سەرەکی » زانست » داهێنەری (PDF) كۆچی دواییكرد

داهێنەری (PDF) كۆچی دواییكرد

كەشتیی نوح

رۆژی (16)ی ئەم مانگە چارلز گیشكی هاوبەشی دامەزرێنەری كۆمپانیای (Adobe) و داهێنەری شێوازی دیكۆمێنتی گوازراوەی (PDF) لە تەمەنی (81) ساڵیدا لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا كۆچی دواییكرد.

شانتانۆ نارایینی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (Adobe) لە لێدوانێكیدا مردنی گیشكی راگەیاند و ئاشكرایكرد، گیشی كە نازناوەكەی (چاك) بوو شۆرشێكی لەبواری بڵاوكردنەوەی ئەلكترۆنیدا هەڵگیرساند.

هەروەها ئەو لێپرسراوەی ئەدۆب لە نامەیەكیدا بۆ كارمەندانی كۆمپانیاكەی نووسیوە» مردنی گیشكی زیانێكی گەورەیە بۆ خێزانی ئەدۆب و پیشەسازیی تەكنۆلۆژیا كە بۆ دەیان ساڵ ئەو پیاوە وەك پاڵەوان و رێنماییكەری وابوو».

هەروەها نووسیوێتی» هەردوو دامەزرێنەری هابەشی ئەدۆب، چاك و ئەرنوك گەشەیان بە چەند پرۆگرامێك داوە كە بەشۆرش دادەنرێت لەو شێوازانەدا كە خەڵك بەهۆیانەوە پەیوەندیی بەیەكەوە دەكەن ناوەڕۆكێك دروست دەكەن.

نارایین وتیشی ( گیشكی و ئەرنوك بەرپرس بوون لە گەشەپێدانی پرۆگرامی داهێنەرانەی وەك (PDF) و ئیلستریتۆر و پریمەر پرۆ و فۆتۆشۆپ بوون.

چالز گیشكی لە ساڵی 1982دا كۆمپانیای ئەدۆبی دامەزراندووە و كە پرۆگرامی (PDF)چەند بەرنامەیەكی تری لە بواری دەنگ و رەنگدا پێشكەشكردووە، لە ساڵی (1992)دا لە لایەن چەند كەسێكەوە رفێنرا و دوای چوار رۆژ ئازادكراوە و ئەم رووداوەش ماوەی چەند رۆژێك سەردێری هەواڵەكانی ئەمریكا بوو.

ساڵی (2009) باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشوتری ئەمریكا میدالیای نیستمانی بۆ تەكنۆلۆژیای بەخشییە گیشكی و اورونوك.

نان گیشكی خێزانی گیشكی دەڵێت ئەو زۆر كەسێكی خاكیی بوو و زۆر شانازیی بە سەركەوتنەكانییەوە دەكرد، بەڵام زۆر وریای ئەوە بوو كە شتێك بكات شایانی ئەو شانازییەی بێت.

سەرچاوە: DW

 610 جار بینراوە