سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

هەڵوێستی فەرمی حکومەتی چین بەرامبەر بە جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین

لە ساڵی 2018 ەوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جەنگی بازرگانی لە دژی کۆمەڵێک دەوڵەتی جیهان راگەیاندووە، لەناویشیاندا چینیش رووبەروی ئەم جەنگە بوەوە. حکومەتی ئەمریکا بڕیاریدا کە کە گومرگێکی زۆر بەسەر کۆمەڵێک شمەک و کاڵای چینیدا بسەپێنێت، کە بەهایان دەگاتە نزیکەی 200 ملیارد دۆلاری ئەمریکی، جگە لەوەش بڕیاریدا کە بڕی 25% بەسەر تەواوی کاڵاو شمەکە چینییەکان بسەپێنێت، کە کۆی گشتی دەگاتە نزیەکی ...

زیاتر »

شی جین پینگ پێشنیازێکی سێ خاڵی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان پێشكەش دەکات

رۆژی سێ شەممە 26/3 لە کۆشكی ئەلیزی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵی لە نێوان سەرانی چین و ئەڵمانیا و فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدرا، زۆرێک لە میدیاکانی چین و ئەوروپاش بە گرنگییەوە سەیری ئەم کۆبوونەوەیان کرد و بە هەنگاوێکی نوێ لە مێژووی پەیوەندی نێوان هەردوولایان دانا. لەو کۆبوونەویەدا، شی جین پینگ سەرۆکی چین پێشنیازێکی سێ خاڵی پێشکەشی سەرانی ...

زیاتر »

ئەمریکا یەکەم و هیندستانیش دووەمە

هەموو کاتێک کە دەوڵەتان پێشدەکەون، هەموو بوارەکانی ژیانیان دەکەوێتە جووڵەو پێشكەوتن، هیچ دەوڵەتێکیش بە بێ گەشەسەندنی زانست‌و توێژینەوە، ناتوانێت گەشەی سیاسی‌و ئابووری بکات. ئەمەش لە مێژووی هەموو زلهێزەکانی جیهاندا وابووەو ئێستاش زلهێزە نوێکان پەیڕەوی هەمان یاسا دەکەن. بەپێی دوایین ئامار کە زانکۆیەکی ئەمریکی کردوویەتی، چین پلەی سێهەمی هەیە لەجیهاندا، لەبواری بوونی سەنتەری لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی زانستی‌و سیاسیی لەجیهاندا. هەرچەندە ئەمە بەلای ...

زیاتر »

پەیوەندی عەرەبستانی سعودیـە و مەغریب بەرەو خراپی دەچێت

هەفتەی پێشوو لە تەواوی میدیای عەرەبی و تاڕادەیەک جیهانیش پانتاییەکی زۆریان بۆ خراپبوونی پەیوەندی نێوان عەرەبستانی سعودیە و مەغریب تەرخانکرد،ئاژانسی ئەسۆشیت پرێس لە راپۆرتێکیدا دەڵێت: لە ئێستادا بەهۆی بوونی کۆمەڵێک دۆسێوە، پەیوەندی ئەم دوو شانشینە زۆر خراپ بووە. هەندێک چاودێری سیاسیش پێیان وایە، هیچ کاتێک هێندەی ئەمڕۆ پەیوەندی نێوان ئەم دوو شانشینە واخراپ نەبووە. هەندێک سەرچاوەی میدیاییش هۆکاری ئەم کێشەیە ...

زیاتر »

کورد بە گەرمی پێشوازیی لە ئەمریکا کرد و بە ساردیش ماڵئاوایی لێکرد

بریارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا تەواوی جیهانی تووشی سەرسامیکرد و کوردیشی غەمبار و نیگەران کرد. ئەمەش لە دیدی زۆرکەسەوە، دیارە نەک تەنها لەلای کورد بەڵکە لەناو میدیاکانی جیهانیشدا بە خیانەتکردن لە کورد دانرا، چونکە ئەمریکا پشتی بە کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان بەست بۆ جەنگ لە دژی داعش، دواجاریش کاتێک داعش لاواز بوو، کوردی رادەستی قەدەرێكی خراپ و ترسناک کرد، ئەوەیش ئەوەیە ...

زیاتر »

عەرەبستانی سعودیە کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئیداری گەورە دەکات

دووبارە هەفتەی پێشوو مەلیک سەلمان لە پڕێکدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری وزاریی و ئیداریی گەورەی لەناو حکومەت دا ئەنجامدا. گرنگترینیان گۆڕینی عادل الجبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە بوو، هەروەها دانانی کەسێکیش لە شوێنەکەی، کە پێش ساڵێک لە لایەن حکومەتەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا و یەکێک بوو لە میوانەکانی هۆتێل « رۆیتز «. هەروەها گۆڕینی باڵیۆزی عەرەبستانیش لە بەریتانیا، کە یەکێکە لە باڵیۆزخانە گرنگەکانی ...

زیاتر »

عەرەبستانی سعودیە : میرە ئازادەکە کۆچی دوایی کرد

لەناو بنەماڵەی ئال سعودا، میر « طلال بن عەبدولعەزیز ئال سعود» بە میرە ئازاد و ریفۆرمخوازەکە ناسراو بوو، ئەو هەمیشە دژی حکومی موطلەق و دیکتاتۆری بوو، دواجار رۆژی یەک شەممە 22.12 کۆچی دوایی کرد، بەبێ ئەوەی بە خەونەکانی خۆی بگات. میرە ئازادەکە میر طلال کوڕی هەشتەمی مەلیک «عبد العزيز آل سعود» دامەزرێنەری مەملکەتی سعودیە یە، لە 15 ئابی 1931 لە ...

زیاتر »

چین یادی چل ساڵەی سیاسەتی ریفۆرم و کرانەوە دەکاتەوە

ئەمساڵ چل ساڵ بەسەر سیاسەتی «ریفۆرم و کرانەوە» تێدەپەڕێت کە پارتی کۆمۆنیستی چینی بە سەرۆکایەتی دێنگ خیاو پینگ ساڵی 1978 لە کۆنگرە 11 وە پێڕەویی کرد و چینی لە وڵاتێکی هەژار و پەراوێزخراوەوە، گۆڕی بۆ زلهێزێکی ئابووریی گەورەی جیهان. لە چینیش ئەم یادە لە رێگەی کۆمەڵێک چالاکی سیاسی و هونەریی و رۆشنبیرییەوە، بەرز راگیرا. لە وتەیەکیدا سەرۆک شی جین پینگ ...

زیاتر »

ماکرۆنیش بەڵێنی باشكردنی رەوشی ژیانی خەڵكی دەدات

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە زۆربەی شارەکانی فەرەنسا بەردەوامە و حکومەتیش سەرو هەزار کەس بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی دەستگیر دەکات و هەزاران پۆلیس و هێزی ئەمنیش لە شارەکان دا بڵاودەکاتەوە، ماکرۆنیش دەڵێت ، هەست بە تووريیی خەلكی دەکەم. بەڵێنیش دەدات کە رەوشی ژیانی خەڵكی باشتر بکات، بەڵام ئامادەنییە لە ئاژاوەگێڕەکان خۆشبێت. هەتاوەکو ئێستاش هیچ هیوایەک بۆ کپکردنەوەی ئەم تەوژمە بەهێزەی ناڕەزاییەکان نییە، ...

زیاتر »

بوشی باوک ئەو پیاوەی کە رابەری سیستەمی نوێی جیهانی کرد

رۆژی شەممە1.12 جۆرج بوشی سەرۆکی پێشوویی ئەمریکا لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ئەمەش چ لە ئەمریکا و چ لە جیهانیشدا کاردانەوەی گەورەی لە ناو ناوەندە سیاسییەکان و میدیاکاندا دروستکرد. هیچ سەرکردەیەکی ئەمریکا هێندەی ئەو، رۆڵی لە گۆڕانکارییە گەورەکانی جیهاندا نەبووە بە تایبەتی لە سەدەی بیستەمدا، گرنگترینیان رووخانی دیواری بەرلین و یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا و هەڵوەشاندنەوەی بلۆکی رۆژهەڵات و پاشانیش رووخانی ...

زیاتر »