سەرەکی » زانست » پێش نانخواردن ئەم شتانە مەخۆنەوە

پێش نانخواردن ئەم شتانە مەخۆنەوە

ئالان رەئوف

د.ئانا بیلۆ سۆفا پزیشكی پسپۆری خۆراك رایگەیاند خواردنەوەی هەمو جۆرێك لە كافاین ئارەزوو بۆ خواردن كەم دەكاتەوە، بۆیە باشترە خواردنەوەی قاوە‌و شەربەتی فرێش‌و ئەو خواردنەوانەی كافاینیان تێدایە بە ماوەیەك لەدوای نان خواردن بخورێتەوە.

ئەو پزیشكە دەڵێت؛ كە خواردنی زەڵاتەی ترش‌و هەمو جۆرە تونییەك لە بەیانیاندا لەگەڵ خواردنەوە گازییەكان كاریگەری خراپ دەكاتە سەر گەدە‌و هەوكردنی گەدە. ئەگەرچی خواردنی تونیی‌و زەڵاتەی خۆشكراو بەسركە ئەگەر لەكاتی گونجاودا بخورێت سوودی هەیە بۆ تەندروستی‌و چالاكبونی جەستە، بەڵام لەبەیانیاندا‌و پێش نانخواردن یاخود لەگەڵ نانخواردن سوودبەخش نیە.

روسیا الیوم

 212 جار بینراوە