سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » لەسەر ئاستی ئەفریقیا خوێناویترین و درێژترین شەڕیان کرد

ئەسیوبیا و ئەریتریا ئاشت بوونەوە

لەسەر ئاستی ئەفریقیا خوێناویترین و درێژترین شەڕیان کرد

کێشەی نێوان ئەسیوبیا و ئەریتریا زۆر کۆنە و بە درێژایی مێژوو هەمیشە ناکۆک بون، لە ئەنجامیشدا جەنگێکی گەورە دروستبوو، لە رووی ماددیی و مرۆییشەوە هەردوولا زەرەری زۆریان کردووە. بەڵام خۆشبەخاتەنە لە مانگی تەموزەوە، هەوڵەکانی ئاشتی نیوان ئەم دوو دەوڵەتە ئەفریقییە چڕتربۆتەوەو ئەگەری زۆری هەیە کە کۆتایی بەم جەنگە بهێنرێت.

مێژووییەکی خوێناوی
ئەسیوپیا و ئەریتیریا مێژووییەکی خراپ و خوێناویان لەنێواندا هەیە. لەساڵی ١٩٥٢ بەپێی بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەریتریا وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی خرایە سەر ئەسیوبیا، بەڵام لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوە « هێلا سیلاسی» ئیمپراتۆری ئەسیوبیا ئەو وڵاتەی بە تەواوی سڕیەوە و خستیە سەر وڵاتی خۆیان، لەوکاتەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیان دروست بوە، لە هەشتاکان دیسانەوە ئەسیوبیا هەمووی داگیرکرد و خستیە سەرسنوری خۆی، لە ساڵی ١٩٩١ لەژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەریتیریا خۆی لە ئەسیوبیا جیاکردەوەو بوو بە وڵاتێکی سەربەخۆ، لە هەموو قۆناغەکاندا چەند جارێک شەڕ لە نێوانیان ئەم دوو دراوسێیە ڕوویداوە، بەڵام گەورەترین وخوێناویترینیان ئەوەبو کە لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٠ ی خایاندو ئەم دوو وڵاتە هەژارەی دونیا شەڕێکی گەرمیان دروستکرد و بوە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس و دەربەدەربونی دەیان هەزاری تر و زیانی و ماددی بایی سەدان ملیۆن دۆلاریان لەیەکتردا.

خەتای ئەسیوبیا بوو
سەرەنجام ئەسیوبیا بڕێک لە خاکی ئەریتیریای داگیرکرد، بە پێی بڕیاری لیژنەی نێودەوڵەتی لاهای، ئەسیوبیا بوە سەبەبکاری هەڵگیرساندنی شەڕەکە و نەتەوە یەکگرتوەکان لیژنەیەکی هاوبەشی سنوری لە نێوانیان دانا، لەوساوە سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە تەلبەندکراوەو هاتوچۆی نێوانیان نەماوە، هێڵی سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە بۆتە ناوچەی کێشەلەسەرو کەس نەوێراوە تخونی بکەوێت یان لێی دەرباز بێت.

قۆناغێکی تازە دەستپێدەکەنەوە
بەڵام لە مانگی تەموزی ڕابردوەو هەردولا پەیوەندی نێوان خۆیان ئاسایی کردۆتەوەو لە ڕێککەوتنێکی نێوان « ئابی ئەحمەد»ی سەرەک وەزیرانی ئەسیوبیا و» ئەسیاس ئافۆر» ی سەرۆکی ئەریتریا، بڕیاریاندا پەیوەندی دیپلۆماتی و بازرگانی و سیاسی نێوانیان ئاسایی بکەنەوەو لاپەڕەیەکی تر لە دۆستایەتی و پەیوەندی دراوسێیەتی هەڵدەنەوە.

خەڵک دڵخۆشن
هەفتەی ڕابردوو لە دوای بیست ساڵ لە لەگرژی و ئاڵۆزی نێوانیان و داخستنی سنور لە بەردەم هاتوچۆی هاووڵاتیاندا، بۆیەکەمین جار لە ڕێوەڕەسمێکدا دوو دەروازەی ڕەسمی نێوان هەردوو ئەو وڵاتە کرانەوەو ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان لەهەردوو ئامادەبون و بەم بۆنە مێژووییەوە خۆشی و ئاهەنگیان گێڕا .

دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەردوولا
کرانەوەی هەردوو دەروازی سنوری « بۆری وزالامبیا» بەرژەوەندی هەردوولای تێدایە و خەڵکەکەش مافی بینینی کەسوکاروسەردانی هاوڕێی ودۆستەکانیان بۆگەڕایەوەو جگەلەوەش سودێکی زۆری بازرگانی ئابوری بە هەردوولا دەگەیەنێت، بۆ ئەسیوبیا بایەخێکی تایبەتی زۆری هەیە چونکە ئەو هەموو ساڵە لە سنوری ئاوی دابڕابوو ونەیدەتوانی سود لە بەندەری» عەسەب» وەربگرێت کە دەکەوێتە باشووری ئەریتریا.

دوو وڵاتی هەرەهەژاری دونیان
شەڕی بیست ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بوە نەهامەتیەکی گەورە بۆ هاوڵاتیانی هەژاری هەردوولا بە تایبەتیش بە دوو لە هەرە هەژارترین وڵاتی دونیا دەژمێردرێن و شەڕەکانیش ئەوەندەی تر بێ وەزعی کردبون، ئێستا بە گەڕانەوەی باری ئاسایی سیاسی و بازرگانی و هاتوچۆ وگەشانەوەیەکی گەورە ڕووی تێکردون و بەرەو ئاسۆیەکی گەشتر دەڕوانن.

ئەسیوبیا دەستپێشخەری کرد
ڕێککەوتنی نێوانیان لەوکاتەوە دروست بو کە چەند مانگێک لەمەوبەر ئەسیوبیا ڕایگەیاند کە لە شاری» بادەمی» دەکشێتەوە کە لەشەڕەکان داگیری کردبو، ئەم هەنگاوە بوە دەستپێکی ئاسایی بونەوە و گەڵاڵەبونی ڕێککەوتنی نێوان هەردولا و دەستپێکردنی قۆناغێکی تر لە ئاشتەوایی و دۆستایەتی نێوانیان.

سەرچاوە: -بی بی سی، ویکیپێدیا، یۆرۆنیوز

print

 13 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*