سەرەکی » هەمەڕەنگ » شانۆیی شەڕی داهۆڵەكان نمایشكرا

شانۆیی شەڕی داهۆڵەكان نمایشكرا

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی بەڕێوەدەچن، ئێوارەی رۆژی 7/6/2021 لەهۆڵی رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە شانۆكاران و رۆشنبیرانی قەزاكە شانۆیی «شەڕی داهۆڵەكان» نمایشكرا. لەم شانۆییەدا ژمارەیەک ئەکتەر رۆڵیان بینی و حەسەن حەمە ساڵح بەڕێوبەری رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان سەرپەرشتیار و دەرهێنەری شانۆگەرییەكە بوو.

دەربارەی ئەم بەرهەمە هونەرییە، دەرهێنەری شانۆییەکە رایگەیاند: ئامانجمان ئەوەیە لە رێگەی ئەم شانۆگەرییەوە پەیامی خۆشەویستی ئاشتی بگەیەنین بەتەواوی كۆمەڵگە.

لە puk میدیاوە

 78 جار بینراوە