سەرەکی » دۆسێ » ناكۆكییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن

حەوت دۆسێ‌ لەخۆدەگرێت

ناكۆكییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، فەرمانی بە بلۆككردنی هەموو رەسیدە داراییەكانی وەزیرەكانی ناوخۆ و دادی ئەمریكایی كردبوو لە وڵاتەكەی، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو سزا هاوشێوانەی كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەسەر دوو وەزیری توركدا سەپاندنی، بەهۆی درێژەدان بە زیندانیكردنی قەشە ئەمریكاییەكە كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە پشتیوانی لە بزوتنەوە قەدەغەكراوەكەی فەتحوڵڵا گیولەن، تۆمەتباركراوە.
ئەردۆغان رایگەیاندبوو، ئەو رێوشوێنانەی ولایەتە یەكگرتووەكان سەبارەت بە قەشە ئەندرۆ برانسۆن دەیانگرێتەبەر»لە هاوبەشێكی ستراتیژی ناوەشێتەوە، و بگرە سوكایەتیكردنە بە توركیا».
لەم ماوەیەی دواییدا، واشنتۆن سزای بەسەر هەردوو وەزیری داد و ناوخۆی توركیادا سەپاند، بەهۆی دۆسێی برانسۆن كە تۆمەتی «پشتیوانی تیرۆر»ی رووبەڕووكراوەتەوە.
سزاكان بلۆككردنی سەرمایە داراییەكانی ئەو دوو وەزیری لەخۆدەگرێت، و رێگەش لە ئەمریكاییەكان دەگیرێت مامەڵە لەگەڵیدا بكەن.

دەركەوتووترین ناكۆكییەكانی نێوانیان:
-قەشە برانسۆن: تەنگژەكانی ئێستای نێوان ئەو دوو وڵاتە، هۆكارەكەی بۆ دەستگیركردنی ئەندرۆ برانسۆنی قەشە ئەمریكاییەكە دەگەڕێتەوە كە نزیكەی 18 مانگ دەبێت و لەئێستادا نیشتەجێی زۆرەملێی بەسەردا سەپێنراوە، ئەنقەرە ئەو قەشە ئەمریكاییە بە سیخوڕسیكردن و پشتیوانی لە تۆڕی گیولەن و پارتی كرێكارانی كوردستان تۆمەتبار دەكات.
-فەتحوڵڵا گیولەن: ئەنقەرە بانگخواز فەتحوڵڵا گیولەن كە ئێستا لە ولایەتە یەكگرتووەكان نیشتەجێبە، بە تێوەگلان لە هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی 2016 تۆمەبتار دەكات، توركیا بەردەوام داوای لە ولایەتە یەكگرتووەكان كردووە ئەو پیاوەی رادەستبكات.
-یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد (یەپەگە): توركیا یەكینەكانی پاراستی گەلی كورد لە سوریا كە لەلایەن واشنتۆنەوە پشتیوانی دەكرێت، لەنێوان رێكخراوە تیرۆریستییەكاندا پۆلێن دەكات، ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عەفرین لە دژی (یەپەگە) ئەنجامدا تا هێزەكانی لە سنورەكانی توركیا درووربخانەوە. واشنتۆن داواكارییەكانی ئەنقەرەی بۆ راگرتنی پشتیوانییەكانی بۆ یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد كە «پێكهاتەی سەرەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات»ە، پشتگوێخست.
پەیوەندییەكانی توركیا و روسیا: لێكنزیكبوونەوەی ئەنقەرە و مۆسكۆ و هەنگاونانی توركیا بەرەو دەستخستنی سیستمی موشەكی (ئێس-400)ی بەرگری ئاسمانی روسی، بووە مایەی دروستكردنی تەنگژەیەكی تر لەگەڵ ولایەتە یەكگرتووەكان.
پەیوەندییەكانی توركیا و ئێران: راگەیاندنەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان كە ئێرانی بە هاوبەشێكی ستراتیژی دانابوو، بەپێی سەرچاوە میدیاییەكانی توركیا، توڕەبوونی ئیدارەی ئەمریكایی لێكەوتۆتەوە.
گواستنەوەی باڵێوزخانەی ئەمریكا بۆ قودس: بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ناساندنی شاری قودس بە پایتەختی ئیسرائیل، و گواستنەوەی باڵێوزخانەی وڵاتەكە بۆ شارەكە، تەنگژەی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوو وڵاتدا دروستكرد.
دۆسێی بانكی خەلق: توركیا ناڕەزایی بەرانبەر بە بڕیاری دادگایەكی ئەمریكایی دەربڕی كە لە مانگی ئایاری 2018دا دەرچوو بۆ زیندانیكردنی سەرافێكی گەورەی تورك كە بە پێشێلكردنی سزاكانی سەر ئێران تۆمەتبار كرابوو، ئەو كەیسەش دەبێتە مایەی سەپاندنی سزایەكی دارایی گەورە بەسەر بانكەكەدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریكا كارمەندە ناسەرەكییەكانی لە عیراق پاشەكشە پێدەكات

ئەمریكا داوا لە كارمەندە ناسەرەكییەكانی دەكات لە عیراق، وڵاتەكە بەجێبهێڵن، ...