سەرەکی » هاوپۆل نەکراو » یاریگای تۆتنهام میوانداری دەكات

یاریگای تۆتنهام میوانداری دەكات

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز رایگەیاند میوانداری رووبەڕووبونەوەی ئەنتۆنی جۆشوای خاوەنی 3 پشتێنی كێشی قورسی بۆكسێن بەرامبەر بە ئۆلكسندەر ئۆسیك دەكەن و روبەڕبوونەوەكەش رۆژس 25ی سێپتەمبەر لە یاریگای یانەكە بەڕێوە دەچێت.

جۆشوا لەلایەن دامەزراوەی بۆكسێنی جیهانی ناچاركراوە پارێزگاری لە نازناوی پشتێنی ئەو دامەزراوەیە بكات ئەمەش كاتێك رووبەڕووی ئۆسیكی ئۆكرانی دەبێتەوە، ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی روبەڕوبوونەوەی نێوان جۆشوا تایسۆن فیۆری كە ئەویش ناچاركراوە روبەڕوی دیۆنتای وایلدەری ئەمریكی بێتەوە.

جۆشوا خاوەنی 3 پشتێنی كێشی قورسی بۆكسێنە كە پێكهاتون لە پشتێنی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆكسێن و پشتێنی دەستەی بۆكسێنی جیهان و پشتێنی دامەزراوەی بۆكسێنی جیهان و لەو روبەربوونەوەش تەنها بەرگری لەیەك پشتێن دەكات.

پێشتر بڕیار درابوو كە جۆشوا و فیۆری كە ئەمەی دوایی خاوەنی پشتێنێكە لە سعودیە رووبەڕووی یەكتر ببنەوەو روبەڕبوونەوەكەش بە روبەڕوبونەوەی سەدە ناونرا كە براوە دەبێتە حاوەنی سەرجەم پشتێنەكانی كێشی قورس.

ئەگەر بێت و فیۆری لە وایلدەر بباتەوەو جۆشواش لە ئۆسیك بباتەوە ئەوا بە ئەگەرێكی زۆر روبەڕوی نێوانیان رێكدەخرێت.

 194 جار بینراوە