سەرەکی » ئابووری » توركیا دژی بڕیارێكی ئەمریكا هەنگاو دەنێتپەڕە 3

توركیا دژی بڕیارێكی ئەمریكا هەنگاو دەنێت

وەزیری ئابووریی توركیا رایگەیاندوە: ئەمریكا (٢٥%)ی گومركی زیادەی خستۆتە سەر ئاسن‌و پۆڵاو (١٠%) گومركی زیادەی خستۆتە سەر ئەلەمنیۆمی هەناردەكراو بۆ ئەو وڵاتەو ژمارەیەك وڵاتیش لەم رێكارە بەخشراون.

یەك ملیارو ١٨٠ ملیۆن دۆلار هەناردە
نیهاد زەیبەكچی وەزیری ئابووریی توركیا جەختی لەوە كردۆتەوە: ژمارەیەك لە وڵاتان بۆ ماوەیەكی كاتی‌و ژمارەیەكی دیكەیان بەهۆی كۆتاوە لە بڕیارەكە بەخشراون كە بریتین لە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا، كۆریای باشوور، بەرازیل، مەكسیك‌و كەنەدا.
وەزیری ئابووریی توركیا باسی لەوەكردوە، كە توركیاو هیندستان‌و چین لەو رێكارە نەبەخشراون‌و ئاماژەی بەوەكرد لای خۆیانەوە بە نووسراو و زارەكی پەیامی خۆیان گەیاندۆتە كاربەدەستانی ئەمریكا.
وەزیری ئابووریی توركیا ئاشكراشیكردوە: وڵاتەكەی كورتهێنانی بازرگانی لە سێكتەری ئاسن‌و پۆڵادا لەبەرامبەر ئەمریكادا هەیەو وتی: «لەكاتێكدا ئێمە بەبڕی یەك ملیارو ١٨٠ ملیۆن دۆلار هەناردە بۆ ئەوێ ئەنجام دەدەین، بەڵام بەبڕی زیاتر لە یەك ملیارو ٣٠٠ ملیۆن لەوێوە هەناردە دەكەین».

گفتوگۆ بە كراوەیی دەهێڵینەوە
وتیشی:»پێویستە توركیا لە دەرەوەی ئەم رێكارە بێت، لەسەر ئاستی رێكخراوی بازرگانی جیهانییش ژمارەیەك هەوڵمانداوە».
بەوتەی وەزیرەكەی توركیا، وەك توركیا هەنگاو دژی ئەو بڕیارە دەگرینە بەر، پێمان وتن ئێمەش بە هەمان شێوە لەو هاوردەیەی دەیكەین، بە گرتنەبەری هاوشێوەی ئەو رێكارەی ئەوان گرتوویانەتەبەر، رێكار لەبەرامبەرتاندا دەگرینەبەر. خێراتر ئەم رێكارانە دەگرینەبەر. بۆ لەمەودوا ئەگەری هەیە بچینە قۆناغێكەوە لە بازرگانی لە نێوان توركیاو ئەمریكادا كە كاریگەریی نەرێنی زۆری لەسەر ئەمریكا هەبێت، بەڵام ئێمە سەرجەم دەرگاكانی گفتوگۆ بە كراوەیی دەهێڵینەوە.

print

 161 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*