سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا

مەقاییس گۆڕاوە

* بێ زەحمەت کیلۆ و نیوێک کورتە چیرۆکم داواکردبوو. * کاکم حەفتەیەکە بەدوای شیعرێکی سێ ئینجیدا ئەگەڕێ دەستی ناکەوێ. * وەرنەوە بۆ ئەخلاقی دەبڵ، ھەڕاجە ئەمڕۆ. * لە ھەڵمەتێکی گەورەدا پۆلیسی بەرازیل دەستی گرت بەسەر لۆرییەک حیزبی دزراودا. * بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لەسەرەتای مانگی داھاتووەوە ھەموو خێزانێک مانگانە ٢٢٠ لیتر خەفەتی خۆماڵیی بە ژێردا دابەشدەکرێت. * دائیرەی ئامار رایگەیاند ...

زیاتر »

پوختەی چامەکەی سالم

*قەرەوێڵەیەکی حیز ئەگەر شەوی سەد ھەزار پەیدا بکات پێی ئەڵێن چاودێریی ورد. * بۆ رێگریکردن لە ھاتنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بڕیارمان داوە نەھێڵین شەپۆلی یەکەم بڕوات. *لەسایەی جەماعەتەوە ئێستا خەبەری مەعاش لە ھەڵکردنی ئەو رەشەبایە خۆشترە کە تەنورەکان ھەڵئەداتەوە. *فەیسبووک وەکو شەڕ وایە، لە بەتاڵی باشترە. *پوختەی چامەکەی سالم بۆ نالی: گووی تێکە، ھاتنەوەی چی؟! *زۆربەی ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا ئەوانەن کە ...

زیاتر »

باشە ئەوانەی

* باشە ئەوانەی کە ھەر دەنگیان خۆشە، لەستۆدیۆکە کوێیان تاقی ئەکەنەوە. * باشە ئەوانەی کە ئاشتی ھەورامی سەرو زیادیانە ھێمن ھەورامییان بۆچییە؟ * باشە ئەو خەڵکەی کە تاقمی ژووری میوانیان نییە فەقیرانە پەنجە تووتەی قاچیان ئەکێشن بە چیدا؟ * باشە ئەو حکومەتە بەدبەختانەی کە شەعبەکەیان کورد نییە رۆژانە بە کێ رائەبوێرن؟ * باشە ئەو پێشمەرگانەی کە پەشیمانن و شاخیان لێ ...

زیاتر »

ئەی ھەورەکە دایڕێژە

* سەری تشرینە. * ساڵ دەری سێ مانگە. * رەحمی حکومەتی ھەرێمیان دەرھێناوە لەکازمیدا زەرعیان کردووە. * ھەڵامەتەکەی وەزیر کۆرۆنا دەرنەچوو. * تەکتیکی ریشی سپییش نەیخوارد. * دەعوەتمان ئەکەن و نایەڵن سەفەری بەرینەوە. * تەئریخی میللەتان دووبارە ئەبێتەوە، هی ئێمە عەیب نەبێ ناڕوات. * ئێستا پیاویش دووگیان ئەبێ. * جەژناو جەژن سەر لە دایکمان ئەدەین، ئەویش لە خەڵوەتگەی پیری. * ...

زیاتر »

ئینجا بزانە ئەسڵە

مەسئول، کە پۆرتی شکانی خزم، کە ناوتی نەزانی شەراب، بە پێکێ مەستت کا ھەواڵ، بە دێڕێ پەستت کا پۆستێک، ھەزار لایک بکرێ کارمەند گەر دیاری وەربگرێ ناوگەڵێک، نەسووتێتەوە قژێک، زوو نەڕوتێتەوە تێکۆشەرێک، پەشیمان بێ ھەنارێک، هی شارەبان بێ کەنارییەک، زۆر بخوێنێ ژنێک، تاسکەبابی لێنێ عیشقێک، کە ھەرگیز پێی نەگەی سیاسەتێک، لێی تێ بگەی حەمامچییەک، توونچی بووبێ ئینسانێک، قسەی لە ڕووبێ ...

زیاتر »

چش

سیاسەت و عیبادەت و تیجارەت و ریازەت و زیراعەت و کیتابەتی کورد زۆر جیاوازن لە حسابی نەوت و گومرگ، یەعنی مەخلەس ھیچیان لای خەلک شاراوە نین. مناڵی ئۆنلاینیش ئەزانێ ھەر کاتێک داوای سەربەخۆییمان کرد مەعنای وایە ئەمانەوێت عیراقییەتییەکەمان دەمە زەرد بکەینەوە.کە ئەچین بۆ حەج و عومرە لێت موعەیەن بێ ئەوە شەوق و عیشقی ئاڵتوون رایکێشاوین. وەختێک سەلاجەیەکی ئەڵمانیت پێ ئەفرۆشین ...

زیاتر »

کەس ناتوانێ

تەئریخ: کەس ناتوانێ جارێکی تر میللەتەکەتان.تووشی تراجیدیا بکاتەوە. سیاسیی کورد: بۆچی؟ تەئریخ: چونکە سیاسەتەکەتان زۆر کۆمیدییە. *** ئەندازیاری کارەبا: کەس ناتوانێ یەک دینار مەعاشی من پاشەکەوت بکات. وەزیری دارایی: ئەوە بەڕاستە؟ چۆن ناتوانین؟ ئەندازیاری کارەبا: لەبەر ئەوەی تەعیین نەبووم. *** ھاووڵاتی: نەک تۆ، ھیچ کەس ناتوانێ یاری بەئەقڵم بکات. مەسئول: ئێ تەبعەن، چونکە نیتە. *** فەیسبووک: کەس ناتوانێ بڵێ نەشمیل ...

زیاتر »

غەیبەتەکانی ئایندە

* خوایە پێم نەگری، ئەڵێن شەو تا بەیانی خەریکی کتێب و متێبە. * چۆتەوە سەر باپیرە سەگبابە تێکۆشەرەکەی. * وریای خۆتان بن ھا ئەم قوڕمساغە ھەرچییەک پەیدا ئەکات حەڵاڵە. * بە دەم و سمت و لێوی تێ مەکەوە کوڕم، یەک غرام سلیکۆنیان تیا نییە. * ئەیەڕۆ نە شەرم ئەکا و نە حەیا، دانیشتووە ھەژدە ھەژدە مەدحی ئینسانی بەوەفا ئەکا. * ...

زیاتر »

کەچی

* شیعر بۆ باران ئەنووسێ کەچی دایم بە چەترەوە ئەچێتە دەرێ. * دکتۆرای لە دارویندا ھەیە کەچی رەسمی مەلا عەلی کەڵەکی ھەڵواسیوە. * جاگواری پێیە کەچی گۆرانیی گەعدەی خستووەتە سەر. * ئەخلاقی زۆر قەڵبە کەچی روومەتی تەجمیل ئەکات. * لە راپەریندا دایبی ھەڵگرتبوو کەچی ئێستا لیوایە. * ئەڵێ تووشی کەئابە بووم کەچی موعەدەل گوێ لە فارسییەکەی کەمال کەرکوکی ئەگرێ. * ...

زیاتر »

دنیا دەوران دەورانە

* ئەمڕۆ تۆ غەڵەتی سبەینێ ژنەکەت لەسەر ھەقە. * حکومەت جاری وا ھەیە زەغتت بەرز دەکاتەوە جاری وا ھەیە گوشاری خوێنت. * مانگی وا ھەیە ساحێب خانووەکە دە جار دێتە سەرت بۆ کرێ خانوو، مانگی واش ھەیە دوانزە جار. * بەعزێ شیعری ئێستا حەوسەڵەت نییە گوێی لێ بگری، کەچی بەعزێکی تر حەز ناکەی شوکرەڵڵای بابانیش بۆت بخوێنێتەوە. * ھەندێ جار ...

زیاتر »