سەرەکی » زانست » بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن هۆكارە بۆ مردنی كتو‌پڕ

بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن هۆكارە بۆ مردنی كتو‌پڕ

ئالان رەئوف

سەرۆكی بەشی نەخۆشییەكانی دڵ لە نەخۆشخانەی جەنگاوەرانی دێرین لە مۆسكۆ د. سیرگی ئیڤانۆڤ رایگەیاند بەرزبونەوەی گوشاری خوێن لەناو گەنجاندا هۆكارە بۆ مردنی كتوپڕ.

ئیڤانۆڤ رایگەیاند بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر ئەندامە گرنگەكانی لەشی مرۆڤ بەتایبەت مێشك‌ و دڵ ‌و گورچیلە, هەروەها هۆكارە بۆ لاوازبوونی بیری مرۆڤ.

ئیڤانۆڤ ئاماژەی كرد كە بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن دەبێتە هۆی توشبون بەنەخۆشی درێژخایەنی دڵ كە دواتر مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤەكان دروست دەكات.

دەشڵێت باشترین چارەسەر بۆ توشنەبوون بە بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن خواردنی خۆراكی تەندروست‌و بێ چەوری‌و دوركەوتنەوە لە قەڵەوبون‌و خۆپارێزییە لە سوێری‌و شیرینی.

سەرچاوە : روسیا الیوم

 654 جار بینراوە