سەرەکی » ئابووری » دروستكردنی كۆگا بازرگانیەكانی سلێمانی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

دروستكردنی كۆگا بازرگانیەكانی سلێمانی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

هەوڵەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی بازرگانی تایبەت بە شاری سلێمانی  بەردەوامە و كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پێشەسازیی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەگەڵ شارەوانی سلێمانی بڕیارماندا بە سەرپەرشی هەردوولا كۆگاكان دروستبكرێت، بۆیە ئێستا دروستكردنی كارە سەرەتاییەكانیان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
راشیگەیاند: شارەوانی سلێمانی دوای ئەوەی تەندەری كاركردنی راگەیاند لە ئێستادا دروستكردنی شەقام و كۆڵانی ناو پڕۆژەكە و راگری دەوروبەری پڕۆژەكەی ناوچەی شاری بازرگانی سلێمانی ٢٠٢٠ درا بە كۆمپانیای كەوانە دۆڵ كە لەماوەی ٣٠٠ رۆژدا كارەكانی تەواو بكات.
سەرۆكی ژووری بازرگانی ئاماژەی بەوەشداوە: لەكاتی ئەو كارانە و دوای چەند مانگێك دەتوانین دەست بكەین بە دابەشكردنی زەوییەكانی بەسەر بازرگاناندا.
سیروان محەمەد راشیگەیاند: دروستكردنی ئەو ناوچە بازرگانیە گرنگیەكی گەورەی هەیە بۆ شاری سلێمانی و بازرگانان دەتوانن بەشێوەی مۆدیرن و پێشكەوتوو كۆگای بازرگانی دروستبكەن و كاری تیادا بكەن. هاوكات یەكەم ناوچەی بازرگانی دەبێت لەسەر ئاستی عیراق كە بەوپەڕی پێشكەوتنەوە دروست دەكرێت.
دەستپێكردنی كاركردن لە گەنجینەكانی سلێمانیدا لە ٢٠١٧/١٠/٢٩ ڕۆژی یەكشەمەوە دەبێت و بەپێی گرێبەستی كاركردنەكە دەبێت لەماوەی ٣٠٠ ڕۆژداكارەكان تەواوبكرێت.
گەنجینەكانی شاری سلێمانی دەكەوێتە ناوچەی ٢٠٢٠ لەسەر ڕێگای عەربەس سلێمانی خۆی لە ٩٥٠ گەنجینە دەبینێتەوە بەپێی چەند مەرجێك دەدرێت بە بازرگانان لەبوارە جیاوازەكاندا.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*