لویس هامیڵتۆنی به‌ریتانی و شۆفێری تیپی مارسیدس زۆر نزیك بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی بۆجاری چواره‌م پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن بباته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی مه‌زنی ئه‌مریكای برده‌وه‌و جیاوازی خاڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ سوباستیان ڤیتیڵی دووه‌م زیاتر كرد.
ركابه‌ری ئه‌و 2 شۆفێره تا قۆناغی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت كه هه‌فته‌ی داهاتوو له مه‌كسیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌و قۆناغه‌ش هامیڵتۆن پێویستی به‌وه‌یه له‌نێو 5 یه‌كه‌مه بێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نازناوه‌كه بباته‌وه.
له قۆناغی ئه‌مریكا كه له گۆڕه‌پانی ئۆستن به‌ڕێوه‌چوو له قۆناغی به‌رایی دا هامیڵتۆن ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد‌و به خێراترین ماوه یه‌كه‌می پاڵاوتن بوو، له پێشبڕكێی كۆتاییش به جیاوازیه‌كی زۆر پێش ڤیتیل كه‌وت و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش بۆ چواره‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
له‌سه‌ر ئاستی تیپیش به‌م سه‌ركه‌وتنه تیپی مارسیدس بۆ چواره‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
49 جار بینراوە