سەرەکی » زانست » بەڵێ دەتوانین سپی بوونی قژ پێچەوانە بكەینەوە

بەڵێ دەتوانین سپی بوونی قژ پێچەوانە بكەینەوە

لەئینگلیزییەوە: سەنگەر خۆشەوی

لەم رۆژگارەدا رۆژانە چەندین هەواڵ دەبیستین كە دەبنە هۆی سپی بوونی قژمان، بەڵام ئێستا كەسێك هەیە كە هیوای ئەوەت پێدەبەخشێت ئەو قژە سپیەت بگەڕێنێتەوە بۆ رەنگەكەی خۆی.

لە یەكەم لێكۆڵینەوە لەسەر گەڕانەوەی رەنگی ئاسایی بۆ قژ بەشێوەی سروشتی بڵاوكراوەتەوە، لێكۆڵەرەوەكان لە زانكۆی كۆڵۆمبیا باسی ئەوە دەكەن گەیشتونەتە راستی هۆكاری سپی بوونی پێست لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن و كاردانەوە بۆ رووداوەكان، سەرەتا 323 پرۆتینیان دیاریكردوە كە نیشانی دەدات قژەكە خۆڵەمێشییە یان سپیە یان رەنگاورەنگە و لەو چ كاتێكی تەمەنیشدا ئەو رەنگەیە، دوای ئەوە سەری 14 كەسیان تاشی رەنگی قژیان خۆڵەمێشی‌و رەنگاورەنگ بو كە لەماوەی ساڵێكدا هەموو زانیاریەكانی ژیانیان زانرابوو بەتایبەت ئەو رووداونەی بوونەتە هۆی ئەوەی توشی دڵەڕاوكێبن، چونكە هەمووان دەزانن پەیوەندی بەهێز لەنێو سپی بوونی قژ و دڵەڕاوكێی هەیە، بۆ ئەمەش تەنها سەیری رەنگی قژی ئەو سەرۆكانەی پێشوو بكەن كە بۆیاخیان بەكارنەهێناوە بۆ شاردنەوەی سپی بوونی قژیان.

ئەوەی پێشتر كەس هەستی پێنەكردوە ئەوەیە دەكرێت پێچەوانەی ئەمەش راست بێت، واتە كەمبوونەوەی دڵەڕاوكێ دەبێتە هۆی ئەوەی قژ بگەڕێتەوە بۆ رەنگی ئاسایی خۆی، ئەمەش ئەو زانیاریەیە كە لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە، كاتێك بەراورد لەنێوان ئەو پرۆتینەی قژە كراوە كە مانگانە سانتیمەترێك زیاد دەكات لەگەڵ ئەو دۆخەی كەسەكە پیایدا تێپەڕیوە لەماوەی ساڵێكدا هەست بەوە كراوە چەندین تاڵە قژ كە ساڵی پێشوو خۆڵمێشی بوون گەڕاونەتەوە بۆ سەر رەنگی ئاسایی خۆی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو كەسانە دووچاری هیچ گوشار و دڵەڕاوكێییەك نەبوون لەماوەی ئەو ساڵەدا.

ئەیلێت رۆسینبێرگ كە نووسەری سەرەكی لێكۆڵینەوەیەكە دەڵێت: ئەو گوشارانەی دەبنە هۆی سپی یاخود خۆڵەمێش بوونی قژ نەبووە هۆی ئەوەی توشی سەرسوڕمان بن، بەڵام ئەوە توشی شۆكی كردم ئەوەبوو كە كاریگەری گەشت كردن چ رۆڵێكی گەورەی لەسەر پێچەوانە بوونەوەی سپی یاخود خۆڵەمێش بوونی قژ هەیە كە كەسێك بۆ ماوەی 2 هەفتە گەشتی كردوە بۆ پشوو وەرگرتن دوای ئەو ماوە كەمە 5 تاڵی قژی لە رەساسی بوونەوە گەڕاونەتەوە سەر رەنگی ئاسایی خۆی.

پێش ئەوە كەسانی بەرپرس لە گەشتكردن دڵخۆش بن هێشتا زۆر شت ماوە فێریبین لەسەر زانستی سپی بوونی قژ، پێویستمان بە لێكۆڵینەوەی ترە بۆ ئەوەی بزانین ئایا كاریگەری گەڕانەوە قژ بۆ رەنگی ئاسایی خۆی بۆ كەسانی تەمەن سەرو 40 ساڵ روودەدات چونكە لە لێكۆڵینەوەكەی زانكۆی كۆڵۆمبیا ژمارەیەكی كەمی ئەو كەسانەی تەمەنیان سەرو 40 ساڵە رەنگی قژیان گەڕاوەتەوە بۆ رەنگی ئاسایی خۆی.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بتوانین ئەو ئەنجامانە دوبارە بكەینەوە بەتایبەت كە پەتای كۆرۆنا وێنایەكی دیاریكراوی پێبەخشین لەسەر كاریگەری روداوەكان لەسەر رەنگی قژ لە سەرتاسەری جیهان ئەوا كاریگەریەكی گەورە دروست دەبێت لەسەر گەڕانەوەی رەنگی قژ بۆ رەنگە ئاساییەكەی خۆی. چونكە هەمیشە پێمان دەوترێت دڵەڕاوكێیی دەكرێت بكوژرێت و پێویستە لە رێگەی راهێنان و خەوتنی باش و چەندین شتی تر رووبەڕووی بینەوە، بەڵام كاتێك مەترسیەكە لە ناوەوە بێت دۆخەكە جیاوازەو دەسەڵاتی زۆرت نییە و ناتوانرێت بە باشی هەستی پێ بكەیت.

تەنها ئەمجارە دەكرێت لەخۆبایی بوونی مرۆڤەكان رزگاركەر بێت چونكە لە جیهانی داهاتووی پزیشكی تاڵە قژە خۆڵەمێشی بووەكەت شایەنی ئەوەیە سكاڵات لای پزیشكەكەت تۆماربكات چونكە خۆت هۆكاری بۆ ئەوەی ئەو تاڵە قژە خۆڵەمێشیە سپی بێت.

رۆزنبێرگ دەڵێت: قژ ناوازەیە، چونكە گۆڕانكارییەكی بینراوە كە ئەو گۆڕانكاریە نیشاندەدات كە لەناخدا رودەدەن، بۆیە شتێكی سەرنجڕاكێش دەبێت ئەگەر رۆژێك لە رۆژان پزیشكەكان گۆڕانی رەنگی قژ وەكو تاقیكردنەوەیەك دیاری بكەن بۆ دیاریكردنی نەخۆشیەكان، ئەمەش بە پشت بەستن بەو رێگەیەی لێكۆڵینەوەكە نیشانیداوە، بەجۆرێك ئەگەر كەسێك لە پڕ رەنگی رەشی بگۆڕێت بۆ خۆڵەمێشی پێویستە سەیری ئاستی دڵەڕاوكێیی ئەو كەسە بكەن كە پەیوەندی بەو روداوانەوە هەیە بەسەریدا هاتووە یاخود لە دەوری رودەدەن.

چونكە كاتێك كاریگەریەكە بە چاوی خۆت دەبینیت ئەوا خەڵك گرنگی زیاتری پێدەدەن و رەنگە بگۆڕێن و لەبەر تەندروستیان گۆڕانكاری ئەنجام بدەن.

كەواتە چی روودەدات كاتێك قژمان رەنگە ئاساییەكەی خۆی بۆ دەگەڕێتەوە، وەڵامەكەی زۆر ئاسانە خانەكانی لەش دەگەڕێنەوە بۆ كارەكەی خۆیان بەشێوەیەكی ئاسایی، خانەی لەش كە مادەی خامی جەستەن و دەتوانن هەموو ئەو خانانە دروست بكەن كە پێویستن بەشێوەیەكی زیاتر و فراوانتر لە هەموو چارەسەرێكی پزیشكی.

ئێمە لەسەردەمی ئاڵتونی لێكۆڵینەوەین لەسەر خانەكانی لەش و چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا فێری ئەوەبووین چۆن شكست بە ڤایرۆسی كەمبوونەوەی بەرگری لەش بهێنین و گەشەی لوی شێرپەنجەیی لە مێشك بوەستێنین و دەكرێت لە رێگەی دەرزی لێدان نەخۆشیەكانی دڵ و سییەكان لە مشك چارەسەر بكرێت، بەڵام قژ بوارێكی نوێیە بۆ ئەوەی لە لێكۆڵینەوە لەسەر خانەكانی لەش سەرنجی بخرێتە سەر، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە پێشوودا هیچ بیرۆكەیەكمان نەبوو لەسەر ئەوەی كە دەكرێت رەنگە قژ بگەڕێتەوە سەر رەنگە ئاساییەكەی خۆی.

خانەكانی لەش كە بەرپرسن لە رەنگی قژ لە بەشێكی ناو قژ دەچین و بەپێی چەند لێكۆڵینەوەیەك رێژەیەكی دیاركراو لەو خانانە بوونیان هەیە بۆیە دوای نەمانیان رەنگی قژ دەگۆڕێت، بەڵام تا ئێستا زانست نەیتوانیوە ئەمە یەكلایی بكاتەوە.

رۆزنبێرگ دەڵێت: كەمبوونەوەی خانەی لەش مانای گۆڕانی رەنگی قژە، بەڵام ئەمە تەنها لە مشك دەركەوتووە، دەشكرێت خانەی لەشی بەرپرس لە رەنگی قژ نوێ ببنەوە ئەویش لە رێگەی ناردنی خانەی تر بۆ ئەو شوێنە، بەڵام ئەمە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاترە.

پێویست بە ترس ناكات و ئەو نەوەیەی تەمەنیان لە 40 ساڵ نزیك بووەتە نزیكن لەوەی قژیان بەرەو خۆڵەمێشی بوون بڕوات، بەڵام دوور نییە زانست بیسەلمێنێت كە خۆ بەدوورگرتن لە دڵەڕاوكێ دەبێتە هۆی پێچەوانە بوونەوەی گۆڕانی رەنگی قژ لە هەر تەمەنێكدا بێت، ئەمەش ئاسانتر دەبێت بۆ سەلماندن ئەگەر پیاوە ئایینیە بوزییەكان واز لە سفركردنی قژیان بهێنن، چونكە ئەوان بەهۆی كارە رۆحییەكان كەمتر توشی دڵەڕاوكێ دەبن و لێكۆڵینەوە لەسەریان سەركەوتوو تر دەبێت.

یاخود دەكرێت چارەسەرێكی نوێ گەشە پێبدرێت لە رێگەیەوە پارێزگاری لە ژیانی ئەو خانانەی لەش بكرێت كە بەرپرسن لە رەنگی قژ.

بەڵام پێویستە كەسانی گەنج ئەو چارەسەرە بەكاربهێنن كە ماندوێتی دەرونیان كەمتر دەكاتەوە وەكو پزیشكەكان ئاماژەی پێدەدەن و پێیان دەڵێن تا توشی دڵەڕاوكێ نەبن.

ئەگەر بشتوانرێت چارەسەری ئەمە بكرێت و بتوانین خۆمان وا لە قژمان بكەین رەنگەكەی بباتەوە بۆ دۆخی خۆی لێدانێكی بەهێز دەبێت بۆ بازرگانی بۆیەی قژ كە ساڵانە دەگاتە 23 ملیارلا دۆلار و چاوەڕێ دەكرێت بۆ ساڵی 2027 بگاتە 36 ملیار دۆلار.

لەهەمان كاتیشدا لێكۆڵینەوەی زانكۆی كۆڵۆمبیا یەكێكە لەو لێكۆڵینەوە زۆرانەی كە هەمان پەیامیان هەیە ئەویش ئەوەیە: ئێمە زۆر ماندووین، ئەمەش شتێكی باش نییە بۆ كەسانی خاوەن ئیش و فەرمانبەران.
بەم دواییەش لێكۆڵینەوەیەك دوپاتی كردەوە كاركردن بۆ ماوەی 5 سەعات بەرهەمی زیاتری دەبێت لە كاركردن لەماوەیەكی زیاتر چونكە دەبێتە هۆی وردە وردە توانای كەسەكە بكوژێت و ماندوی بكات، ئەمەش كاریگەری درێژخایەنی لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەم دەبێت.

ئەو ماندووبوونەوە زۆرەش كە بەهۆی كارەوە دروست دەبێت كاریگەری راستەوخۆی لەسەر گۆڕانی رەنگی قژ دەبێت و رەنگە رۆژێك بێت بەڕێوەبەرەكان بۆ ئەوەی بزانن كارمەندەكە چەند خۆی ماندو بكات چاودێڕی گۆڕانی رەنگی قژی بكات و بە پشتن بەستن بەمە پشووی پێبدات یاخود پاداشتی بكات.

سەرچاوە: moshab

 282 جار بینراوە