سەرەکی » هەمەڕەنگ » هەرسێکیان لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینن

هەرسێکیان لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینن

لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆر وڵاتی جیهان مەترسییەکانی هەر بەردەوامە و بۆتە هۆی پەکخستنی زۆرێک لە کار و پرۆژە هونەرییەکان، ئەمە جگەلەوەی کە زۆرێک لە هۆڵەکانی سینەما بەهۆی ئەمەوە داخراون، بەڵام بەرهەمهێنەرانی فیلمی «Disenchanted» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، بڕیاریانداوە دەست بکەنەوە بە کارکردن لە فیلمە نوێکەیاندا، بۆ ئەمەش یەکلایبوونەتەوە بۆ بەشداریپێکردنی هەریەکە لە «مایا رۆدۆلف» خاوەنی خەڵاتی ئیمی و «ئێفت نیکۆڵ براون» و «جیما مایس» لە فیلمی «Disenchanted»دا کە ئەم فیلمە تەواوکەری فیلمی «Enchanted»ە کە پێشتر بەرهەمهاتووە، کە توانیویەتی بڕی 340 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت.

 84 جار بینراوە