سەرەکی » وەرزش » له‌سه‌ر په‌ناڵتییه‌ك داوه‌رێك 15 مانگ زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر په‌ناڵتییه‌ك داوه‌رێك 15 مانگ زیندانی ده‌كرێت

بەرپرسانی یاسایی سربیا سزای 15 مانگ زیندانیان بۆ سردیان ئۆبرادۆڤیچی داوەری پلەیەکی وڵاتەکەیان دەرکرد، ئەمەش بەهۆى هەژمارکردنى پەنالتیەکى هەڵە.

رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2018 و لە یارییەکى خولى سربیا لەنێوان سپارتاک سۆبۆتیکا و ڕادمیکى نیس کە ئەو یارییە ناسنامەى ئەو تیپەى ئاشکرا دەکرد بەشدارى خولى ئەوروپا دەکات.

لەو یارییە ئەم داوەرە دوو پەنالتى بۆ سۆبۆتیکا گرتوەو یاریزانێکیشى لە تیپى رکابەر کردۆتە دەرەوە، بەڵام پەنالتى دووەم قسەى زۆرى بەدواى خۆی دا هێناوە.

ئۆبرادۆڤیچ پەنالتى یەکەمى بەهۆى ئەوە گرتووە 2 یاریزانى هەردوو تیپ هەستاون بۆ لێدانێکى سەر و ئەو فیکەى پەنالتى لێداوە، بەڵام پەنالتى دووەم یاریزانێک بە قاچ تۆپێکى دوورخستۆتەوە کەچى ئەو بەبیانووى ئەوەى تۆپەکەى بەردەست کەوتووە فیکەى پەنالتى لێداوەو کاتێک یاریزانێکى ئەو تیپە ناڕەزایى دەربڕیوە کارتى سوورى پێداوە.

دواى ئەو یارییەش لیژنەى نەهێشتنى گەندەڵى لێکۆڵینەوەیەکى ئەنجامداوەو دواى سێ ساڵیش گەیشتنە ئەنجام و بڕیاریاندا داوەرەکە زیندانى بکرێت و 10 ساڵیش بۆى نییە کارى داوەریى بکات.

 151 جار بینراوە