سەرەکی » ئابووری » لە عیراق دوو ملیۆن منداڵ پێویستیان بە هاوکارییە
Nine-year-old Mustafa Suleiman (R) and his brother Abdelrahim, 11, work on the street outside their workshop in Baghdad 22 January 2004. The two boys have been forced to forego their studies following the death of their father, a member of the former ruling Baath party, after the US-led invasion of Iraq. AFP PHOTO/KArim SAHIB / AFP PHOTO / KARIM SAHIB

لە عیراق دوو ملیۆن منداڵ پێویستیان بە هاوکارییە

یونیسێف لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی منداڵانی عیراق دەڵێت: «ملیۆنێک و 800 هەزار منداڵ پێویستیان بە یارمەتی هەیە».

رێکخراوی یونیسێف لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەداوە، زیاتر لە چوار ملیۆن کەس لە عیراق پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤدۆستانەیە کە ملیۆنێک و 800 هەزار کەسیان منداڵن و بە رێژەی 38 ٪ لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن.

یونیسێف هۆکاری ئەو قەیرانەی بۆ شەڕ دژی گروپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 تا 2017 گەڕاندۆتەوە، کە بۆتە هۆی ئاوارەیی زیاتر لە شەش ملیۆن کەس.

لە دوای ئەوەش عیراق بە توندی کەوتۆتە ژێر کاریگەریی پەتای کۆرۆنا و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار توشبوو و زیاتر لە 16 هەزار و 900 حاڵەتی مردن بەھۆی ئەم نەخۆشییە لەم وڵاتە تۆمار کراوە.

رێکخراوی یونیسێف داوا لە وڵاتانی یارمەتیدەر و لایەنە نێوخۆییەکان دەکات، بڕی 66 ملیۆن دۆلار بۆ پێداویستییە مرۆییەکان و چارەسەری دۆخی نالەباری سیاسی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دابین بکەن.

 353 جار بینراوە