سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا (پەڕە 2)

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا

كوردەواری، ئەی وڵاتە جوانەکەم

ـ ئەوە دوعای چاوەزارەکەتان چی لێ هات؟ + دووربێ لە رووت وەڵاخوشکێ گیان دزییان. *** ـ من ئیتر ئەم ئیشە ناکەم. گەندەڵییەکی ئاشکرایە. + دانیشە نەگبەت، خوا پاروویەک نانی حەڵاڵی داوە. لە خۆتی تێک مەدە. *** ـ ئیشە رەئیسییەکەی جێگری مودیرەکەتان چییە؟ + تەکەتول لە مودیر ئەکات. *** ـ ئیشی پیاوی دیکتاتۆر چییە؟ + ئەدەب راو ئەنێ و … رائەکێشێ. ...

زیاتر »

لای کورد، چی تەنیا کوێی گرنگە؟

حیزب، دامەزراندنی مناڵ، دروستکردنی شۆڕش دەستپێکردنی سەیارە، لێخوڕینی دەنگ، چۆنێتی کڕینی نەوت، قاچ و قووچەکەی پەڕلەمانتار، مووچەکەی شاعیر، ساڵی وەفاتی مەتعەم، موقەبیلاتی شەقام، تەنیا شۆستەکەی مێرد، سەروەت و پۆستەکەی ژنهێنان، شەکراوەکەی ئیعلام خان، ئاژاوەکەی کۆمەڵ، شێخ و عەشرەتی قەیران، سوود و دەرفەتی راپەڕین، عوتڵەکانی وەزیر، بووکەڵەکانی کۆنگرە، ئیفتیتاحی دوکاندار، هەر سفتاحی قاعە، کورسیی پێشەوەی زۆڵ، پەیوەندیی ژێرەوەی کەڵەکن، هەنجیرەکەی ئینتیخاب، ...

زیاتر »

دیسان کاندیدە، ئای دەبارێ گەزۆ

دکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا – هەڵوێست. + چی لێ بکەم ؟ – هەتبێ. *** – خۆشم ئەوێی. + بینووسم؟ ـ نا، ئیسپاتی بکە. *** ـ خەباتی شاخ. + باسی بکەم؟ ـ نەوەڵڵا، ئەوەندە مەیدەرەوە بە چاوماندا. *** – نیشتمان. + ئاوەدانیان کردەوە؟ ـ نەخێر، تڵپی تەڕیان تیا نەهێشت. *** ـ دیموکراسی. + وەزعی چۆنە؟ – سووک و سەفیهیان کرد. *** ـ ...

زیاتر »

لە کوێدا نووسراوە

+ دۆزیتەوە بەگم؟ – نەبەخوا رۆڵە.. لە کوێدا نووسراوە؟ + لە سەری ئەمسەرییەوە. ـ بەقوربان، ئەمەی لای من نە سەری هەیە نە حساب. + ئوستازگیان بەشی لێقەومان بگەڕێ لقی تەنگانە.. بە ئیملای کۆن چاپکراوە، حەرفەکانیشی وردن. ـ عەینەکەکەم بیر نەچووە… قەینا دوایی لە ماڵەوە ئەیخوێنمەوە.. باوەجوو خۆت بۆچی شەرحی ناکەیت بۆم؟!، نەوەکا غەڵەت لێیحاڵی ببم… + شەرحی ناوێ بەگم.. ئەوەندەی ...

زیاتر »

ماستاو بە تامی جنێو

* سەرباری ئەم هەموو بێ تاقەتییە رۆژباش کورد. * هەزار ئەوەندەی ئێستاش خراپ بیت سڵاو نیشتمان. * بە کوێرایی چاوی گشت ئاشتی هەورامییەکان خۆشم ئەوێن هەی سامانە سروشتییەکان. * وەلەو ئیمانیشم پێت نییە، پێش کەوە پێش کەوە ئەی کوردی ئازا. * لەمە وشک و بێ خزمەتتر بیت، ئەڵڵا پارکی ئازادی. * ئەگەرچی لە نیسک بێ بارتریت رێزت هەیە هەڤاڵ هەڵوێست. ...

زیاتر »

مێوڵی و دێلێژە

ئەرێ مێوڵی و دێلێژە، گیانە سەرچەشمەی خاوێ بەخوا میللەت نافەوتێ، قوربان بە هیچ ناپیاوێ گیانە بۆ خۆت شنەت بێ، هاوار شۆڕەبی ناودێی ئەرێ ئەوان لێک زیزبن، نەگبەت تۆ هینخۆری کوێی هاوار قەسەم بە قورعان، هەیڕۆ خەتمی کەلامە هەرچی دەستی بۆ دەبەیت، بیللا حەقلی ئەلغامە کوڕە باڵات بە وێنەی، ئازیز نەیجەی شەمێران وەڵڵا یەکچاو پاشایە، بمرم لە شاری کوێران لەیلێ جادەکەی ...

زیاتر »

وشە یەکتربڕەکان

بە شەفتولی 1- هی ئێستا پێش خۆت هەڵناسێ، یەکەم پیتی (ک) دوایین پیت(ر)… ئافەرم کارەکەر. 2- مار و خزم هەردووکیان هەیانە، دووهەم حەرف و سێهەم حەرف (ه)یە. دەمخۆش ژەهر. 3- لە خۆیەوە ناشیرین نابێ، سەرەکەی (واو)ە. نەخێر ورگ نییە، وەزعە. 4- حکومەت دەستی کردووە بە فرۆشتنی، ئەوەڵ حەرفی میمە، بەداخەوە نەتزانی مڵک نییە مەوقیفە. 5- بیلا مەعنا هەر مەسئولێک بۆی ...

زیاتر »

دنیاکە

ناوێرم بڵێم کام عیللەتخانەیە باشترە، بەڵام ئەگەر قەرزی صەدوبیستت کردووە، لە مڕۆ زووتر نییە بڕۆ با کۆئەندامی واقوڕمانت بۆ دەربهێنن، چونکێکم تەئریخ ئیسپاتی کردووە و جوغرافیای خوارزاشی شایەتە کە لەم وڵاتی هاجوج و ماجوجەدا هەموو نەشیاوێک شیاوە. ئەو کارەساتەی کە بە خەونی شەوانیش جورئەتی نەئەکرد سەرو دڵت بگرێ، ئێستا بە رۆژی نیوەڕۆ لاقەی ئەقڵ و مەنتیقت ئەکات.. کاکە شێخەکەی خۆمان، ...

زیاتر »

لە رەسمەکانتان بچن

گۆران : نەمدی کەس وەک تۆ جوان، ماڵەوەیان: ئەیەڕۆ یەعنی تەماشای ئافرەتی تریشت  کردووە؟! *** شیرین: بەقوربانی ناوی هەناسەی بم  ماوەیەکە فەرهاد بەتەلەفۆن زۆر قسەم لەگەڵ ئەکات. نەسرین: دڵی خۆت خۆش مەکە رۆڵەگیان، ئەوە سیم کارتەکەی بەلاشە. *** محەمەدی ماملێ: فەرمووت کێ بانگ بکەم؟ مودیری کەشناسی: شەماڵ، پێی بڵێ وەرە وەرە شەماڵ وەرە. *** یەکەم: تێناگەم، یەعنی چی وەزعەکە وەکو ...

زیاتر »

زەڕە زەڕ

* لە دوێنێوە هەزار جنێوم بەم وەزعە داوە، لە تکریتەوە دوو هەزارلایکم بۆ هات. * برا زیندانییە سیاسییەکەم لە پەشیمانیدا جێی بەخۆی نەئەگرت، ماڵی ئاوابێ رەفیق یەعروب پیکابێک کاڵەکی سامەڕای بۆ نارد. * کاتێک کە دڵی خۆم بەکاربەدەستانی هەرێم خۆش ئەکەم ئەو کاتەیە کە گوێدرێژەکەی ناخم دەست ئەکات بە زەڕە زەڕ. * دوو کەبابم بە نانە چەورەکەیەوە خوارد، لە جادەی ...

زیاتر »