایەنێكی حیزی دیاریكراوی كوردستانە، لە تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا بڵاوكرایەوە باس لەوە دەكات كە هیچ جۆرە بەڵگەیەكی سەلمێنەر لەبەر دەستدا نییە كە لە هەڵبژاردنەكانی 16/5/2018ی ساڵی رابردوو ئەنجامدرابێت ‌و هەر لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا داوای لێبوردن لە ...

زیاتر »

مەنەلۆج

هێله‌ك زه‌رد هێله‌ك له‌به‌رن، فسفۆری ره‌نگین. تاكسی لێده‌خوڕن له‌ده‌وڵه‌ت توڕه‌ن به‌وان تێده‌خوڕن له‌ده‌ست تاڵی ژین ** ** ** وا له‌و وڵاته‌ ژیان زه‌حمه‌ته‌ مه‌سره‌ف گرانه‌ و گەل له‌سه‌ر خه‌ته‌ فه‌ره‌نسا مەفتەنی شۆڕش و جوڵان پێنج كۆماری كرد هێشتا دۆخه‌كه‌ی‌ شڵه‌ژاوی دیاره‌ رۆژی په‌ت په‌ته‌ ماكرۆن واخۆی‌ داهات كه‌ شه‌عبه‌وی و میللی گه‌رایه‌ كورسی برده‌وه‌ كێ خەمی لایه‌ ئێستاش هێله‌ك زه‌رد ...

زیاتر »

دوتوێیەکی تایبەت دەربارەی ساختە هەواڵ

لەچوارچێوەی ئەو چالاکییانەی کە ساڵۆنی کوردستانی نوێ بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەكەوە رێکیدەخات. لەڕۆژانی داهاتوودا لەساڵۆنی کوردستانی نوێ كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی دووتوێیەكی تایبەت بە دیاردەی ساختە هەواڵ لە رۆژنامەگەرییدا لە ئامادەكردنی رۆژنامەنووس سۆران عەلی، بەڕێوەدەچێت.

زیاتر »

کاری کاتۆر

پاشکۆیەکی کاریکاتێری مانگانەیە کوردستانی نوێ دەریدەکات بۆ خوێندنەوەی دووتوێکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە

زیاتر »