سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا (پەڕە 5)

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا

سەگی ئەوروپی

– کەی چوون بۆ کەنیسە؟ + حەوتی ذیل قەعدە. *** – شاعیری ئێستاش مونافیقە بە راستی؟ + فیعلەن وایە. شیعر بەسەر چاودا هەڵ ئەدات کەچی دوای سمتی سلیکۆن ئەکەوێ. *** + ئەترسم بڕۆم و بەم گەرمایە باوکی لە ماڵ بێ ـ بۆچی ئەترسی؟ ـ ئاخر ناوی عەلادینە. *** – ئەم میللەتە کەی چاو ئەکاتەوە؟ + کە لینکەکەی پەیدا کرد. *** ...

زیاتر »

لە وڵاتێکدا ئەژین

* دەوڵەت نییە جاسووسی خۆیی تیا نەبێ. * نەفەرێک نابینی لانی کەم دوو جار خەڵات نەکرابێ. * هاوینەکەی لە زستانەکەی ناخۆشترە و زستانەکەی لە هاوینەکەی قۆڕترە. * کە لە دایک بوویت لەبەر تیشکی لایتی مۆبایلدا ناوکت ئەبڕن و کە مردیشیت فوولی سەیارەکان دائەگیرسێنن تا قەبرەکەت تەواو ئەبێ. * هەموو سیاسییەک بۆی هەیە چەند جار حەز بکات سەنگەر بگوێزێتەوە و پاشان ...

زیاتر »

سێبەری ئەم مەسئولانە

– شێخم نەماوە بۆی. زۆر بەرز و جوانە. + باڵای؟ – نەخێر، مەعنەویاتی. *** – برادەران حەزئەکەن هەموو شتێ تەنگ بێت. + راست ئەفەرمووی، بەتایبەت دڵمان. *** – خوێن گەرمەکان چۆنن؟ + هەموویان لە عیلاقاتدا ساردن. *** – بە رەئی تۆ صندوقی هەڵبژاردن زەروورە؟ + بەڵێ، بەس زێرابی صندوقی زەروورترە. *** – ماشەڵڵا  مەکتەبێکی چەند قەرەباڵغە! + مەکتەبی مافی مرۆڤ؟ ...

زیاتر »

لە رەش رەشتر

لە رەش رەشتر؛ ئایندەمان ئەقڵ و هۆشی فەرماندەمان لە رەش رەشترمان مێژووە هەست و ویژدانی نوستووە چارەمان لە رەش رەشترە دوێنێمان لە مڕۆ خۆشترە لە رەش رەشتر کارەبایە حیزبی گەوج و ناتەبایە لە رەش رەشتر خەڵوز نییە وەزعی ئێستای سیاسییە هێرشی کەرتی تایبەتە خەستەخانەی بێ خزمەتە عوتڵەی زۆری پەروەردەیە بەگونمەوەی سەرکردەیە لە رەش رەشتر حەب و تلیاکی دەست گەنجە ئەو ...

زیاتر »

جێی نابێتەوە

ـ پەککو لەو گەرمایە. بەزات و سیفەتی خوا رێک ئەڵێی پرسگەی جەهەنمە. + دەستت پێکردووە موزعیج؟! بە حەسرەتەوەم رۆژێک نەبۆڵێنی. نە بە گەرما دڵت خۆش ئەبێ، نە سەرمات حەز لێیە، نە لە کارەبا رازییت، نە لە سیعری بەنزین، تۆ چیت؟  – قوربان کوردێکی کوردستانیم. + لاست ئەکەی وەلا، کولدێکی کولدوستانییت، بۆیە  لە عاست هجومی قارداشەکانا نقەت لە خۆت بڕیوە. ـ ...

زیاتر »

لە کاتی شەڕدا

هەرچەندە تەئریخە فەندی شایەتیمان بۆ ئەدات کە لە سایەی خواوە تا ئێستا هیچ وڵاتێک بە شەڕ و پەلامارمێلکەی ئێمە نەهاتۆتە پەلەقاندنێ، بەڵام سومعەمان لە کۆڕی میللەتاندا سومعەی خەڵکێکی شەڕانی و قەومێکی توندە تەبیعەتە. میستەر ریچ و ئەوان دەڵێن خوا بکات کورد عەصەبی نەبێ، کە بوو خۆی بیر ئەچێتەوانێ و تەحەول ئەفەرموێ بۆ ئینسانێکی تر و بۆ پیشەوەرێکی دیکە. مەسەلەن ئەبێ ...

زیاتر »

بەتانی لە هاویندا

* حکومەت چاکی لێئەزانێ، ئەم گەرمایەی هێناوە بۆ ئەوەی فەرتەنەکەی قەندیلمان بیر بچێتەوە. * بە چایچییەکەم وت چایەکم بۆ بێنە زەرد وەک چیمەنی باخچەکانی سلێمانی، وتی نا. چایەکت بۆ ئەهێنم روون وەک داهاتەکانی هەرێم. * راستە فەسڵی بەهار زۆر خۆشە، بەڵام فەسڵی کوردایەتی لە تیجارەت خۆشترە. * بەیانیتان باش ئەی خەیاڵە خاوەکانمان. * سەرنج بدە، شتە جوان و خۆشەکان هەموویان ...

زیاتر »

هەی نابێ نابێ

گۆرەوی بەسەر نەعلەوە دروشمی جوان بە فیعلەوە پۆز بە پیکابی دەبڵەوە عیشقبازی بە ئەقڵەوە خورما خواردن بە ناوکەوە ماچ و مووچ بە دەمامکەوە شەراب لەگەڵ ترش و پیازا یۆگا لەگەڵ چەنەبازا نوێژ بە پانتۆڵی شۆرتەوە ئیجتیماع بە تی شێرتەوە لادا بە دوو سووکانەوە کورد بە تەئریخی جوانەوە دز لە لیجنەی چاکسازییا زوڕنا لە ماڵی قازییا بێلایەن لە دەسەڵاتا جەمەدانی لەگەڵ ...

زیاتر »

ئێستا لە چی ئەچێ؟

ئێستا رێک لەو لەحزەیە ئەچێ کە: * لەسەر کەشتییەکەی تایتانیک ئۆرکێستراکە دەست پێ ئەکات. * سەعدلحلی بڵێ درەنگمە پشتم تێکە. * ئاشەوانەکە دێت ئەڵێ  ئاشبەتاڵ. * مەڕەکە سەیرێکی قەسابەکە  ئەکات و بۆ ئەخیر جار ئەڵێ ماع ماع. * دەر و دراوسێ ئەپرسن: خۆی هیچ وەسێتی نەکردووە؟ * وەزیری کارەبا لە دارەسووتاوەکە بە دوای چرای ئینگلیزییدا ئەگەڕێ. * سەیارەکەی حەریق ئەگات. ...

زیاتر »

بزانە

* بەکەڵکی یاری باسکە نایەیت ئەگەر بە وایەری شەحن قیاسی باڵایان کردیت. * ئەو چێشتە رووی سەر سفرەی نابێ کە دوو ئامۆژن لێی ئەنێن. * هەموو برینێ سارێژ ئەبێ، بزانە کەس عارف روشدییەکانی بیرماوە؟! * فڕی بەسەر رۆمانسییەتەوە نییە، چونکە بە سویچی سەیارەکەی ناوگوێی ئەخورێنێ. * زەرەری زیاترە لە قازانجی، ئەو ئاسایشەی  هەموو جارێ مۆبایلەکەی لە چایخانە لە بیر ئەچێ. ...

زیاتر »