(ژانی خاچ) چیرۆكیكی دیكەی رۆژنامەوانییە، لەبارەی مێژووی ژیان و باری سیاسی و كۆمەڵایەتیی و ئابووریی كلدۆئاشور سریان/ مەسیحیەكانی كوردستان و عیراق بەشێوەیەكی گشتیی. ئەو گلەیی و گازندانەی لەحكومڕانیی كوردستان و پرسی نوێنەرایەتیی كردنیان لەپەرلەمانی كوردستان (كۆتا)و زەوتكردنی ئیرادەی سیاسی پێكهاتەكان و بڕیاردان و نوێنەرایەتیی كردنیان لە هەموو جومگەكانی حكومڕانی كوردستان. پرسی داگیركردنی زەوی و زار و ئەو ستەم و زوڵمەی لەگەڵ هاتنی داعش بەتایبەت لەدەشتی نەینەوا و هەندێ ناوچەی دیكە روبەرووی بوونەتەوە. ئەمانەو چەندین پرسی دیكەی گرێ‌دراو بەژیانی مەسیحییەكانی كوردستان لەزنجیرە چیرۆكێك دەخەینە روو.
خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی عه‌نكاوه كه ته‌واو جیاوازه له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئه‌ویش به‌یانیان دوكان و بازاڕه‌كانی تا دره‌نگانێك ناكرێنه‌وه، هه‌روه‌ك دوكان و بازاڕ و چێشتخانه‌كانی تا دره‌نگانی شه‌و كراوه‌ن. شه‌وانه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه له‌شارێكی به‌جوڵه و پڕ ئیش ده‌چێت، هه‌موو دوكانێكی كراوه‌یه و شه‌قامه‌كانی رووناكه و خه‌ڵكانێكی زۆر له‌گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌ولێر رووی تێده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك جیاوازییه‌كی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه زه‌وی و خانووی نیشته‌جێبوونی لێ گرانه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و رێگرییه‌ی كراوه كه رێ نادرێت زه‌وی و خانووی شارۆچكه‌كه بخرێته سه‌ر ناوی موسڵمانان.
عه‌نكاوه سه‌رباری جوانییه‌كانی، به‌ڵام بێ گرفت و گازنده نییه. یه‌كێك له‌و پرسه گرنگانه‌ی پێویسته تیشكی بخه‌ینه‌سه‌ر ئیداره‌ی شارۆچكه‌كه‌یه. به‌پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی و لێپرسراوانی ئیداری شاره‌كه، یان خه‌ڵكی عه‌نكاوه نین و له ده‌ره‌وه‌ی عه‌نكاوه هێنراون، یاخود ئاشوریی (مه‌سیحی) نین و كورد یان موسڵمانن، ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌و ناوچانه‌ی چڕی دانیشتوانه‌كانیان له‌پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه، جۆرێك له‌تایبه‌تمه‌ندی خۆبه‌ڕێوه‌بردن یاخود لانی كه‌م له‌رووی ئیدارییه‌وه كارگێڕ و به‌ڕێوبه‌رانی له‌و پێكهاته‌یه بونایه، كه‌چی ده‌بینین له‌شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی و جومگه هه‌ستیاره‌كان به‌ده‌ست خه‌ڵكی عه‌نكاوه و مه‌سیحیه‌كانه‌وه نییه. ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست كلدۆئاشوریی یان مه‌سیحیه‌كانه‌وه نییه بریتین له «ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، تاپۆ..تد كلدۆئاشورییهكانیش چه‌ند بهڕێوبهرایهتییهكی لاوه‌كیان پێدراوه بۆ نمونه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی، ئاو، رۆشنبیریی..تد.
ئێزدییه‌كانیش هاوشێوه‌ی مه‌سیحییه‌كان گرفتیان هه‌یه
ئه‌و گرفته، واته به‌شداری پێنه‌كردنی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرینه‌ن لێی ته‌نها كێشه‌ی مه‌سیحییه‌كان نییه، به‌ڵكو ده‌بینین ئێزدییه‌كانیش هه‌مان گرفتیان هه‌یه. له‌قه‌زای شێخان كه به‌پایته‌ختی رۆحی ئێزدییه‌كان داده‌نرێت و زۆرینه‌ی ره‌های دانیشتوانه‌كه‌ی كوردانی ئێزدیین، ده‌بینین قایمقام و زۆربه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی و جومگه‌كانی ئیداره‌ی شاره‌كه موسڵمانن، ته‌نها چه‌ند بهڕێوبهرایهتییهكی وه‌ك شاره‌وانیی و ته‌ندروستیی و چه‌ند شوێنێكی لاوه‌كی دراوه‌ته ئێزدییه‌كان.
ده‌بینین له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایش و پۆلیس و تاپۆ و پۆلیسی هاتوچۆو كاره‌با..تد موسڵمانن. گرفتی شێخان به‌ته‌نها ئه‌وه نییه كه ئیداره‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن ئێزدییه‌كان نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڕێوبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی بادینانن، بۆ نمونه دهۆك و زاخۆ و ئاكرێ و ..تد. ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی عینكاوه و شێخان دووجار هه‌ست به‌په‌راوێزخستن و به‌شدارینه‌كردن له‌به‌ڕێوبردنی ناوچه‌كانیان بكه‌ن، جارێك موسڵمان هێنراون بۆ به‌ڕێوبه‌ردنی ناوچه‌كانیان، جارێكی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆیان.
خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی عه‌نكاوه كه ته‌واو جیاوازه له‌هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئه‌ویش به‌یانیان دوكان و بازاڕه‌كانی تا دره‌نگانێك ناكرێنه‌وه، هه‌روه‌ك دوكان و بازاڕ و چێشتخانه‌كانی تادره‌نگانی شه‌و كراوه‌ن. شه‌وانه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه له شارێكی به جووڵه و پڕ ئیش ده‌چێت، هه‌موو دوكانێكی كراوه‌یه و شه‌قامه‌كانی رووناكه و خه‌ڵكانێكی زۆر له گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌ولێر رووی تێده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك جیاوازییه‌كی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه زه‌وی و خانووی نیشته‌جێبوونی لەوێ گرانه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و رێگرییه‌ی كراوه كه رێ نادرێت زه‌وی و خانووی شارۆچكه‌كه بخرێته سه‌ر ناوی موسڵمانان.
سه‌رباری جوانییه‌كه‌ی به‌ڵام بێ گرفت و گازنده نییه
عه‌نكاوه سه‌رباری جوانییه‌كانی، به‌ڵام بێ گرفت و گازنده نییه. یه‌كێك له‌و پرسه گرنگانه‌ی پێویسته تیشكی بخه‌ینه‌سه‌ر ئیداره‌ی شارۆچكه‌كه‌یه. به‌پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی و لێپرسراوانی ئیداری شاره‌كه، یان خه‌ڵكی عه‌نكاوه نین و له ده‌ره‌وه‌ی عه‌نكاوه هێنراون، یاخود ئاشووریی (مه‌سیحی) نین و كورد یان موسڵمانن، ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌و ناوچانه‌ی چڕی دانیشتووانه‌كانیان له پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه، جۆرێك له تایبه‌تمه‌ندیی خۆبه‌ڕێوه‌بردن یاخود لانیكه‌م له‌رووی ئیدارییه‌وه كارگێڕ و به‌ڕێوبه‌رانی له‌و پێكهاته‌یه بوونایه، كه‌چی ده‌بینین له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی و جومگه هه‌ستیاره‌كان به‌ده‌ست خه‌ڵكی عه‌نكاوه و مه‌سیحیه‌كانه‌وه نییه. ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست كلدۆئاشوریی یان مه‌سیحیه‌كانه‌وه نییه بریتین له «ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، تاپۆ..تد كلدۆئاشورییهكانیش چه‌ند بهڕێوبهرایهتییهكی لاوه‌كیان پێدراوه بۆ نموونه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی، ئاو، رۆشنبیریی..تد.
ئه‌و گرفته، واته به‌شداری پێنه‌كردنی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرینه‌ن لێی ته‌نها كێشه‌ی مه‌سیحییه‌كان نییه، به‌ڵكو ده‌بینین ئێزدییه‌كانیش هه‌مان گرفتیان هه‌یه. له‌قه‌زای شێخان كه به‌پایته‌ختی رۆحی ئێزدییه‌كان داده‌نرێت و زۆرینه‌ی ره‌های دانیشتوانه‌كه‌ی كوردانی ئێزدیین، ده‌بینین قایمقام و زۆربه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی و جومگه‌كانی ئیداره‌ی شاره‌كه موسڵمانن، ته‌نها چه‌ند بهڕێوبهرایهتییهكی وه‌ك شاره‌وانیی و ته‌ندروستیی و چه‌ند شوێنێكی لاوه‌كی دراوه‌ته ئێزدییه‌كان.
ده‌بینین له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایش و پۆلیس و تاپۆ و پۆلیسی هاتوچۆو كاره‌با..تد موسڵمانن. گرفتی شێخان به‌ته‌نها ئه‌وه نییه كه ئیداره‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن ئێزدییه‌كان نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڕێوبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی بادینانن، بۆ نمونه دهۆك و زاخۆ و ئاكرێ و ..تد. ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی عینكاوه و شێخان دووجار هه‌ست به‌په‌راوێزخستن و به‌شدارینه‌كردن له‌به‌ڕێوبردنی ناوچه‌كانیان بكه‌ن، جارێك موسڵمان هێنراون بۆ به‌ڕێوبه‌ردنی ناوچه‌كانیان، جارێكی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆیان.
یه‌كێكی دیكه له‌كێشه گه‌وره‌كانی كلدۆئاشورییهكان یان مه‌سیحییه‌كانی عه‌نكاوه، كێشه‌ی زه‌وی و زاره. گرفتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و زار یه‌كێكه له‌گرفته درێژخایه‌نه‌كان و له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌وان لێی نیشته‌جێن دووباره‌بۆته‌وه.
من به‌دواداچوونی زۆرم بۆ گرفتی زه‌وی و زاری كلدۆئاشورییهكان یان مه‌سیحییه‌كان كرد، ورده‌كاریی زۆری هه‌یه و چه‌ندین دۆسیه‌ی جیاوازیشی هه‌یه. هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێكه، به‌ڵام هه‌موویان یه‌ك پرسن ئه‌ویش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و زارهكانیانه به‌بێ هیچ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه‌ك.
عهنكاوهییهكان له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه تائێستا به‌چه‌ند قۆناغێك هه‌زاران دۆنم زه‌ویان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه یان له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق و بگره حكومه‌تی هه‌رێمیش زه‌وتكراوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
به‌پێی چه‌ندین یاداشت و راپۆرتی په‌رله‌مانتاران و ده‌یان دۆكۆمێنت، هه‌زاران دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیی عهنكاوهییهكان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌جوتیاران وه‌رگیراوه‌ته‌وه و بۆ مه‌به‌ستی پرۆژه‌ی جۆراوجۆر، وه‌ك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ده‌یان پرۆژه‌ی دیكه‌ی وه‌به‌رهێنان بێئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان قه‌ره‌بوو وه‌رگرن. هاوكات چه‌ندین یاداشت كه ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام بێچاره ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و زه‌ویانه‌ی خه‌ڵكی عه‌نكاوه زیاتر له 11 هه‌زار دۆنم ده‌بێت، له‌ساڵی 2016 به‌هۆی فراوانكردنی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبویه‌وه بۆ زیاتر له 13 هه‌زار دۆنم زه‌وی، 224 جوتیاری عه‌نكاوه گرفتاری ئه‌و كێشه‌یه بوون، زۆربه‌یان موڵكن و تاپۆی ره‌شیان هه‌یه، هه‌شیانه زه‌وی كشتوكاڵینو پێشتر خه‌ڵكه‌كه‌ی كشتوكاڵیان لێكردووه به‌تایبه‌تیش دانه‌وێڵه. له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1972ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به‌شێكی ئه‌م زه‌ویانه‌ی له‌ژێرناوی دروستكردنی فرۆكهخانهیهكی سه‌ربازیی له‌خه‌ڵكه‌كه داگیركرد و به‌دوو جۆر هه‌وڵدرا خه‌لكه‌كه‌ی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه (زه‌وی به‌رامبه‌ر یان قه‌ره‌بوی ماددی) وه‌ك هه‌ر دۆنمێك دینارێك و 250 فلس قه‌ره‌بوو یانیش پێدانی زه‌وی له به‌رامبه‌ر زه‌وی (عینی) له شوێنی دیكه‌ی كشتوكاڵی.
له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌ویه‌كانی خۆیان. ئه‌وكاته زۆربه‌ی شوێنه‌كانی به‌هۆی دروستكردنی سه‌ربازگه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، جوتیاره‌كان زه‌ویه‌كانی خۆیان پاككرده‌وه و كردیانه‌وه به‌زه‌وی كشتوكاڵیی بۆ چاندنی دانه‌وێڵه، زۆربه‌یان تاپۆی ره‌سمییان له تۆماری زه‌ویوزار وه‌رگرته‌وه كه ئه‌و زه‌ویانه‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌زیری كشتوكاڵ (قادر عه‌زیز) بڕیارێكی ره‌سمی ده‌ركرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان به نووسراوی ژماره 1655 له 22/9/1992، تیایدا به‌روونی بڕیاری رژێمی به‌عسی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و زه‌وییه‌كانی گێڕایه‌وه بۆ جووتیارانی عه‌ینكاوه.
دواتر كێشه‌ی ئه‌م زه‌وییانه جارێكی دیكه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه. به‌ڵام ئه‌مجاره بێئومید بوون له قه‌ره‌بووكردنه‌وه، ئه‌ویش دوای بڕیاردان له‌سه‌ر دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و زنجیره‌یه‌ك پرۆژه به‌ناوی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر زه‌وی جوتیارانی عه‌نكاوه له‌دوای 2003 و ئێستا به‌بێ چاره ماوه‌ته‌وه.
له‌ساڵی 2003 بڕیاری دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌رچوو، هه‌زاران دۆنم زه‌وی پهرژینكرا، پڕۆژه‌كه دهستیپێكردو یاسای ژماره (20) له 24/6/2003 له په‌رله‌مانی كوردستان پێی ده‌رچوو. هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌ی عه‌نكاوه كه ده‌كه‌وتنه سنووری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرەوە، به نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار دۆنم ده‌خه‌مڵێنرێت له جووتیارانی عه‌نكاوه سه‌ندرایه‌وه بەبێ ئه‌وه‌ی هیچ قهرهبوویەک بكرێنه‌وه.
186 جار بینراوە