سەرەکی » وەرزش » ئیفاب جارێكی تر گۆڕانكاری له‌ یاسای تۆپ به‌رده‌ستكه‌وتن ده‌كات

ئیفاب جارێكی تر گۆڕانكاری له‌ یاسای تۆپ به‌رده‌ستكه‌وتن ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ دانانی یاساكانی یارییه‌كه‌ رایگه‌یاند بڕیاری داوه‌ جارێكی تر گۆڕانكاری له‌ یاسای تۆپ به‌رده‌ستكه‌وتن بكات و یاساكه‌ش له‌ مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت.

دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ئیفاب یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به‌ به‌ركه‌وتنی تۆپ به‌ر ده‌ست ده‌ركرد و به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ش له‌ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رامبه‌ر تۆپ هه‌رچۆنێك به‌رده‌ستی یاریزانی تیپی هێرشبه‌ر بكه‌وێت ئه‌وا ده‌كرێت به‌ فاوڵ.

ئه‌م یاسایه‌ش له‌ماوه‌ی‌ رابردوو ره‌خنه‌ی‌ زۆری ئاڕاسته‌ كرا، به‌هۆی ئه‌مه‌ش ئیفاب بڕیاری داوه‌ چاو به‌و یاسایه‌دا بخشێنێته‌وه‌و له‌ پریمه‌رلیگیش له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ كار به‌و یاسایه‌ ناكرێت.

به‌پێی یاسا نوێیه‌كه‌ ئه‌گه‌ر تۆپ به‌رده‌ستكه‌وتن له‌ ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بێت ئه‌وا ناكرێت به‌ فاوڵ، ئیفاب ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ پێویسته‌ داوه‌ری یارییه‌كه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دۆخی تۆپ به‌رده‌ستكه‌وتنه‌كه‌ بدات.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ جیانی ئینفانتینۆی سه‌رۆكی فیفا رایگه‌یاند له‌لایه‌ن ئارسین ڤینگه‌ره‌وه‌ پێشنیارێكیان پێشكه‌ش كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ یاسای ئۆفساید.

ڤینگه‌ر كه‌ ئێستا سه‌رۆكی به‌شی پێشخستنی تۆپی پێیه‌ له‌ فیفادا پێشنیاری كردوه‌ گۆڕانكاری له‌ یاسای ئۆفساید بكرێت به‌جۆرێك ئه‌و به‌شه‌ی جه‌سته‌ی یاریزان كه‌ ده‌كرێت گۆڵی پێبكات دوورتر بێت له‌ گۆڵ به‌رارود به‌ دواین به‌رگریكار ئه‌وا حاڵه‌ته‌كه‌ نه‌كرێت به‌ ئۆفساید، فیفاش له‌ رێگه‌ی‌ ئیفابه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ئه‌وه‌ بیرۆكه‌یه‌كی زۆر باشه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

 398 جار بینراوە