سەرەکی » وەرزش » تیروپشكی دوا پاڵه‌وانێتی وه‌رزی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی كچان راكێشرا

تیروپشكی دوا پاڵه‌وانێتی وه‌رزی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی كچان راكێشرا

له‌ سه‌نگافوره‌ تیروپشكی دواین پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌م وه‌رزه‌دا راكێشرا كه‌ باشترین 8 كچه‌ یاریزان به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن و به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی سیمۆنا هالیپی پێشه‌نگیش ئه‌نجیلیك كیربیر و كارۆلین ڤۆزنیاكی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی سوور و سپی ده‌بن.
له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌و 8 یاریزانه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌ به‌ درێژایی ئه‌و ساڵه‌ باشترین ئاستیان پێشكه‌ش كردوه‌و زۆرترین خاڵیان له‌ ریزبه‌ندی كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر 2 كۆمه‌ڵه‌ی 4 یاریزانی و دوای ئه‌نجامدانی 3 یاری 2 یاریزانیان سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناغی پێش كۆتایی.
كیربیر به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی هالیپی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه‌ سه‌رۆكی گروپی سوور و له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شدا رووبه‌ڕوی نایۆمی ئۆساكای پاڵه‌وانی گراندسلامی ئه‌مریكا و سلۆن ستیفنز و كیكی بێرتنس ده‌بێته‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا كارۆلین ڤۆزنیاكی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی سپی به‌رامبه‌ر كارۆلینا پلیسكۆڤا و پیترا كڤیتۆڤا و ئیلینا سڤیتۆلینا یاری ده‌كات.
وابڕیاریشه‌ یارییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست پێبكات كه‌ سه‌ره‌تا یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سپی به‌ڕێوه‌ده‌چن و رۆژی 2 شه‌ممه‌ش یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سوور ده‌كرێن.

 35 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*