سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی » پەیامێک لە منی ژنەوە بۆ نێرگز…پەڕە 3

پەیامێک لە منی ژنەوە بۆ نێرگز…

کاتێک(بەناو) پیاوێک دێتە ئاستێکی وا نزم لە پەیوەندیەکی راستەوخۆی بەرنامەیەکی زیندوو خۆی بکاتە قوربانی دامێنی خانمێک، هەقە هەموو بڵێن;
ئامین و ملیۆن جار قوربانی بیت…
زیندەورێکی بچووکی چڵکاوی لایەنێک بۆ لێدانی ناوی یەکێتی خۆی وەک پێشمەرگەیەکی یەکێتی ئەناسێنێ و پەیوەندی بە کچە بێژەرەکەی کەناڵی کەرکوک ئەکا.
لەبیری نەبوو دۆست و ناحەزانیش ئەزانن پێشمەرگەی یەکێتی ئەوەندە گەورە و بە کەرامەتە چەندین ساڵە دەعبای وەک ئەو و شەرەف و کەرامەتی دایک و خوشکی ئەویشی لە دەستدرێژی دوژمنان پاراستووە.
لەبیری چوو پێشمەرگەی یەکێتی ئەوەندە مەزنە هەرگیز وەک ئەو نەفسنزم و بەدڕەوشت نیە هەموو وشەیەکی بەدەمدابێ.
گلەیی لێناکرێ دیارە هەر ئەوەندە فێرکراوە, بزانن پاشماوە و بەرماوی چ زەلکاوێکە.
هەرکەسە و بەگوێرەی ژینگەی پەروەردەیی خۆی قسە و هەڵس و کەوت ئەکا، بەڵام نێرگز لە جاران جوانتر و گەشتر و گەورەترە لای هەموومان.
ناتوانن دەنگی هەق و بوێری ئەو کپ بکەن.
نێرگز،
تکایە ڕێگا بدە رۆژانە هەزاران سەگی ئاوا بە تۆ و کەناڵە بوێرەکەی کەرکوک بوەڕن، ئاخر سەگوەڕیش جارجار ئاوەدانیە بۆ ئاوایی، تۆش هەر مەزن و بەرزی.

 275 جار بینراوە