سەرەکی » ئاراستە » ژن چۆن دەبیتەخاوەنی ئابووری تایبەتی خۆیپەڕە 3

ژن چۆن دەبیتەخاوەنی ئابووری تایبەتی خۆی

تانیا ئاوارە

لەنێوجەنجاڵی ژیاندا ژنیش وەکوپیاو کاری کردووە، بەڵام وەک پێویست خاوەن ئابووری تایبەتی خۆی نەبووە ئەمەش لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە
لەکۆمەڵگا پێشکەوتووەکاندا ژنان هاوشانی پیاوان کاردەکەن، بەڵام لەوڵاتانی تازەپێشکەوتوو ژن ڕۆڵی بەرچاوی نەبووە لەکارکردن و خاوەن ئابووری تایبەتی خۆی نەبووە لەگەڵ ئەوەشدا ژن بەتوانایەو پێویستەلەماڵ بێتەدەرەوەوکاربکات ، ئەگەر سەیری مێژووی کارکردنی ژن بکەین بەتایبەت لە هەرێمی کوردستاندا ژن تەنها لەچوارچێوەی ماڵدا کاری کردووە و دەرفەتی خاوەنداری ئابووری نەبووە تەنها لە پیشە دەستی یەکانی وەک بەرگ دووری یان دروستکردن و فرۆشتنەوەی هەندێ کەل و پەل ئەویش لەچواچێوەی ماڵدا نەک لەدەرەوەوتێکەڵ بوون بەژینگەوکاری هەمەلایەنە.
کارکردنی ژنان کاریگەری لەسەرگۆڕینی ڕەوتی کۆمەڵگاو داب و نەریتی دەبێت ئەمانە ئاماژەیەکی باش دەبن بۆ ڕوونی ئایندەی ژنان و لەم ساڵانەی دوایدا کارکردنی ژنان چۆتە قۆناغێکی نوێوە و جگە لەدامەزراوە ڕەسمییەکان ژنان بەشێوازی سەربەخۆ لەکەرت و شوێنەجیاوازەکاندا هەوڵی کارکردنی خۆیان داوە.
لەم بارەیەوە ژنان بۆ ژنۆرناڵ دەدوێن و باس لەوەدەکەن چۆن دەتوانن ببنە خاوەن ئابووری تایبەت و سەربەخۆی خۆیان و چۆن کاربکەن.

سنورغەفور/٢٥ساڵ خوێندکاری زانکۆ:

ژن لێرەزۆربەئاستەم دەتوانێت ببێتە خاوەنکاری خۆی ئێستاکاربۆپیاوان و کوڕانی گەنج نیە بۆیە ژنان کەمتر دەتوانن کارێکی باشیان دەستبکەوێت هەرچەندە لەبوارەجیاوازەکاندا ژن هەوڵی خۆی یاوەوکاری کردووە بەڵام لەئێستەدا کارکردن بۆهەردووڕەگەزووبەتایبەت ژن زۆرکەمە من وەک خوێندکاری زانکۆتائێستا هیچ کاریکی گونجاوم نەدۆزیوەتەوە لەبوارەکەی خۆشم دا کارنیە ئێمەجگەلەوەی چاوەڕێی دامەزراندن ناکەین بەڵام هەوڵی خۆشمان دەدەین و کارێکی وانیە ئەگەرهەبێت بێگومان ژنیش دەتوانێت ببێتە خاوەن ئابووری تایبەتی خۆی.

چیاجەمال/٢٨ساڵ خاوەنکار:

بەپێی ئەوهەوڵانەی کەژن یاویەتی توانیویەتی بوونی خۆی لەسەرجەم بوارەکاندا بسەلمێنێت بەتایبەت لەپەیداکردنی بژێوی ژیاندا من ماوەی ٣ساڵە کاردەکەم هەرچەندە بەهۆی قەیرانی ئابووریەوە کارکردن بەگشتی کەم بوە بەڵام ئەوەی کە ئێستا هەیە لە بێکاری باشترە ژنیش چۆن ببێتە خاوەن ئابووری خۆی پێویستە لەماڵەوە چاوەڕێ نەکات باشترین کاری بێتە دەست بەڵکوو لە ئێستادا بەکەمترین کار ڕازی بێێت وە سڵ لە هیچ شتێ نەکاتەوە ئەگەر بڕیاری کارکردنی یا پێویستە لەبەردەم هەەورازەکاندا خۆڕاگربێت وئەوکارەی ئەنجامی دەدات بتوانێت جگە لەهاوکاری خێزان خۆشی خاوەن پاشەکەوت بێت ئەوکاتە ئەتوانم بڵێم کارێکی باش کراوە.

لاڤە ئەکرەم / ٣٠ساڵ دەستڕەنگین:
ژن بەکارکردن دەتوانێت ببێتە خاوەن ئابووری تایبەتی خۆی من پێش ئەوەی کاربکەم بێگومان بێکار بووم لەئەنجامی بێکاری دا هەوڵم یا کارێکی نوێ بدۆزمەوە ئەویش دەستڕەنگینی و دروستکردن و دیزاینکردنی کەل و پەلە ئەم کارە بۆمن دوو سودی گرنگی هەبووە هەم توانیومە لەڕۆژانی بێ ئیشی ڕزگارم بێت و هەمیش توانیومە شتێک فێرببم و ئابوریەکی خۆم هەبێت بۆیە ژنیش بە دۆزینەوەی کارێک کەلەتوانای خۆیدابێت دەتوانێت ئابووری و سودێکی زۆری لێ ببینێت.

سۆنیا علی/ ٢٣ساڵ ژنی ماڵەوە:
من گلەیم زۆر زۆر هەیە بالەخۆمەوە دەست پێ بکەم ماوەی٣مانگە بەدوای کاردائەگەڕێم و نیە بەداخەوە ئەچیتە هەندێک شوێن بەجۆرێکی تر سەیر ئەکرێیت یان خاوەنکارەکە ئەزانێت تۆزۆرپێویستت بەکارهەیە ناچارت ئەکات کاری زیاتر بکەیت بە موچەیەکی زۆرکەم ئیترچۆن ژن ئەبێتەخاوەن ئابووری خۆی کەنەتوانێت بەئازادانە کارێک بکات ژنان لەماڵەوە بێزاربوون دەمانەوێت کارێک بکەین هەڵ ئەدەین بەڵام بەوشێوەنیە کە ئێمە ئەمانەوێت پێویستە حکومەت هەلی کاربڕەخسێنێت با بڕەپارەکەش زۆرنەبێت بەتایبەت لە ئێستەدا بەڵام شوێنەکە گونجاوخاوەنکاری باشبێت لەوبڕوایەدام ژن زۆر باس ئەتوانێت داهاتی خۆی هەبێت و دەشتوانێت پەرەی پێبدات و کەسانی تریش لەسەرکاری نوێ دابمەزرێنێت بەومەرجە هاوکاری و ئەمنیەتی پارێزراوبێت.

ڕازاو رۆوف قادر/فه رمانبه ری كتیبخانه ی گشتی سلێمانی
هه موو بیروكه یه ك ده بیت توانای هه نگاوو به ره نگاری تیدابیت تا ژن بتوانی به رده وامی هه بیت له كاره كه ی بژیوی بوخوی و خیزانی ده سته به ربكات
ڕێكخستنی كات زۆرگرنگه تاهه نگاوی لی نه شیوێت و پاشگه زنه بێته وه له كاره كه ی ، واتا كاتی كاری ماڵ و كاری ده ره وه دابه ش بكات له ڕوژو شه ویشدا
شتیكی تریش ، مه رج نیه خیزان پاڵپشتت بێت ،به ڵكو پێویسته خۆت باڵپشت و پشتیوانی هێزو توانات بیت ،چونكه هه موو كات ده وروپشت پشتیوانیت ناكات
هه میشه وه ڵامت پێ بیت بی شه رم كردن و دوودڵی و ترس بو كومه ڵگه ت تا نیشانیان بده یت كه تو كییت
كاری ژن جوانیه كه ی له وه دایه كه ووزه یه كی تره كه هێمای شكاندنی پیاوسالاری یه
شانازی مروڤبوونی یه
كه واته ژن پێویسته هه وڵی ڕه وابینینی ئه و شانازی یه بداته خۆی نه روه ك شانازی ژنێتی و دایكایه تیه كه ی
من وه كو خۆم پێشتر مامۆستا بووم له دوای 19 ساڵی مامۆستایەتی نه خۆش كه ووتم پزیشكه كه م ئه وه ی ڕاگه یاند كه به رده وابم له مامۆستایی ئه گه ری زیاتر نه خوشكەوتنم هەیە
به ڵام كوڵم نه دا توانیم ببمه فه رمانبه رێك له ده زگایه ك و نیوه ندێکی زانستی ئه ویش كتێبخانه ی گشتی یه كه خزمه تی كتیب بكه م
پیشتركاریك نه بووه سەرقاڵیببم
به ڵام ماوه یه كه له گەڵ كومه لی هاورێم كارده كه ین كه ڕه نگه ئه و كاره ی من تا ئێستا ئافره ت نه یكردبێ ، من و هاوری یه كی تری ژنم كاری فرۆشتنی هه نگوین ده كه ین شان به شانی دوو هاوری ی تری پیاو
زورشانازی ده كه م كه بتوانم بچمه گونده كان و شوێنه كانی تری كوردوستان بو ناسینی خۆم و كاره كه م به تایبه ت له م ماوه یه دا له سلێمانی له دووبازاڕدا فروشگامان داناوە
من ئومێدێكم هه یه كه ژن هه وڵبدات ئومێدی به مه حاڵه كان هه بێت
تا ئاسوی فراوانتر بكات ئه وكات دونیابینیمان جوانتر دێته به ردیدە.

شاگوڵ غازی/ ٢٥ساڵ خوێندکار:

من كارم كردوە لە كەرتی تایبەت و خاوەن ئابوری خۆم بوم لە ڕابردودا،بەڵام لە ئێستەدا تاڕادەیەک کەمتر ئەویش بەهۆی ئەم قەیران و نەمانی کارە لەئیستادا،بێگومان سەربەخۆیی بوون لەخەرجی و بوونی مووچەی ماندووبوونی خۆت تەواو چێژی خۆی هەیە ،بەڵام بەهۆی زۆری کاژێری کاروخراپی مامەڵەی خاوەنکارلەکەرتی تایبەتدا یاخود هەرشوێنی کارێک هۆکاربوە لەوازهێنان و بەنوونی کار لە ئێستەمدا نەک تەنها من ڕەنگە بەشێکی زۆری ژنانیش لەم جۆرە کێشەیان هەبێت کەسەرەنجام کار لەسەربەخۆیی و بوون بەخاوەن ئابووری ژن دەکات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*