سەرەکی » ئابووری » ״هێلكە و مریشك و عەلەف لە هەرێمەوە هاوردەبكرێت״

״هێلكە و مریشك و عەلەف لە هەرێمەوە هاوردەبكرێت״

محەمەد كەریم خەفاجی، وەزیری كشتوكاڵیی عیراق رێنمایی داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپێناوی دروستكردنی هاوسەنگیی لە نرخەكاندا كە ماوەیەكە رووی لەبەرزبوونەوە كردووە. ئاماژەی بەوەشداوە، «دەتوانرێت هێلكە و مریشك و عەلەف لە هەرێمی كوردستانەوە هاوردە بكرێت».

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵیی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە چەند مانگی رابردوودا كەرتی پەلەوەر لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، زیانێكی زۆری لێكەوتووە و زیاتر لە ملیۆنێک مریشكی هێلكەكەر لەناوچوون، ئەوەش وایكردووە بەرهەمی هێلكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا كەمبێتەوە و نرخەكەشی بەرزبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەو هۆکارە، وەزیری كشتوكاڵیی عیراق رێنمایی داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان کە هێلكە و مریشك و عەلەف لە هەرێمی كوردستانەوە هاوردە بكەن.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵیی عیراق روونیكردەوە، پڕۆسەی هاوردەكردنەكە بەپێی رێوشوێنە تەندروستی و ڤێتێرنەرییەكان دەبێت و ئامانج لەم هەنگاوەش دروستكردنی هاوسەنگییە لە نرخەكاندا.

 136 جار بینراوە