رۆژی 24/6 رۆژی له دایكبوونی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین و یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێیه كه ئه‌مساڵ مۆمی 31 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوژانده‌وه.
میسی ئه‌مساڵ له دۆخێكی خراپ و ناخۆشدا ئه‌و مۆمه‌ی كوژانده‌وه، بۆیه ئه‌و یاریزانه هیچ بۆنه‌یه‌كی بۆ ئه‌و رۆژه رێكنهخست چونكه ئه‌و یاریزانه سه‌رقاڵه به راهێنان و خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه چارهنووسسازهكهی به‌رامبه‌ر نه‌یجیریا.
میسی نایه‌وێت جگه له‌و یارییه سه‌رنجی له‌سه‌ر هیچ شتێكی تر بێت، بۆیه هیچ ئاهه‌نگێكی ئه‌نجام نه‌داو له‌بری ئه‌وه دانیشتوانی شاری برۆنتیسی روسیا كه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین تیایدا نیشته‌جێیه ئاهه‌نگیان بۆ ئه‌و یاریزانه رێكخست.
میسی له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده‌نه‌بوو، به‌ڵام روسییه‌كان په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان له كێك بۆ دروستكردبوو وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆی ئاماده بێت و ژماره‌یه‌كی زۆریش له هانده‌ران به‌تایبه‌تی ئهرژهنتیهكان ئاماده‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه بوون كه هیوای ئه‌وه‌یان ده‌خواست یادی له‌دایكبوونی میسی ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی میسی له یاری به‌رامبه‌ر نه‌یجیریا گۆڵ بكات و سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه بگات بۆ گه‌یشتن به قۆناغی 16.
22 جار بینراوە