سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » سلێمانی شاری شیرینم

سلێمانی شاری شیرینم

* تا ئێوارە لەبەر بەلەدێکە بسوڕێیتەوە دوو کەسی ناسیاو نابینی.

* لەتاو گڕە، هەتا سەعات پێنجی ئێوارە حوشتریش جورئەت ناکات بێتە دەرەوە.

* ئەگەر حەمەی ئامۆزات قەستەرەی بۆ نەکرابێ، سەعەی خاڵۆزات نازوری قۆڵۆنی بۆ کراوە.

* چوار ماڵ ئەملاتانەوە رادیۆیەکی ئیسلامییە، دوو خانوو ئەولاتر ماڵپەڕێکی سێبەرە لە بەر هەتاودا.

* سی ڤی کوڕە خریجەکەت لەتەنەکەی خۆڵی هەموو ناوچە و کۆمیتە و مەکۆیەکدایە.

* لە دائیرە هەتا دەم نەخاتە ناو دەمتەوە ناڵێ کۆرۆنامە.

* موستەحیلە لە دەرگای خۆتان بدەیت و دراوسێکان لە پەنجەرەکەوە موراقەبەت نەکەن.

* ئەوەندەی کافتیریای هەیە ئەوەندە کانیولای تیا نییە.

* خوشکەکەت دەرچووی کۆمەڵناسییە، کەچی قسەی لەگەڵ کەستاندا نییە.

* لای عەرەب ئەڵێن بە ناوی والی بەغاوە ناونراوە، لە وتاری سیاسی خۆمانەشدا ئەڵێن یادگاری سڵێمان پاشای بەبەیە.

* بەقەدەر شەش هۆڵیوود هونەرمەندی هەیە و هیچیان عەرەبی نازانن.

* پێی ئەڵێن پایتەختی رۆشنبیریی، کەچی لە ئاودەستدا ئەیکەن بە قەراغەکەیدا.

 485 جار بینراوە