سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » له‌ 5/12 دا به‌ده‌نگدان وه‌ڵامی پێشیلكارییه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكی لیستی ی. ن. ك له‌ كه‌ركوك:

له‌ 5/12 دا به‌ده‌نگدان وه‌ڵامی پێشیلكارییه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكی لیستی ژماره‌ 162ی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان له‌كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت؛ له‌ئێستادا مۆرانه‌یه‌ك له‌كه‌ركوكی داوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌نێكی سیاسی نوێ هاتۆته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌نیازه‌ كه‌ركوك ته‌عریب بكات‌و ناسنامه‌ كوردیه‌كه‌ی بسڕێته‌وه‌.

دیداری: هێمن ئه‌حمه‌د

رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ رایگه‌یاند: « له‌ رۆژی 12/5/2018دا، به‌ده‌نگدان وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ئێستا سه‌رقاڵی چه‌واشه‌كارین به‌رامبه‌ر لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتیشی: یه‌كێتی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ وه‌ڵامی ئه‌و چه‌واشاكارییانه‌ بداته‌وه‌و بگره‌ ئێستا كاتیشمان نییه‌ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌یان.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاری خۆیان‌و رێبازه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال.
هه‌ره‌رها ده‌ڵێت: وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوای ته‌واومان به‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی‌و كرداری سیاسی هه‌یه‌و هه‌میشه‌ بوینه‌ته‌ قه‌ڵغان بۆ پاراستنی دیموكراسی، هه‌روه‌ها بووینه‌ته‌ قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ی خۆماندا، بۆیه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی نه‌ته‌وه‌ییه‌ كه‌ بڕوای ته‌واوی به‌ دیموكراسی هه‌یه‌، راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كرێن، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر یه‌كێتی نابێت».

مۆرانه‌ له‌ كه‌ركوكی داوه‌
سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك وتیشی: «له‌ئێستادا مۆرانه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوكی داوه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نێكی سیاسی نوێ هاتۆته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌نیازن كه‌ركوك ته‌عریب بكه‌ن‌و ناسنامه‌ كوردییه‌كه‌ی بسڕنه‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا خۆیان مه‌ڵاسداوه‌، هه‌ر ئه‌وان بوون كه‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ریان به‌سه‌ر كه‌ركوكدا هێنا، ده‌یانه‌وه‌ێت له‌دوای 12/5، به‌ هه‌ڵبژاردنیش ئه‌وه‌ بیسه‌لمێنن كه‌ كورد له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و لاوازیی ده‌چێت، بۆیه‌ ئێستا ئه‌و مۆرانه‌یه‌ له‌سه‌رخۆ كار بۆ له‌ناوبردنی كورد ده‌كات ‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستێكی شاراوه‌ هه‌یه‌ له‌ پشت ئه‌م كاره‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌بوونی یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كورد، هۆكاره‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و مۆرانه‌یه‌ ورده‌ ورده‌ كاری خۆی بكات، وه‌ك یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و مۆرانه‌یه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، بۆیه‌ داوا له‌ دانیشتوانی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین رووبه‌ڕووی ئه‌و مۆرانه‌یه‌ ببنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردو ناسنامه‌كه‌ی له‌ناو نه‌چێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: یه‌ك رێگاشمان له‌به‌ر ده‌مدایه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ بچینه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان».
رێبوار ته‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه‌ كورد له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه‌‌و ده‌بێت رووبه‌ڕووی سه‌رجه‌م هه‌ڕه‌شه‌كان ببینه‌وه‌، بۆیه‌ په‌یامی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ته‌نیا به‌ چوونه‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌بینه‌وه‌، ئه‌ویش ده‌نگدانه‌ به‌ لیسته‌كه‌ی «مام جه‌لال»، ته‌نیا بۆ یه‌كێتی نییه‌، به‌ڵكو لیستی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شه‌ كه‌ بڕوایان به‌ پێكه‌وه‌ ژیان هه‌یه‌ له‌كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها وتی: له‌ئێستادا پێویستمان به‌ ده‌نگێكی زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ تیمێكی به‌هێزه‌وه‌ به‌شداربین له‌ حكومه‌تی نوێی عیراقدا، تا بتوانین دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌و كه‌ركوك له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و عه‌سكه‌رتاریی‌و ته‌عریبكردنه‌ی ئێستا كه‌ له‌شاره‌كه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ده‌ربهێنین ‌و تاكه‌ رێگه‌ش ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌ڕۆژی 12/5/2018دا بچنه‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ‌و ده‌نگ به‌ لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان بده‌ن‌و پاشان به‌ ناردنی نوێنه‌رانی كه‌ركوك له‌ لیسته‌كه‌ی مام جه‌لال، چونكه‌ له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ پیلانێكی گه‌وره‌ بۆ كه‌ركوك داڕێژراوه‌و ده‌بێت پووچه‌ڵی بكه‌ینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتییانه‌ كار بۆ به‌دیهێنان‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه‌ ده‌ستوورییانه‌ بكه‌ین كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌دوای ریفراندۆمه‌وه‌ له‌ كورد زه‌وتكراوه‌، ئێمه‌ش به‌ڵێنده‌دین له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مامه‌ بین، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدادا هاوبه‌شین ‌و هاوبه‌شیش مافی له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌، ئه‌ویش ده‌بێت ئه‌و مافانه‌مان بۆ بگێڕێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌نگدان به‌ لیسته‌كه‌ی ئێمه‌ لیستی 162ی یه‌كێتی، زۆر گرنگه‌و ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌نگی زیاترمان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا به‌ هێزێكی زیاتره‌وه‌ ده‌چێنه‌ به‌غداو توانای زیاترمان ده‌بێت.

خه‌ڵكی كه‌ركوك هه‌میشه‌ به‌وه‌فا بوون بۆ مام جه‌لال
رێبوار ته‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ دانیشتووانی كه‌ركوك ‌و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك هه‌میشه‌ به‌وه‌فا بوون بۆ رێبازه‌كیه‌ جه‌نابی «مام جه‌لال»‌و به‌وه‌فا بوون بۆ یه‌كێتی، بۆیه‌ یه‌كێتیش له‌دوای هه‌موو رووداوه‌ ناخۆش ‌و دژواره‌كان ‌و به‌تایبه‌تی له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رگریی له‌ كه‌ركوك ‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردووه‌و شاره‌كه‌ی به‌جێ نه‌هێشتووه‌، بۆیه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوكیش ئه‌و گه‌واهیه‌ ده‌ده‌ن ‌و یه‌كێتی هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا بووه‌، دڵنیاشم خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌وه‌فان ‌و پاداشته‌كه‌ی یه‌كێتیش به‌ده‌نگدان ده‌ده‌نه‌وه‌.

print

 27 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*