سەرەکی » کەلتوور » گەشتێك بە نێو هزر و ئایدیاكانی بودایزمداپەڕە 3

گەشتێك بە نێو هزر و ئایدیاكانی بودایزمدا

مامۆستا پێشڕەو (پێشڕەو ئیسماعیل)

بودا(رۆشنا، منور) دامەزرێنەری ئاینی بوداییە، ناوی (سیدارتا گواتاما) بووە، نازناوی بودای بەسەردا بڕاوەو ناوی ئاینەكەش بەناوی ئەوەوەیە، لەساڵی (560پ-ز) لەباكوری هندستان لەدێهاتی لۆم بینی(Lumbini) لەنزیك سنورەكانی ئێستای هندستان و نیپاڵ چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، بودا پێنج شتی لەشوێن كەوتوانی خۆی قەدەغە كردووە (كوشتن، دزی،زینا، درۆ، خواردن و خواردنەوەی سەرخۆشكەر) هەروەها ئەم ئاینە هەشت ئەركانی هەیە لەوانە: ئیمان، نیەتی باش، كردەوەی باش، بیری باش، یارمەتیدانی هەژاران، گوتاری باش، قوڵبوونەوە لەمەسەلە روحیەكاندا) بودا پەرەی بە ئاینەكەی داوە، بێجگە لە هندستان ، خواروی رۆژهەڵاتی ئاسیاو رۆژهەڵاتی بەگشتی گرتۆتەوە و ژمارەیان نزیكەی (300) ملیۆن كەسە، لەچین و یابان و كۆریاو تایلەند و سیلان و هندستان وبۆرماو مەنگۆلیا بڵاوبۆتەوە. بودا نزیكەی هەشتا ساڵ تەمەنی هەبووەو خەڵكی هندستانەو ئاینەكەی بەناوی خۆیەوەیە، بەڵام بودا بڕوای بە خوای تاك و تەنیا نیە، بۆیە لێكۆڵەرەوەكانی ئەم ئاینە ، ئەم بیروباوەڕە بە ئایین دانانێن، هەرچەندە خەڵكێكی زۆر هەواداری ئەم ئاینەن لە رۆژهەڵاتی دوورو نزیك. ئاینی هیندۆیزم و بودیزم پێیان وایە كەئێمە تەنیا یەك جار ناژین(دۆناودۆن) بەڵكو زنجیرەیەك ژیانمان هەیە. مایتریا(Maitreya) لە ئاینی بوداییزدا بریتیە لە سەرلەنوێ گەڕانەوەی بودا، كە دیسان لە دایك دەبێتەوە بۆ نوێكردنەوەی پەیڕەوەكەی خۆی، هەندێك لە بوداییەكان لەو باوەڕەدان كە مایتریا( بوهیستا ڤنایە)، واتە ئەو كەسەی كەناچێتە قۆناغی نێرڤاناوە، لێوان لێوە لەبەزەیی بەرامبەر ئەوانی تر، هەروەها لەو باوەڕەدان كەحاڵی حازر نیشتەجێی فیردەوسی توشیتایەو چاوەڕوانی سەرلەنوێ لە دایك بوونەوەیە. بەپێی حساباتی بوداییەكان لەماوەی سێ هەزار ساڵدا لە دایك دەبێتەوە و ئاینەكەی نوێ دەكاتەوەو بۆ ماوەی شەش هەزار ساڵ هەموو مرۆڤەكان دەباتە سەر ئاینی بودایی و پاشان دەچێتە قۆناغی نێرڤاناوە و دوای خۆی پەیڕەوە ئایینیەكەی دە هەزار ساڵی تریش بەردەوام دەبێت . لە ئاینی بودایدا بان سروشت(میتافیزیك) بوونی نییەو ڕەدی دەكەنەوە، هەروەها لەم ئاینەدا پەرستنی كەس یان خودا لەئارادا نییە، بودا خۆی خودا نییەو لەلایەن خوداشەوە بۆ رێنوێنی خەڵك نەنێراوەو ناتوانێ بۆ لێخۆشبوون و كڕینەوەی گوناهەكانی خەڵك فریاد ڕەس بێت، هەروەها پەرجو(موعجیزە) لەئاینی بودادا نییە. بودا دەڵێ: من دەربارەی لە مێژینە بوونی جیهان و ئەزەلییەتی جیهان هیچم رووننەكردۆتەوەو لەمەڕ یەكبوونی رۆح و جەستەوە هیچم نەگوتووەو لەمانەوەی رۆح پاش گەیشتن بەسەر ترۆپكی پێگەیشتن هیچم نەدركاندووە، چونكە باسكردن لەبارەی ئەم شتانەوە هیچ سودێك دەستەبەر ناكاتو ئەم بابەتانە بن و بنچینەی ئایین نین. هەروەها بودا دەڵێ: هەرگیز ناتوانی قین بە قین لەنێو بەریت، قین تەنیا بەخۆشویستن لەنێو دەبرێت،لێگەڕێ با مرۆڤ بە خۆشویستن بەسەر توڕەییدا زاڵ ببێت، لێگەڕێ با ئەو بە چاكەكان بەسەر خراپەكاندا سەر بكەوێ. بودا دەڵێ: ئەگەر كەسێك بەگەمژەییەوە لەمەڕ منەوە توشی هەڵەیەك ببێ، من لەبەرانبەردا ئەو لەسۆزی بێخەوشی خۆمدا دەحەوێنمەوە، هەتا خراپەی لەبارەمەوە زیاتر ببێ، من زیاتر چاكەی خۆمی پێدەبەخشم، لەكۆتاییدا بودا دەربارەی ژن دەڵێیت: هەتا دنیا دنیایە گوناحە بەگوڵیش لەژن بدرێ.

 184 جار بینراوە