سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین (پەڕە 20)

ئامادەکردنی:بورهان ئەمین

حەفتا ساڵە لەگەڵ حکومەت لەشەڕ و دانوستاندان

لە چەندڕۆژی ڕابردودا « ڕۆدریگۆدۆتیرتیە» ی سەرۆکی فلپین مەرسومی پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی مۆرۆ ئیمزاکرد و بڕیارەکە دەخرێتە پرۆسەیەکی ڕیفراندۆمەوەو بڕیاری کۆتایی بە دەنگدانی گشتی کۆتایی دێت، لە دوای بەڵێی فلپینیەکان ئیدی ئەو میللەتە کەزۆرینەیان موسڵمانن دەستکەوتێکی مێژوویی و یاسایی و ئابووریان پێدەدرێ و دەسەڵاتیان بەسەر چەند ناوچەیەک وچەند دوورگەیەکیشدا دەبێت. میلیشیاکانیان دەچنەپاڵ سوپا بە پێی ئەو یاسا تازەیە ...

زیاتر »

پاسەوانێکی لای ڕای گشتی شەرمەزاری کردووە

لەمڕۆژانە کۆشکی ئەلیزی بە دۆسیەیەکەوە سەرقاڵە کە تیایدا: ئەلیکسەندەر بینالا» ی گەروە پاسەوانی ستافی سەرۆکایەتی پەڵەیەکی شەرمەزاری بۆ دەستە و دایەرەکەی «ئیمانوئێل ماکرۆن»ی سەرۆکی فەرەنسا تۆمارکردوە بەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە و نیشانی دەدات کە ئەو پاسەوانە زۆر دڕندانە ڕوبەڕوی خۆپیشاندەرێکی ناڕەزایی و یادکردنەوەی ڕۆژی یەکی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهان دەبیتەوەو زۆر بە دڵڕەقی لێی دەدات، سەرەتا ئاسایی وەرگیراوە، بەڵام دواتر ...

زیاتر »

تورکیاش لەوە زۆر تووڕەیە

پێرار لە دوای کودەتاشکستخواردوەکەی «فەتحوڵلا گولەن» بۆ سەر ڕژێمی ئاکەپە و ئەردۆغان لەساڵی رابردوەوە تا ئێستا لە هەموو لایەکەوەو لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە لایەنگرانیان هەیە بەدەسیسەی تورکیا لەلایەن حکومەتەکانەوە فشاریان دەخرێتەسەر و چلاکیەکانیان بەرتەسک کراونەتەوە، بەڵام بە پێچەوانەی هەموو شوێنێک لەئەڵمانیان ڕەواجیان زیاتر بوە و بواریان زیاتر لە بەردەم ڕەخساوە. نێوانی ئەردۆغان وگولەن ڕەوشەکەی ئاڵۆزکرد هەرچەندە ئاماژەکان وانیشان دەدەن ...

زیاتر »

سەرباری ناڕەزاییە نێودەوڵەتییەکان، کوشتو بڕی هاوڵاتییان بەردەوامە

نیکاراگوا وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکای لاتین ، پایتەختەکەی «ماناگوایە» لە ڕوی ڕووبەرەوە گەورەترین وڵاتی ئەمریکای ناوەراستە، ئەو وڵاتە بە حیساب کۆمارێکی دیموکراتی پەرلەمانیە، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی وڵات و سەرۆکی حکومەتیشە، بە ھاوکاری حکومەت دەزگای یاسادانان واتە پەرلەمان یاساکانی وڵات پەسند دەکات و ئەگەر پێویستیش بکات یاسای بنەرەتی گۆڕانکاری و چاکسازی بە سەر دا بێت ئەوا پەرلەمان بەو کارە ھەڵدەستێت، دەسەڵاتی ...

زیاتر »

تاوانی دزیی و کوشتوبڕ و رەگەزپەرستیان کردووە

بە بڕیاری « هۆرست زیهۆفەر»ی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا کۆمەڵەی» عوسمانیەکانی ئەڵمانیا Osmanen Germania لەو وڵاتە قەدەغەکرا و ئیتر ناهێڵن نە بارەگایان هەبێ و نە لە هیچ شوێنێکیش چالاکی بکەن، دوو سێ ڕۆژی ڕابردو وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە بەرنامەی ئەو کۆمەڵەیە لەگەڵ یاسا و دەستوری ئەڵمانیا ناگونجێت بۆیە بڕیاریانداوە کۆمەڵەکە و هەر ١٦ لقەکەشی دابخەن چونکە ئەوانە ...

زیاتر »

میدیای ئەڵمانیا سەرزەنشتـی دۆنـاڵد ترەمپ دەکات

سەبارەت بە سەردانەکان و بەشداریکردنی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبونەوەکانی هەفتەی رابردوی ناتۆ و دواتر سەردانی بۆ بەریتانیا و دیدارەکانی لەگەڵ شاژنی ئەو وڵاتە و تیریزا مای سەرەک وەزیران و کۆبونەوەی چاوەڕوانکراوی لەگەڵ پوتینی سەرۆکی ڕوسیا، کەناڵەکانی میدیای ئەڵمانیا ڕەوشی جیهان لە ژێر سێبەری سیاسەتەکانی ئەو سەرۆکە هەڵدەسەنگێنن و گەشبینی نابینن لە ئاڕاستەی خێر و ئاشتەوایی جیهانی. نابێتە سەکۆی ...

زیاتر »

ترەمپ،مێرکل بە داردەستی روسیا تۆمەتبار دەکات

*دەشڵێت، کورد میلەتێکی مەزنە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بەر لە بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە برۆكسێلی پایتەختی بەلجیکا کە دوسێ ڕۆژ لەمەوبەر دەستی پێکرد، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکان، ڕەخنەی لەو ئەندامانەی ناتۆ گرت كە ڕازی بون لەسەر دروستکردنی هێڵی گواستنەوەی گازی سروستی بەناوی «نۆرد ستریم ٢ « کە لە روسیاوە گاز بۆ ئەوروپا دەگوازێتەوەو پرۆژەکەیان پەسەندکردووە، هەروەها دەربارەی ناتۆش ...

زیاتر »

پۆپۆلیست و ئیسلامییەکان کۆمـەڵگەی ئەڵمانیایان هەراسان کردووە

مێژووی هەریەک لە خەڵکانی نازی و ڕەگەزپەرست و پارتە پۆپۆلیست و گەلپەرستەکان لەلایەک و ئیسلامیە ڕادیکالیەکان و پەیوەست بونیان بە پارتە سەلەفی و توندڕەوەکانی دونیای عەرەبی و ئیسلامی لە ئەڵمانیا مێژویەکی دێرینی هەیە، ئەوەی یەکەمیان زادەی جەنگی جیهانی دووەم و بیری نازیەتی هیتلەر و پاشماوەی ئەو چینەی خەڵک بوە کە کاریگەری ئەو ڕەوتەیان بەسەردا بەجێماوە، ئەوەی دووەمیشیان لە ئەنجامی ئەو ...

زیاتر »

گەرووی هورمز کاری فشاری تاران بۆ سەر ئەمریکا

لە کاردانەوەی ئابڵوقە و سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆك كۆماری ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی كرد لە بەردەم هەناردەكردنی نەوتی ناوچەکە و بەتایبەتیش کەنداو بۆ دەرەوە، ئەو شوێنە یەكێكە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەكانی جیهان و گرنگی ستراتیژی و ئابووری و بازرگانی گەورەی بۆ وڵاتانی ناوچەكە هەیە. هەروەها شادەمارێكی سەرەكی هەناردەكردنی نەوتە لەسەرتاسەری جیهان و ...

زیاتر »

من بەهێزم و پشتم بە میللەت و دەنگدەرانم قایمە

لەهەڵبژاردنی چەند ڕۆژی ڕابردوی پەرلەمانی تورکیا کچێکی کورد بە ناوی «دەرسیم داغ» لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپ» سەرکەوتنی هێنا و بوو بە بچوکترین کچی کورد کە کورسیەکی پەرلەمانی تورکیا مسۆگەر بکات. ئەمەش لەناو میدیاکانی جیهاندا، دەنگدانەوەی باشی بۆ ئەو کچە و پارتەکەی دروستکردووە. لەمبارەیەشەوە کەناڵی ناسراوی بەریتانیا بی بی سی، راپۆرتێکی درێژی لە بارەوە ئامادەکردووەو تێیدا تیشكی خستۆتە سەر ...

زیاتر »