سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئەلبوومە نوێکەی ئەدێل پڕفرۆشترین بوو

ئەلبوومە نوێکەی ئەدێل پڕفرۆشترین بوو

«ئەلبوومی 30» کە نوێترین ئەلبوومی گۆرانیبێژی بەریتانی جیهانی «ئەدێل»ە، وەک پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ دیاریکراو پێش ئەلبوومی «ئابا» کەوت.

ئەلبوومەکەی ئەم خانمە گۆرانیبێژە بەریتانییە لە لیستی هەفتەی یەکەمیدا گەیشتۆتە 261 هەزار، بەمەش پێش ئەلبوومی گرووپی ئابا کەوت کە ئەلبوومەکەیان لەهەفتەی یەکەمی فرۆشتنیدا 204 هەزار دانە بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی 2015 ئەلبوومی «25»ی ئەدێل زیاتری لێفرۆشراوە بەمشێوەیەش ئەدێل ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە کە وەک ژنێک توانیویەتی هەر چوار ئەلبوومەکەی فرۆشێکی زۆریان هەبێت و لە ساڵی بڵاوکردنەوەیدا پڕفرۆشترین ئەلبوومی ئەو ساڵە بووە.

 155 جار بینراوە