سەرەکی » ئابووری » باج لەسەر چەند كاڵایەك زیاد دەكرێت

باج لەسەر چەند كاڵایەك زیاد دەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری زیادكردنی رێژەی باجی لەسەر هاوردەكردنی هەندێك كەلوپەل دەركرد.
دوێنێ سێشەممە 12ـی حوزەیران، لە راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هاتووە، رێژەی باج لەسەر هاوردەكردنی كاڵاكان لە (20% بۆ 200%) زیاد دەكرێت بۆ ماوەی چوار ساڵ.
لە راگەیەنراوەكەدا، زیادكردنی نرخی باج لەسەر كاڵاكان بەمشێوەیە روونكراوەتەوە:
– (20%)ی بۆ كاڵای پیاوان كە لەدەرەوە هاوردە دەكرێت.
– (30%)ی بۆ پاككەرەوەكانی تایبەت بە جلوبەرگ.
– (100%)ی بۆ بەرهەمە شیرییەكان.
– (50%) بۆ بەرهەمەكانی مریشك و بەشەكانی.
– (85%) بۆ چپس و پەتاتەی سروشتی.
ئەو بڕیارەی حكومەتی عیراق لەكاتێكدایە، دوێنێ لە بەشێكی زۆری بازگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و عیراق شۆفێران خۆپێشاندانیان ئەنجامدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی گومرگی ئۆتۆمبێلەكان كە نرخی چوون پێشتر 10 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا كراوە بە 30 هەزار دینار.

print

 57 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*