سەرەکی » ئابووری » بەشە خۆراكی هاووڵاتیانی‌ كـوردستان راناگیرێت

بەشە خۆراكی هاووڵاتیانی‌ كـوردستان راناگیرێت

بڕیاروایە بەمنزیكانە دەست بەدابەشكردنی‌ بەشە شەكرو بەشە زەیت بەسەر هاووڵاتیاندا بكرێت، بەڕێوەبەری‌ كۆمپانیای‌ خۆراك لەسلێمانی‌ ئاشكرایدەكات، بەدواداچوونیان لەگەڵ بەرپرسانی‌ وەزارەتی‌ بازرگانی‌ عیراق كردوەو دڵنیاییانداوە لەوەی‌ بەشەخۆراكی‌ مانگانەی‌ هاوڵاتیان بەردەوامدەبێت.

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری‌ كۆمپانیای‌ خۆراك لەسلێمانی‌ بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: بەشە شەكری مانگی‌ حوزەیران و زەیتی‌ مانگی‌ ئابی ئەمساڵ ئامادەكراوەو چاوەڕواندەكرێت بەمنزیكانە دەست بەدابەشكردنیان بەسەر بریكارەكاندا بكرێت.
وتیشی‌:»دابەشكردنی‌ بەشەخۆراكی‌ مانگانەی‌ هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت و بەهیچ شێوەیەك بڕیاری راگرتنی‌ نەدراوە».
سەبارەت بەوەش ئاخۆ هیچ دڵنیاییەكیان لەلایەن بەغداوە پێدراوە، بەڕێوەبەری‌ كۆمپانیای‌ خۆراك لەسلێمانی‌ جەختیكردەوە، لەگەڵ بەرپرسانی‌ باڵای سەر بەوەزارەتی‌ بازرگانی‌ عیراقدا پەیوەندیمان كردوەو دڵنیاییمان پێدراوە دابەشكردنی‌ بەشەخۆراكی‌ مانگانەی‌ هەرێم راناگیرێت و بەگوێرەی‌ ئەو بەرنامەیەی‌ دانراوە بەردەوام دەبێت و هیچ بڕیارێك لەبارەی‌ راگرتنیەوە نەدراوە.
ئەوەشی‌ وت:»بەگوێرەی‌ ئەو زانیاریانەشی‌ هەیە بڕی پێویست ئاردی ماڵان دابینكراوە، بەڵام میكانیزم و شێوازی‌ دابەشكردنی‌ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاشەكانی‌ هەرێم و لایەنی‌ پەیوەندیدار بەو بەشەخۆراكەوە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت».
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دراوی دڵـنیاكەر و تـارمـایـی داچـوونـی ئـابـووری

فەیسەل عەلی* مەترسییەكانی روودانی بێبازاڕی ئابووریی جیهانی فراوان روو لە ...