لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران
سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان، شاسوار و جوامێری سه‌رده‌مێك بوو كه تیایدا یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ، كوردی له هه‌ڵه‌نگوتن و تیاچوون قوتاركرد و شه‌ره‌فی رابه‌رایه‌تی كردنی شۆڕشی راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ریی كوردی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو كه ده‌وڵه‌تان پیلانی له ناوبردنی یه‌كێتیان هه‌بوو، سه‌ری كلكه‌كانی ناوخۆشیان گرتبوو تا لانی كه‌م یه‌كێتی پێ لاواز بكه‌ن، به‌ڵام شۆڕشی نوێ نه‌ك نه‌كه‌وت و له به‌ین چوو، به‌ڵكوو دێوی سه‌ر قوله‌ی قافیشی خسته له‌رزه و چۆكی به هه‌موو پیلانه ناوخۆیی و دهرهكییهكانیاش دادا، ئه‌و سه‌رده‌مانه جه‌بار فه‌رمان سه‌ری رمی هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كان بوو، پاڵه‌وانێك بوو دووژمنانی هه‌ناسه‌سوار كردبوو.
ئه‌و رۆژگاره، رۆژگاری پاڵه‌وانان بوو، ده‌سا یادی به‌خێر، یادی شۆڕه‌سواره‌كه‌ی زیندان و چیاكانیش ( جه‌بار فه‌رمان) به‌خێر كه ئێستاش ئیلهامێكه بۆ سه‌ركه‌وتن، ئه‌گه‌رچیش ئێستا نۆ ساڵی ره‌به‌قه ( فیله‌ته‌ن) كۆچی دوایی كردووه و سه‌ری ئاسووده‌یی له‌سه‌ر سنگی خاكی دایك، راخستووه.
هه‌ر وه‌ك ئه‌فسانه‌ی لێهاتبوو
له‌شۆڕشی نوێداو له‌ساڵانی خه‌باتی سه‌ختی شاخدا، جه‌بار فه‌رمان ببووه دیارده، ناوبانگ و ناوی ئه‌و، ده‌ستوه‌شاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و له‌دوژمن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر سه‌ختترین پێگه‌ی بهمین چێنراوی دوژمن و به‌هێزی زۆر ته‌نراوی سه‌ربازو گه‌له‌جاش و مغاویرو قواتخاسهو… هتد، ئه‌وی كردبووه تارمایی هه‌میشه‌یی ترس به‌سه‌ر سه‌ری داگیركه‌ره‌وه.
جه‌بار فه‌رمانه‌كه‌ی خانه‌قین و زیندان و هه‌رێمی چوار‌و مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك، (فیله‌ته‌ن)ه‌كه‌ی دۆڵی جافه‌تی و باڵه‌كایه‌تی و ته‌واوی مه‌یدانه‌كانی دیكه‌ی شۆڕشی نوێ، پێشمه‌رگه نه‌ترسه بازوو به‌هێزو ئه‌ستووره‌كه‌ی سه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ی چیاكانی كوردستان و ناو قوڵترین دۆڵ و كه‌ورگ و ئاودڕهكانی وڵات، فه‌رمانده بیرتیژو ئاماده‌كه‌ی وه‌ك په‌له‌پیتكه‌ی تفه‌نگی له‌سه‌رپێ بۆ زرمه‌ی شۆڕشگێڕانه، ببووه سێبه‌ری ترس و بیم به‌سه‌ر ته‌وێڵی دوژمنه‌وه‌و لێی نه‌ده‌بۆوه.
سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان زۆر له‌وه‌زیاتر ده‌هێنێ كه‌به‌م جۆره‌و له‌م ئاسته‌دا باسی بكه‌ین، چونكه شكۆ و شێوه‌ی ئه‌و، پاڵه‌وانێتی و گیانبازیی و پشوو درێژییه‌كانی ئه‌و له‌ساته سه‌خت و بێ ئومێدیییهكانی خه‌باتدا، به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه‌هه‌روه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌كی لێهاتبوو، هه‌ر مه‌ڵبه‌ندو ناوچه‌و هه‌ر به‌شێك له‌خاكی وڵات كه‌ئه‌وی تێدابوبێت و ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارو لێپرسراوی ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه بوبێت، ئه‌وا شۆڕش تیایدا گه‌شه‌ی كردووه‌و یه‌كێتی براوه بووه، هه‌ر شوێنێكی ئهوكوردستانه داگیركراوه‌ی دوێنێ جه‌بار فه‌رمانی لێبوبێت، ئه‌وا كورد سه‌رفرازو دوژمن سه‌ر شۆڕو شكستخواردوو بووه، چونكه قاڵبووی فێرگه‌و خوێندنگه‌كه به‌رزو شایستهكهی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كورستان بوو، ئهزمووندیدهی زیندان و ئه‌شكه‌نجه و سه‌رده‌می هه‌ڵواسینی هاوڕێ و مامۆستاكانی بوو، ئه‌و ببووه درێژه پێده‌ری رێبازی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كانی پێش خۆی و بۆئه‌وانی دوای خۆیشی ببووه مامۆستا‌و رابه‌ڕو پێشه‌نگ.
كێوێك له وره
جه‌بار فه‌رمانی نه‌مرو سه‌ركرده، تا چاوه‌كانیشی لێكنا هه‌ر كێوی(وره) بوو، ئێستاش تارمایی ئه‌و له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئازادی و بوێری و نه‌به‌ردیدا، له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌داو له‌وێنه‌ی شه‌هیده‌كاندا، به به‌رچاوماندا گوزه‌ر ده‌كات و به‌رله‌وه‌ی ئاوابێت، دیسانه‌وه دێته‌وه و قه‌ت ون نابێت، چونكه جه‌بار فه‌رمان بۆخۆی و بگره هه‌ر ناوه‌كه‌ی كانی زوڵاڵی وره بوو، تێكۆشه‌رێكی ناسراوی كوردایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێ بوو.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه له‌سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیدا هێنده ئازا‌و به‌هه‌ڵمه‌ت بوو، هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ناسناوی (فیله‌ته‌ن)ی لێنابوو، ئه‌م ناونانه‌ش له‌خۆڕایی نه‌بووه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌ستگیركراو دوای زیاتر له‌چوار ساڵ مانه‌وه له‌زیندانی پڕ ئازاری دوژمن و له‌ساڵی 1979 ئازادكرا‌و پاشانیش بوو به‌پێشمه‌رگه، بازووی خه‌باتی سه‌ختی چه‌كداریی لێههڵكردو بوو به‌پیاوی ناو سه‌نگه‌رو باروت و چیا، له‌گه‌ڵ ئاسمان و زه‌ویدا ده‌جه‌نگا.
ئاسمانی وڵاتی كوردان بهفڕۆكهو هێلیكۆپته‌ری دوژمن ته‌نرابوو، زه‌ویش پڕبوو له‌سه‌ربازی سوپای داگیركه‌ر، له‌وكاته‌دا جه‌بار فه‌رمان شه‌ڕی هه‌ردووكیانی ده‌كرد، بوو بهقهڵایهكی ئه‌فسانه‌یی له‌داستان و بهرگرییهكاندا، هه‌موو ئه‌و میحوه‌رانه‌ی كه ئه‌و تیایدا به‌شدارو فه‌رمانده بووه، دوژمن گورزی گورچكبڕی به‌ركه‌وتووه.
هێز و بوێریی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌و هێزه سیاسییه گه‌وره‌یه بوو كه هه‌رله‌سه‌رتای دامه‌زراندنییه‌وه بڕیاری یان سه‌ركه‌وتن یان شه‌هیدبوون له‌ناو وڵاتی دابوو، كۆڵینهدا تابوووه ئه‌و هێزه‌ی كه‌له‌مێژووی كورددا بووه یه‌كه‌م شۆڕش كه‌سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو وڵاتی گه‌یانده قۆناغی رزگاری و گه‌لی كوردی له‌چنگی داگیركه‌ر ده‌رهێنا، جه‌بار فه‌رمانی سه‌ركرده‌ش یه‌كێك بوو له‌پایه به‌هێزه‌كانی ئه‌و شۆڕشه‌و به‌شێك لهشانازییهكانی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی گه‌لی كورد‌و خاكی كوردستان، به‌باڵای ئه‌ودا بڕاوه.
له‌دوای راپه‌ڕینیش كاك جه‌بار ئه‌ستێره‌ی كار‌و به‌رهه‌می لهدرهوشانهوهدا بوو، وه‌زیری كارامه‌ی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی كوردستان بوو، خه‌مخۆرو په‌رۆشی بهنیزامیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو، به‌گشتی چۆن له‌زیندان قه‌ڵای خۆڕاگری بوو له‌شه‌ڕیشدا پاڵه‌وانی ئه‌فسانه ئاسا بوو، ئاواش له‌خه‌باتی قۆناغی دوای راپه‌ڕین هه‌ر دیار‌و لێزان و جه‌بار فه‌رمانه‌كه‌ی جاری جاران بوو، له‌ته‌واوی مێژووی ژیانیشیدا پیاوێكی ئازا‌و ناسراو، هۆشیار، ئیداریی و خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵك و پێشمه‌رگه بوو، سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌یه‌كی ده‌گمه‌نیش بوو.
له مێژوودا
هاوڕێیان و خۆشه‌ویستانی و ته‌نانه‌ت مێژووش پێمان ده‌ڵێت كه سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان كه‌سێكه كاتێك باس له‌زیندان و له‌سێداره‌دانی ده‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی نوێ ده‌كرێت، هاوڕێیه‌تی و هه‌ڵوێستی خۆراگریی ئه‌ومان بیرده‌كه‌وێته‌وه، كه‌باس له‌چالاكی و رێكخستن و مه‌فره‌زه‌و كه‌رت، هه‌رێمی پێشمه‌رگه‌و گه‌شه‌كردنی شۆڕشی نوێ ده‌كرێ، كۆڵه‌پشتی پڕ لهبڵاوكراوهو نامیلكه‌ی شانی ئه‌و، كۆبوونه‌وه‌و جه‌وله‌كانی دێ به‌دێ و وره‌و گیانی به‌رخودانی ئه‌ومان بیرده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها لهڕاپهریندای به‌هاری ساڵی 1991دا‌و دواتریش لهكۆچ و ڕه‌وی به‌كۆمه‌ڵ و له‌په‌لاماری دوژمن بۆ سه‌ر شاری سلێمانی، كاك جه‌بار چیای ئه‌زمڕی جێنه‌هێشت و ڕوو به‌رووی سوپای بێ شوماری ئه‌وسای عیراق بۆوه‌و ته‌نیا پشتی به‌خه‌ڵكی ئاواره‌و رووت و برسی میلله‌ته‌كه‌ی بهستبووبوو، هه‌ر له‌یه‌كه‌م ده‌رفه‌تی هه‌ڵمه‌ت و تۆڵه سهندنهوهشدا، فه‌رمانده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و رێبه‌ری ئه‌و جهماوهرهبوو، كهسلێمانی و گه‌رمیان و كفری تا ده‌شتی خانه‌قینی له‌هێزه‌كانی داگیركه‌ر پاككرده‌وه و به‌سه‌ر په‌رشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی كوردستان ئازادكرا.
هه‌ر مێژووی نوێش پێمان ده‌ڵێت: له‌كاروانی ئاوه‌دانی و گه‌شه سه‌ندنی كوردستانیشدا له‌دوای راپه‌ڕین، كاك جه‌بار جێ به‌په‌نجه‌ی دیاربوو و هه‌ر دیاریش ده‌بێت، دامه‌زراندنی كۆلێژی سه‌ربازی، نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژنان، یانه وه‌رزشییه‌كانی پێشمه‌رگه، بنكه ڕوناكبیرییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و دهستپێشكهرو دروستكه‌ری بوو.
ژیاننامه‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك
سهركرهدی كۆچكردوو جه‌بار فه‌رمان، له‌رۆژی 28/6/1947 له‌گوندی (بان میل)ی ناوچه‌ی خانه‌قین له‌دایكبووه‌و له‌رۆژی 18/9/1954 چۆته قوتابخانه‌ی كارێز له‌گوندی كارێزی خانه‌قین، له‌ساڵی 1960 خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه‌و پاشان له‌ساڵی 1967 خوێندنی ناوه‌ندیی له‌شاری خانه‌قین ته‌واوكردووه، دواتر له‌په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی شاری باقوبه وه‌رگیراوه‌و به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واویكردووه.
ئه‌م تێكۆشه‌ره هه‌ر له‌منداڵیدا ئاماژه‌كانی ژیری و له‌ژیانی خوێندكاریشدا زیره‌ك بووه‌و له‌ده‌یان چالاكی خوێندكاری‌دا به‌شداریكردووه، دواتر له‌گوندی بوهرز-ی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله به‌مامۆستا دامه‌زراوه‌و دواتر له‌مه‌دینه سه‌وره‌ی به‌غدا بۆته مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌وره.
له‌ساڵی 1963وه تێكه‌ڵاوی دنیای سیاسه‌ت و خه‌باتی كوردایه‌تی بووه، ساڵی 1971 له‌زانكۆی مسته‌نسریه‌ی به‌غدا له‌كۆلێژی كۆلێژی زانست_ به‌شی فیزیا وه‌رگیراوه، به‌ڵام به‌هۆی كاری سیاسییه‌وه نه‌یتوانیوه خوێندنی زانكۆ ته‌واو بكات.
له‌ساڵی 1970 هاوكات له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی- لینینی (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان) له‌ڕیزی ئه‌و رێكخراوه‌دا ده‌ستی به‌خه‌بات كردووه‌و یه‌كێك بووه له‌كادیره دیاره‌كانی كۆمه‌ڵه، هه‌مان ساڵ چۆته ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، دوای دووساڵ خوێندنی زانكۆ‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی حكومه‌تی ئه‌وسای عیراق و شۆڕشی كورد له‌ساڵی 1974 دا، كاك جه‌بار بووه په‌یوه‌ندی كرد به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه و تانسكۆی 1975 به‌رده‌وام بووه، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوشارو درێژه‌ی به‌كاری نهێنی حزبی و تێكۆشان داوه، ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ده‌سته له‌زیندانیانی كۆمه‌ڵه، شه‌هیدان: خاڵه شیهاب شێخ نوری و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحیدو ئه‌نوه‌ر زۆراب و هه‌ڤاڵانی دیكه‌یدا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیركرا.
كاك جه‌بار له‌زینداندا وه‌ك ته‌واوی هاوڕێكانی زۆر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه‌ی رووبه‌روو كرایه‌وه، به‌ڵام له‌وێشدا سه‌ربه‌رزانه راوه‌ستاو دواجار به‌كه‌سێكی خاوه‌ن بڕوا‌و خۆڕاگر ناوبانگی په‌یدا كرد، دوژمن به‌زی و ئه‌و كۆڵی نه‌دا.
ماوه‌ی ساڵانی 1975- 1979 له‌زیندانه‌كانی ئه‌منی خاسه‌و فه‌زیلیه‌و ئه‌بوغرێب چه‌ندین جۆر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار دراوه، نموونه‌ی خۆڕاگریی بووه.
دوای ئازاد بوونیشی، له‌ڕۆژی 14/7/ 1980 په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌وه كردووه‌و بۆته پێشمه‌رگه، هه‌رزوو به‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی كرایه رێبه‌ری سیاسی هه‌رێمی چواری ئه‌وسا كه‌یه‌كێك بوو له‌هه‌رێمه گرنگ و ئازاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ.
له‌ساڵی 1982 به‌هه‌ڵبژاردن كرایه لێپرسراوی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان له‌دۆڵی باڵه‌كایه‌تی، دوای كۆنفرانسی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ش كراوه‌یه لێپرسراوی رێكخراوی دووی كۆمه‌ڵه، له سێیه‌م كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان له ساڵی 1984 دا به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، ساڵی 1985 كرایه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی و چه‌ندین پله‌و پایه‌ی دیكه‌یشی پێ سپێردراوه و دڵسۆزانه‌ی ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕاندووه.
ههرلهسهرهتاداو له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی وه‌ك كادیرێكی رێكخستن، كادیر‌و فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتووی سه‌ربازیش بووه، به‌شداری سه‌دان چالاكی كردووه، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانده‌یی ده‌یان داستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كردووه‌و زۆرجار ئازایه‌تی كاك جه‌بار بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وره‌ی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك.
ساڵی 1988 بۆته نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ره‌ی كوردستانی، ساڵی 1990 له‌وڵاتی سوریا به‌هه‌مان ناونیشان خه‌باتی كردووه، ساڵی 1991 له‌راپه‌ڕیندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام جه‌لال گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌دووه‌م راپه‌ڕینی سلێمانی رۆڵێكی بنچینه‌یی گێڕاوه، ساڵی 1991 رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له‌دامه‌زراندنی كۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان، له‌یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ساڵی 1992 به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌و دواتر بۆته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌مان ساڵ كراوه‌ته لێپرسراوی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوكات ناوه‌ندی رووناكبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمه‌سێری دامه‌زراندووه.
له‌دووه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا كرایه وه‌زیری پێشمه‌رگه، ساڵی 1993ش كرا به‌جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ساڵی 1995یش كراوه‌ته وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، هه‌مان ساڵ بۆته وه‌زیری په‌روه‌رده‌و پاشان پۆستی وه‌زیری شاره‌وانی به‌وه‌كاله‌ت پێسپێردراوه.
ساڵی 1999 یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی دامه‌زراندووه‌و هه‌ر خۆیشی بۆته سه‌رۆكی یانه‌كه.
دوا پلهیشی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو.
به‌داخه‌وه، ئه‌و سه‌ركرده دلێرو فه‌رمانده ئازایه‌ی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی كوردایه‌تی و ئه‌و پیاوه به‌هێزو هیممه‌ته كه‌وه‌ك قه‌ڵایه‌ك وابوو، نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی له‌ناكاو یه‌خه‌ی پێگرت و ئه‌گه‌رچیش سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك و ته‌واوی كه‌س و كار‌و دۆست و دڵسۆزان هه‌وڵی زۆریاندا تا چاره‌سه‌رێكی بۆبدۆزنه‌وه، به‌ڵام ترسناكی نه‌خۆشییه‌كه‌ی وایكرد ماوه‌یه‌كی زۆر به‌و ئازاره‌وه بتلێته‌وه‌و پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 9/8/2007 به‌وهۆیه‌وه گیانی سپاردو گه‌یشته كاروانی هاوڕێ شه‌هیده‌كانی.
305 جار بینراوە