له‌چین ڕۆبۆته‌كان جێگه‌ی مرۆڤ ده‌گرنه‌وه و هاوشێوه‌ی خۆیان دروست ده‌كه‌ن.
به‌هۆی گرانبوونی كرێی كرێكاران له‌چین ، كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته به هاوكاریی كۆمپانیای (I.B.B) سویسریی بۆ ئامڕازه ئه‌ندازه‌ییه‌كان به‌نیازن له شاری(شه‌نگه‌های) چین پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێبكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌ك تێیدا ڕۆبۆته‌كان ئامێری وه‌ك خۆیان دروست بكه‌ن.
ئه‌و كارگه نوێیه له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌بێت كه سه‌ربه گروپی كۆمپانیاكانی (I.B.B) ده‌بێت و پرۆژه‌كه‌ش نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت و بڕیاریشه له ساڵی (2020) دا بكه‌وێته كار وتێیدا له ڕێگه‌ی ڕۆبۆته‌وه ڕۆبۆت بۆ چین و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئاسیا دروست بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه (ئۆڵڕیچ سپیسهۆڤهر)ی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی كۆمپانیاكانی (I.B.B) سویسرا وتی» شاری شه‌نگه‌های بووه‌ته سه‌نته‌رێكی زیندوو بۆ پێشه‌نگیی ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه‌كانی كۆمپانیاكه‌مان و بۆ جیهانیش، چونكه چین دووه‌مین گه‌وره بازاڕه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی (I.B.B)، به‌وه‌ی له هه‌ر سێ ئامێرێك كه له‌ساڵی 2017دا له‌سه‌ر ئاستی جیهان فرۆشرابێت یه‌كێكیان چین كڕیوویه‌تی، ئه‌و وڵاته نزیكه‌ی 138 هه‌زار ئامێری كڕیوه».
هه‌روه‌ها وته‌بێژی كۆمپانیای (I.B.B) وتی: ئه‌و كارگه نوێیه‌ی كه له‌سه‌ر پانتایی (75)هه‌زار پێ چوارگۆشه دروستی ده‌كه‌ن ، پرۆگرامێك به‌كارده‌هێنێت كه ڕێگه ده‌دات مرۆڤ و ڕۆبۆته‌كان به ئاسووده‌یی پێكه‌وه كاربكه‌ن»
ئه‌و وته‌بێژه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئامێره‌كانی ڕۆبۆتی (یومی) كه كۆمپانیای (I.B.B) دروستیان ده‌كات بۆ ئه‌وه دروستكراون كه هاوشانی مرۆڤ كاربكه‌ن و چه‌ندین ئه‌رك ڕابپه‌ڕێنن، له‌وانه‌ش كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌ی بچوك كه پێویسته بۆ دروستكردنی ڕۆبۆتی هاوشێوه‌ی خۆیان، هه‌روه‌ها ئامێره‌كانی (I.B.B) كاری تریش ڕاده‌په‌ڕێنن له‌وانه‌ش دروستكردنی ئۆتۆمبیل و پێكه‌وه به‌ستنی ئامێری ئه‌لكترۆنیی دیكه كه به‌شدارن له پیشه‌سازی له كارگه‌كانی شه‌نگه‌های دا .
هه‌رچه‌ند ئه‌و كۆمپانیایه ژماره‌ی كرێكاره ئالییهكانی له چین ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كارێك ده‌كات پشت ببه‌سترێت به ئامێره ڕۆبۆتییهكان كه ئێستا ژماره‌یان نزیكه‌ی (2000) ئامێره .
سه‌رچاوه: ڕویته‌رز
34 جار بینراوە