سەرەکی » مانشێت » ״پشتیوانیكردنی داواكارییەكانی خوێندكاران و چارەسەری گرفتەكانیان״

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆبۆوە

״پشتیوانیكردنی داواكارییەكانی خوێندكاران و چارەسەری گرفتەكانیان״

دوێنێ 5/12/2021، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە شاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی سنووری سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە و بەشێك لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم كۆبۆوە بەمەبەستی پشتیوانیكردنی داواكارییەكانی خوێندكاران و هاوكاریكردنیان لە چارەسەركردنی گرفتەكانیان.

لە كۆبوونەوەكەدا، نوێنەری خوێندکارانی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی (سلێمانی، كەركوك، هەڵەبجە، شارەزوور، كەلار، كفری، خانەقین، رانیە، قەڵادزێ، كۆیە، چەمچەماڵ، سەیدسادق، چوارتا، دوكان، دەربەندیخان) بەشداربوون.

 1,689 جار بینراوە